نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: دوو تۆمەتبارمان بە 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت، دوو تۆمەتباریان بە 5 کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە کە بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ شاری هەولێر.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ئەو دوو تۆمەتبارە خەڵکی شاری قەڵادزێن، دوای رەزامەندیی دادوەر، ئەمڕۆ سێشەممە، 03-10-2023، بە پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەرەوە لە جۆری کریستاڵ، دەستگیر کران.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو دوو تۆمەتبارە بەنیازبوون ئەو مادەیەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ نێو شاری هەولێر.
 
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.