تۆڕی شەمس: 301 پێشلێکاری هەڵبژاردن تۆمارکراون
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی تۆڕی شەمش بۆ چاودێری هەڵبژاردن دەڵێت، لە کەمپینەکانی هەڵبژاردندا 301 پێشێلکاری یاسایی تۆمار کراون.
هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشێلکارییەکان پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون".
بە گوتەی سەرۆکی تۆڕی شەمس، هەموو ئەوانەی پێشێلکارییان کردووە بەگوێرەی رێکارەکانی کۆمیسیۆن سزا دەدرێن.
هۆگر چەتۆ گوتی: "بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن 6 هەزار و 300 چاودێری هاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکان چاودێر دەبن، کە لەنێویاندا تۆڕەکەمان رۆڵی سەرەکیی هەیە".
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە، کە بڕیارە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت.