ئاهەنگی بووک و زاوایەک لەسەر لووتکەی چیای هەڵگورد
رووداو دیجیتاڵ
بووک و زاوایەک ده‌یانه‌وێت ئاهه‌نگی به‌یه‌كگه‌یشتن ببه‌نه لووتكه‌ی چیای هه‌ڵگورد، ژماره‌یه‌ك گرووپی شاخه‌وانییان بۆ رۆژی به‌یه‌كگه‌یشتن بانگهێشتكردووه، له بناری چیای هه‌ڵگورد به ئاهه‌نگ پێشوازییان لێده‌كه‌ن.
زاوا سالار چۆمانیی ته‌مه‌نی 34 ساڵه و 12 ساڵه شاخه‌وانه، سۆما محه‌ممه‌د ته‌مه‌نی 28 ساڵه و دوو ساڵه شاخه‌وانه، حەوت مانگ پێش ئێستا له گه‌شتێكی شاخه‌وانیی چیای پیره‌مه‌گروون یه‌كدییان ناسیوە.
سالار ئیسماعیل کە زاوایە دەڵێت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی عاشقی چیا بووم، خه‌ون و هیوام ئه‌وه‌بوو كه كچێكی شاخه‌وان بدۆزمه‌وه و هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به خۆشحاڵییه‌وه به هاوژینه‌كه‌م گه‌یشتم، له چیایەك یه‌كترمان ناسی و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌شتێكی هاوبه‌شمان به‌یه‌كه‌وه كرد، بڕیارماندا شێوازی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی شاخه‌وانی بێت و به‌رزترین لووتكه‌ی چیای باشووری كوردستانیشمان هه‌ڵبژارد".
سۆما محه‌ممه‌د کە بووكە گوتی "راكێشانێك هه‌بوو، هه‌ردووكمان بڕیارماندا هه‌م هاوسه‌رگیری و هه‌م به‌و شێوازه بیكه‌ین و ئه‌گه‌ر من رازی نه‌بام، ره‌نگه ئه‌و به‌و هاوسه‌رگیرییه رازی نه‌بووایه، منیش رازی نه‌ده‌بووم".
لە رێوڕەسمی هاوسەرگیرییەکەیاندا جگە لە شاخەوانەکانی کوردستان، شاخەوانێکی ئەوروپیش بەشداریکرد.
ئەو بووک و زاوایە دواجار گەیشتنە لووتكه‌ی چیای هه‌ڵگورد، لەوێ لە بەرزترین شوێن ئاهەنگیان گێڕا، کە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانیان لێ دیاربوو.
زاوا بۆ 100مین جار بوو چووە لووتكه‌ی چیاكه، بووكهکەش له ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یدا لووتكه‌ی چیای هه‌ڵگوردی بینی.