کەمپی خێزانەکانی پێشمەرگەی دیموکرات لە کۆیە کرایە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
بۆ جاری سێیەم لە 48 کاژێردا بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە کرانە ئامانج و ئەمجارەیان کەمپی ئەمیریە بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی نێو حیزبی دیموکراتەوە وەریگرتووە، هێرشەکە کاژێر یەک و 17 خولەکی بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە و "کەمپی ئەمیریە" کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە دەوروبەری کاژێر 08:50 بە کاتی هەولێر، بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەکانی ئەو حیزبە لە کۆیە.
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکە کەسێک بە سووکی بریندار بووە.
هاوکات سەرچاوەیەکی نێو حیزبی دیموکرات گوتی، پێشنیوەڕۆی سێشەممە هێرشێک کراوە و تێیدا ناوەندی راگەیاندنی ئەو حیزبە لە "کەمپی ئازادی" کراوەتە ئامانج.