مەسرور بارزانی: پشتیوانی تەواو لە سیاسەتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین

رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی بەشداریی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر کرد و گوتی، باڵەخانەکە وەکو "چیایەک دەردەکەوێت" و هێمایەکە بۆ پەیوەندییەکانی نێوانیان.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "سوپاسی" ئەمریکای کرد بۆ یارمەتییە بەردەوامەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و گوتی، "پشتیوانی تەواو لە سیاسەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین کە جەخت لەوە دەکاتەوە ئاشتی لە رێگەی هێزەوە بەدەستدێت". 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی هێرشەکانی داعشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و یارمەتی ئەمریکای لە تێکشاندنیان کرد. 
 
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "شانازی بە هاوپەیمانییەتییەکەمان دەکەین، ئێمە دژی تیرۆریست و دیکتاتۆرییەت جەنگاین و ئێستا کاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە".
 
لەبارەی حکومەتی نویێ عێراق مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، "حکومەتێکمان دەوێت رێز لە دەستوور بگرێت".