هاوپەیمانان ئاڵا سپییەكانی سنووری كفری و خورماتوو بۆردوومان دەكەن
رووداو - کفری
هێزەكانی هاوپەیمانان بە فڕۆكە چەند ناوچەیەكی چەكدارانی ئاڵا سپییەكانیان لە سنووری کفری و خورماتوو بۆردوومان كرد.
جەلال نووری، قایمقامی قەزای كفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 3-12-2018) هێزەكانی هاوپەیمانان بە فڕۆكە چەند ناوچەیەكی چەكدارانی ئاڵا سپییەكانیان لە دەوروبەری شارۆچکەی نەوجوول و قۆری چای لەهەردوو سنووری کفری و خورماتوو بۆردوومان كرد".

قایمقامی کفری جەختیشی کردەوە لەوەی " ئۆپەراسیۆنەکەی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بە هاوبەشی دەکرێت. هێزێکی پێشمەرگە کە سەر بە یەکەی حەفتان بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەن".
لەدوای نەمانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017، جموجۆڵی چەكدارانی داعش و پاشماوەكانیان لەو سنوورانە زیادی كردووە.
قایمقامی قەزای كفری لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا بۆ رووداو گوتیشی "ئەو چەكدارانە كە ناویان لە خۆیان ناوە ئاڵا سپییەكان، هەر پاشماوەی چەكدارانی داعشن و لەو سنوورانەن".داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار