بە ڤیدیۆ.. شەڕی ئەمڕۆی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش

رووداو - موسڵ

لە دژە  هێڕشی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بۆ سەر دەوروبەری موسڵ، چەكدارانی داعش ناچاركران بە پاشەكشێ بۆ ناو شاری موسڵ.

پێشتر بۆ هێرشكردنە سەر پێشمەرگە  و بەنداوی موسڵ داعش گوندەكانی دەوروبەری موسڵی بەكاردەهێنا و چەكی قورسیان لەو شوێنانە جێگیركردبوو.

كامێرای رووداو شەڕی ئەمڕۆی هێزەكانی پێشمەرگەی وێنەگرتووە كە چەكدارانی داعش بە پاشەكشێ و هەڵهاتن بۆ ناو شاری موسڵ ناچاردەكات.