کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ رووداو: کەمپەکانمان 73 جار بۆردوومان کراون
رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر راگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تاوەکو ئێستا، 73 جار کەمپەکانیان بۆردوومان کراون و لە ئەنجامدا شەهید، بریندار هەبووە و زیانی گەورەی مادیشیان بەرکەوتووە.
رۆژی دووشەممە 4ی ئایاری 2026، ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "له دهستپێكی جهنگهوه تاوهكو ئێستا 73 جار كهمپهكانمان بۆردوومان کراون و هێرشهكانیش بهردهوامن."
لەبارەی شێواز و شوێنی هێرشەکان، ئەمجەد حوسێن پەناهی دەڵێت، "هێرشهكان به درۆن و مووشهك بوون بۆ سهر ههر سێ كهمپی سوورداش، سلێمانی و بالیسان لە دۆڵی ئالانە."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانیان گوتی: "له ئهنجامی ئهو هێرشانهدا، یهك شههید و پێنج بریندارمان ههیه؛ یهكێكین لهو حیزبانهی كه زۆرترین زیانی ماددیمان بەرکەوتووە." ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆرترین هێرشەکان بۆ سەر کەمپی سوورداش بوون لە پارێزگای سلێمانی.
بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە 25ـی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان 809 جار هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا 20 کەس شەهید بوون و 123 کەسیش بریندار بوونە.