بەهۆی سووتانی تانکەرێک لە رۆڤیا کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو - دهۆک
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێک لەسەر پردی رۆڤیا گڕی گرت. پۆلیسی رۆڤیا دەڵێت، بەهۆیەوە کەسێک سووتا و گیانی لەدەستدا.
راید سەعید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا بە رووداوی راگەیاند، تانکەرەکە ژمارەی عێراقییە، نەوتی خامی تێدابووە و لەسەر رێگاکە گڕی گرتووە و بە تەواوی سووتاوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی رۆڤیا، بێجگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک لە رووداوەکە، دوو سەرنشینیش کە لەنێو تانکەرەکەدا بوون بریندار بوون.
راید سەعید عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سێ کەسە، دانیشتووی ناحیەی کەلەکچین لە سنووری قەزای شێخان.