مەسرور بارزانی: کاری جیدیمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردووە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کاری جیدیمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کردووە." ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند ساڵی رابردوودا لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە چەندین کەیسی تایبەت بە گەندەڵی کراون و رەوانەی دادگاکان کراون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەشداریی لە رێوڕەسمی جاڕدانی یەکەم راپۆرتی جێبەجێکردنی ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. بۆیە کاری جیددیمان کردووە و رێکاری پێویستمان گرتەبەر لەپێناو پەرەپێدانی شەفافیەت و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. لەم رووەوە هەماهەنگی و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان وەکو دامەزراوەیەکی سەربەخۆ هەیە."
راپۆرتەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2021، ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی پەسند کرد و هەڵوێستی خۆی دووپات کردەوە لە بەردەوامبوون لە رێکارەکانی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، لە هەمان کاتدا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانيش راسپێردران بۆ بەدوادچوونی جێبەجێکردنی راسپاردە و پێشنیارەکانی ئەم راپۆرتە کە لە مانگی 3ی ئەم ساڵدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەلایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکییەوە خرایەڕوو، ئەمەش وەکو مەسرور بارزانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا ئاماژەی پێکرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، هەرچەندە بەشێک لە گرفتەکانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەرنامەی چاکسازی، "دەستتێوەردان و رۆڵی لایەنە سیاسییەکان بووە، کە نەک هاوکار نەبوون، بەڵکو هەندێک لایەن دژایەتیی سیستماتیکی هەوڵەکانی حکومەتەیان کردووە. هاوکات دڵنیایی دایە خەڵک لەوەی، سەرەڕای هەموو کێشە و ئاستەنگ و قەیرانەکان، "ئێمە بە گوڕ و تین و ئیرادەیەکی زۆر بەهێزەوە، بەردەوام دەبین لەسەر درێژەدان بە کارنامەی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتن و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی."
مەسرور بارزانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تەنیا بە ئەرکی حکومەت و دادگاکان نازانێت و دەڵێت، "پێویستی بە هەماهەنگی و هاریکاری و پشتیوانیی گشت هاووڵاتییان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و زانکۆ و دامەزراوەکانی پەروەردە و مامۆستایانی ئایینی و دەزگاکانی راگەیاندنە، کە دەتوانن رۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و روونکردنەوەی مەترسییەکانی گەندەڵی بگێڕن. لە هەمان کاتدا پێویستە کار لەسەر پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی کولتووری دەستپاکی و راستگۆیی و دڵسۆزی بکەین."
پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاروبارەکانی حکومەت بەردەوامە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە گوتی، "بەشێکی گرنگە لە چاکسازییەکانی حکومەت کە بێگومان رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی بیرۆکراسی و سنووردانان بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی."
هەروەها مەسرور بارزانی ئەوەی خستەڕوو کە هەبوونی سیستمێکی پێشکەوتوو و چالاکی بانکی، "جگە لەوەی یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەی خەڵک. فاکتەرێکی گرنگی پەرەپێدانی ئابوورییە و ژینگەیەكی لەباریشە بۆ گەشەی ئابووری و بازرگانی و یارمەتیدەریشە بۆ کەمکردنەوە و سنووردارکردنی گەندەڵی."
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامە چاکسازییەکانی بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت و دادپەروەری و رێگەگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، کاری لەسەر هەموارکردنەوە و پێشکێشکردنی چەند پڕۆژە یاسایەک کردووە، وەکو سەرۆکی حکومەت گوتی، "دیارترینیان یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی بووە لە هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و پەسند کرا."
هاوکات لە بەشێکی گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی ئەوەی خستەڕوو، لە چەند ساڵی رابردوودا، لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە چەندین کەیسی تایبەت بە گەندەڵی کراون و رەوانەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان کراون.