لەسەر گەڕانەوەی ناوی خوێندكاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا روونكرنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

رووداو- هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، چەند رۆژێكە بۆ چەند كەناڵێكی راگەیاندن، بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆی سلێمانی لێدوانی جیاجیا سەبارەت بەوەرگرتنی قوتابیان و خوێندكارن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەدات، بەڵام ئەو لێدوانانە هیچیان پشت ئەستور نین بە بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

لە روونكرنەوەیەكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، هاتووە" ماوەی چەند ڕۆژێكە بۆ چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن، بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆی سلێمانی لێدوانی جیایی سەبارەت بەوەرگرتنی قوتابیان و خوێندكارن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خویندنی (2013-2014)دەدات، بەڵام ئەو لێدوانانەی ناوبراو چ ئەوانەی پەیوەندیان بەكاتی ڕاگەیاندن وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكارانەوە هەیە و، چ ئەوانەشی كە پەیوەندیان بەژمارەی خوێندنكاران و قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكانەوە هەیە هیچیان پشت ئەستور نین بە بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی".

لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە "ژمارەكان تەنها خەمڵاندنی بەڕێوەبەری تۆماری زانكۆی سلێمانیەو كاتەكانیش تەنها پێشبینییەكی ناوبراوە، چونكە دیاریكردنی ژمارەی وەرگیراوان و كاتی ڕاگەیاندنی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان تەنها لە دەسەڵاتی  وەزیر و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییە".

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، هەر كاتێك پرۆسەكە تەواو كرا، لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە قوتابیان و خوێندكاران ئاگادار دەكرێنەوە.