بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "7 تیرۆریستمان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگەکانی عێراقەوە داواکراو بوون."
ئەم هەستە نیشتمانپەروەرییەی 'نەوەی تیکتۆک و فەیسبووک' کاریگەریی لەسەر حیزبە کوردستانییەکانیش هەبوو، لە بڕیارەکانیان لەسەر پرسەکە و کۆدەنگی سیاسیشی دروست کرد. هەر بەوەش نەوەستا دەنگەکە هێندە دلێر بوو، گەیشتە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، گەر پێشووتر بێدەنگیان لە بەرامبەر شتانێک هەڵبژاردبێ، ئەمجارە ناچار بوون گەر بە ناڕاستەوخۆش بێت، شتێک هەر بڵێن! کە ئەمە خۆی هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە.
سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مامەڵەی بەغدا لەگەڵیان رایگەیاند: "ئەو مامەڵەیەی بەغدا لە مانگەکانی رابردوو لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردوویەتی، جێگەی قبووڵ نییە."
لەبارەی رووداوی "کۆمەڵکوژییەکەی" گوندی گرێزەی سەیدسادق، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: "بکوژەکە لەنێو ئەندامانی خێزانەکەدایە، کێشەیەکی بچووکی لەگەڵ باوکی هەبووە و دواتر ئەم رووداوە روویداوە."
شا چارڵزی سێیەم و شاژن کامێڵای هاوژینی پیرۆزبایی لە بەهێ جاف، کچی حامید بەگی مەجید بەگی وەسمان پاشای جاف دەکەن بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی 100 ساڵەی تەمەنی و دەڵێن: "خۆشحاڵین کە ئاهەنگی 100 ساڵەی تەمەنت دەگێڕیت."
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سکاڵای شێرزاد عەبدولوەهاب [ناسراو بە مام ڤاندام] بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، کەسایەتییەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیرکردووە کە بە "کاروان بەرخەسپی" ناسراوە
ئەمشەو ئەستێرەکانی سینەما لە ئاسمانی شاری لۆس ئەنجلس دەدرەوشانەوە و لە هۆڵی دۆلبی هۆڵیوود بەشدارییان لە 96ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2024 کرد. فیلمی ئۆپنهایمەر حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە.