ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی '7 تیرۆریست'ـی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "7 تیرۆریستمان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە داواکراو بوون."
 
رۆژی چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە: "دوای بەدواداچووونەکان، لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق، لەچەند ئۆپەراسیۆنێکدا لەمانگی 1ـی 2026 لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانرا 7 تیرۆریست" دەستگیربکەن.
 
بە گوتەی ئاسایش ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە داواکراو بوون و ویستوویانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشار بدەن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش: "سەرجەم تۆمەتباران بەمادەی 4 لە یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە."
 
مادەی 4 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق، مادەیەکە تایبەتە بە دیاریکردنی سزا بۆ ئەو کەسانەی کاری "تیرۆریستی" ئەنجام دەدەن یان هاوکاری دەکەن.