حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریکرد
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریکرد کە لە رۆژی هەینی، 6ـی حوزەیران دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 9ـی حوزەیران، واتە رۆژی سێشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی کرد، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە باسی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راگرتنی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بوو، کە بڕیارەکەی حکومەتی فیدراڵی بە "نادەستووری" ناوبرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێدراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی لە موسڵمانان کرد رۆژانی پشووی لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد و دەڵێت: "هەینی، 6ـی حوزیرانی 2025 پشوو دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 9ـی حوزەیران، واتە رۆژی سێشەممە 10ـی حوزەیران دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە."
حکومەتی عێراق دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی جەژنی قوربانی دیاریکرد کە لە 6 بۆ 10ی حوزەیران دەبێت.
لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی 28ـی ئایاری 2025 رایگەیاند: رۆژی 6-6-2025 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.