فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەری
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێگەیشت. وەزیرەکەی فەرەنسا "هاوسۆزی و پشتگیریی" بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، درهنگانی شهوی رابردوو 03-03-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنساوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
هەردوولا پەرەسەندنە بەردەوامەکانی ناوچەکە و ئاسۆکانی چارەسەرکردنی کێشهکانیان تاوتوێ کرد، هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی هاوئاهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی رۆڵی فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ کردەوە.