مەرگی شەهید رامین و هاواری دایک و خوشکە تاقانەکەی؛ بنەماڵەیەک هەموویان پێشمەرگەن
کاتێک تەرمی رامین عادل گەیشتەوە زێدی خۆی لە دەڤەری بارزان، هاواری دایک و خوشکە تاقانەکەی لەنێو خەمگینیی هەزاران کەسدا، دەگەیشتە ئاسمان.
کاتێک تەرمی رامین عادل گەیشتەوە زێدی خۆی لە دەڤەری بارزان، هاواری دایک و خوشکە تاقانەکەی لەنێو خەمگینیی هەزاران کەسدا، دەگەیشتە ئاسمان.
خەلیل حەسەن، منداڵێکی 7 ساڵانی خەڵکی عەفرینە و ئاوارەیی بە قامیشلۆی گەیاندووە. نەخۆشیی سەدەف گیانی داگرتووە، بەڵام پزیشکەکان هیچ دەرمانێکیان بەدەستەوە نییە بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی. وەک ئەو، سەدان نەخۆشی دیکە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.
فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی راگەیاند، ئەو هێرشە لە روانگەی ئێرانەوە "لە راستیدا هێرشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانیی خەڵکە ئازیزەکەی."
سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی هەرێمی کوردستان، باسی بڕی ئەو پارەیە دەکات کە بەربژێر دەیدات بە فلێکس و رێکلام بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و دەڵێت، بەربژێر هەیە 70 بۆ 80 دەفتەری لە بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج کردووە.
سەرپێچی بانگەشە لە سۆشیاڵ میدیا سزاکەی دەگاتە دوورخستنەوەی بەربژێر، بۆ ئەم هەڵبژاردنە کۆمسیۆن لە رێگەی سێ لیژنە و 173 کارمەندەوە چاودێریی سەرپێچییەکانی بانگەشە دەکات لە هەرێمی کوردستان و چاودێری چڕ لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەبێت.
لە هەر پێنج پارێزگاکەی باشووری کوردستان، دەیان پەیکەر، شەقام، چوارڕیان و سەدان قوتابخانە، نەخۆشخانە و گەڕەک بە ناوی پێشمەرگەوە کراون.
هەولێر دەبێتە باخێکی گەورەی زەیتوون و فستق
لێرە لە بناری قەندیل، لەو ناوچانەی کە بە "هەرێمی پاراستنی میدیا" ناسراون، چاوەکان لەسەر هەنگاوێکی چارەنووسسازن. چاوەڕوان دەکرێت پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە وەک نیازپاکی بۆ پرۆسەی ئاشتی، هەنگاوی کردەیی بنێت و وەڵامی دەستپێشخەرییەکانی ئاشتی بداتەوە.