لە هەرێمی کوردستان جیابوونەوە زیادیکردووە و هاوسەرگیریی کەم
رووداو دیجیتاڵ
جیابوونەوەی هاوژینان لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "نەگونجان، جیاوازیی تەمەن، مۆبایل و خیانەتی هاوژینی" لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی جیابوونەوەن.
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 53 هەزار 78 هاوسەرگیری (مارەبڕین) لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، لەکاتێکدا ساڵی پێشووتر 55 هەزار و 896 هاوسەرگیری تۆمار کرابوو، بەمەش دوو هەزار و 818 مارەبڕین کەمی کردووە.
لە ئامارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 04-03-2024، بڵاوکراوەتەوە هاتووە، 2023 لە هەرێمی کوردستان 14 هەزار و 312 هاوژین جیابوونەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی 2022 ژمارەکە کەمتربووە و 13 هەزار و 967 جیابوونەوە تۆمار کراوە.
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2023دا لە دادگەکانی هەرێمی کوردستان 83 رێگەدان بەهێنانی ژنی دووەم دراوە، کە زۆرینەیان لە پارێزگای هەولێر بووە و 34 کەس رێگەیان پێدراوە ژنی دووەم بهێنن، پاشان لە سلێمانی 32 رێگەپێدان و لە دهۆکیش 17 رێگەپێدان دراوە.
ئاماری جیابوونەوە بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
ساڵی 2023: 5 هەزار و 857
ساڵی 2022: 5 هەزار و 645
جیاوازی: + 212
پارێزگای سلێمانی:
ساڵی 2023: 5 هەزار و 438
ساڵی 2022: 5 هەزار و 533
جیاوازی: + 95
پارێزگای دهۆک:
ساڵی 2023: 2 هەزار و 164
ساڵی 2022: هەزار و 992
جیاوازی: +172
ئیدارەی گەرمیان:
ساڵی 2023: 853
ساڵی 2022: 797
جیاوازی: + 56
هۆکارەکانی جیابوونەوە:
- نەگونجان لەگەڵ یەکتر: هەزار و 464 جیابوونەوە.
- جیاوازیی تەمەن: 829 جیابوونەوە
- نەزۆکی: 535 جیابوونەوە
- داوێنپیسی: 762 جیابوونەوە
- نەبوونی ماڵی جیا: 598 جیابوونەوە
- ژنهێنانی دووەم: 239 جیابوونەوە
- تەکنەلۆژیا: 557 جیابوونەوە
- کۆمەڵایەتی: 522 جیابوونەوە
- ئابووری: 190 جیابوونەوە
- تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 15 جیابوونەوە
- هۆکاری دیکە: 145 جیابوونەوە
ئاماری مارەبڕین لە پارێزگاکاندا:
پارێزگای هەولێر:
ساڵی 2023: 17 هەزار و 543
ساڵی 2022: 19 هەزار و 19
جیاوازی: - هەزار و 476
پارێزگای سلێمانی:
ساڵی 2023: 20 هەزار و 427
ساڵی 2022: 21 هەزار و 164
جیاوازی: - 737
پارێزگای دهۆک:
ساڵی 2023: 12 هەزار و 499
ساڵی 2022: 12 هەزار و 967
جیاوازی: - 468
ئیدارەی گەرمیان:
ساڵی 2023: 2 هەزار و 618
ساڵی 2022: 2 هەزار و 746
جیاوازی: - 128