نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک: پارتی لەو کاتەوەی دروستبووە ئامانجی گەلی کوردستان بووە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەمجارە پارتی دیموکراتی کوردستان "بەهێز و سەنگ"ـەوە لە بەغدا دەبێت و پێویستە هەموو کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا بە شێوەیەکی ئاشتییانە، دیالۆگ و جێبەجێکردنی دەستوور و سیستمی فیدراڵی چارەسەر بکەن.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 04-11-2025، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتەکەیدا لە دهۆک گوتارێکی پێشکێش کرد و لە سەرەتادا رێز و سڵاوی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە ئامادەبووان.
هاوکات رووی لە جەماوەری حیزبەکەی کرد و گوتی: "چەند شانازییەکی گەورەیە مرۆڤ لە حیزبێکدا بێت کە ئەو هەموو دڵسۆز و وەفادارەی هەبێت. ئەوەیە بادینان و ئەوەیە پارتی."
هەروەها گوتی: "بادینان و پارتی، یەک دڵ و یەک گیان و یەک دەنگن. بێگومان رۆژی 11-11-2025 هەموومان پێکەوە، بە پشتیوانیی ئێوە، داستانێکی دیکەی سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان و بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار دەکەین. کە ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوە دەبینم، پشتڕاستم وەکو هەمیشە سەرکەوتن هەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە و یەک ملیۆن دەنگ و بگرە زیاتریش بەدەست دەهێنین."
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد: "ساڵی 2005، لەگەڵ خەڵکی عێراق ئێمەش دەستووری عێراقمان پەسەند کرد و گوتمان عێراقێک دروست دەبێت کە وڵاتی هەموومان بێت، بەڵام 20 ساڵە دەستوور جێبەجێ نەکراوە، شەڕ و ماڵوێرانی بەسەر عێراقدا هات، مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کران و فیدراڵی فەرامۆش کرا. گوتمان ئەمە قۆناخێکی راگوزەرە و ئەو قۆناخەش تێپەڕی. ئێستا عێراق ئارامە، بۆیە کاتی ئەوەیە پارتی ئەمجارە لە بەغدا هەوڵ بدات و کار بکات بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و سیستمی فیدراڵی. هەر بۆیەش پێویستە پارتی بە گوڕوتینێکی گەورەترەوە لە بەغدا ئامادە بێت و دەنگی ئێوە بە سەنگەوە بچێتە بەغدا."
نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوە کردەوە کە "پارتی ماڵی هەمووانە، ماڵی هەموو نەتەوە و ئایینەکانە" و گوتی: "کاتمان نییە بۆ وەڵامدانەوەی ناحەز و نەیاران و نامانەوێت خۆمان بۆ ئەو ئاستە دابەزێنین. دەبێت کار و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان وەڵامی ناحەزانی پارتی بێت. بۆیە ئێمە وەڵامی کەس نادەینەوە، چونکە خەڵکی کوردستان حەقانیەتی پارتی و ئەوانیش دەبینن. کاروانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بەردەوامە و دەگەینە ئەو ئامانجەی کە ئێوە خەباتتان بۆ کردووە و ماندوو بوون."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی دا لەنێو جۆش و خرۆشی خەڵکی دهۆک دا گوتی: "دەستخۆشییەکی گەورە لە برای هێژام کاک مەسرور بارزانی دەکەم، وەکو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرباری هەموو سەختییەکان و ئەو ئاستەنگانەی دروست کراون و دروست دەکرێن، کاروانی خزمەتکردنی کوردستان بەردەوام بووە. ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین، رۆژ بە رۆژ پڕۆژە دەکرێنەوە و بەردی بناخەی پڕۆژەی دیکە دادەنرێن. ئەمە پارتی و خزمەتکاریی پارتییە، بۆیە چەپڵەیەکی گەرم بۆ سەرۆکوەزیران لێ بدەن کە لە هەموو بوار و شوێنەکاندا پڕۆژەی تەواو کردووە و ئەنجامیان دەدات."
هەروەها دووپاتی کردەوە کە تاوەكو پارتی هەبێت، کار و پڕۆژە و خزمەتیش بەردەوام دەبێت و رایگەیاند: "پارتی پێناسەی ئاوەدانکردنەوە و بڕوانامەی ئاوەدانیی کوردستانە. زۆر گوشار لە کوردستان کرا تاکو ئێوە و پارتی بچەمێنن، بەڵام ئێمە بە هێز و پشتیوانیی ئێوە نیشانمان دا کە پارتی چیایە و ناچەمێت."
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد و گوتی: "فەرمانبەران دەوامی خۆیان بەجێ نەهێشت و خزمەتی خەڵکی خۆیان کرد. مامۆستایان لە دەوام بەردەوام بوون و دەرگای قوتابخانە و زانکۆکان یەک رۆژیش دانەخران. پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان لە جاران گەرموگوڕتر ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاند. ئەمە جێگەی سوپاس و پێ‌زانین و دەستخۆشییە."
نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوە کردەوە، "ئەمە دڵگەرمییەکە بۆ ئێمە وەکو پارتی؛ تاوەکو ئێمە ئەو جەماوەرەمان هەبێت، هیچ هێزێک نییە بتوانێت پارتی لە گۆڕەپانەکە بکاتە دەرەوە. هیچ کاتێک ئەم دڵسۆزییە لەبیر ناکرێت، ئەمە ئیرادەی کوردستانییانە لەبەرامبەر ستەمکاری و زیادەڕۆیی. بە پشتیوانیی ئێوە، پارتی رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت، باوەڕبوون و پشتیوانیی جەماوەریی بۆی فراوانتر دەبێت و پێگەی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتیی بەهێزتر دەبێت."
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد کە پاشەڕۆژ بۆ گەنجانە و هیوای خواست، "گوێ لەوانە نەگرن کە تۆوی بێهیوایی دەچێنن و گەل و وڵاتیان لەبەرچاو رەش دەکەن." داوای لە گەنجان کرد بە "گیانێکی پێشمەرگانە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ژمارە 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن."
هاوکات، تیشکی خستە سەر بابەتی ئایین و رایگەیاند، "ئایین رێگەی بەختەوەریی مرۆڤە و لای ئێمە پیرۆزە، دەبێت بەرز و پاک رابگیرێت و نابێت بۆ بەرژەوەندیی سیاسی بەکاربهێنرێت."
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی دا، جارێکی دیکە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی دووپاتکردەوە و گوتی، "میللەتێکی خۆڕاگرن و خاوەن دۆزێکی رەوان، هەر ئەوەش هێز بە پارتی دەبەخشێت و دەیکاتە خاوەنی کوردستان لە هەر شوێنێک بێت. لەژێر سێبەری پارتی دا، خەڵک هەست بە ئارامی و سەقامگیری دەکات."
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوە کردەوە، "دەبێت هەموو کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە شێوەیەکی ئاشتییانە، لەڕێگەی دیالۆگ، لێکتێگەیشتن و جێبەجێکردنی دەستوور و سیستمی فیدراڵییەوە چارەسەر بکەین. بۆیە دەبێت پارتی بەهێزەوە لە بەغدا ئامادەیی هەبێت، چونکە پارتی دەتوانێت لە بەغدا هاوسەنگی رابگرێت و ببێتە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و عێراق بە گشتی و هەروەها پارێزەری هەموو پێکهاتەکان بێت."
نێچیرڤان بارزانی داوای کرد، "پشتی پارتی بگرن تاوەکو بتوانێت خزمەتی ئێوە بکات و مافەکانتان پارێزراو بن. ئەو کاتە حیساباتی گەورەش بۆ پارتی دەکرێت."
دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانیلە کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک:
جه‌ماوه‌ری بەڕێز و خۆشه‌ویست
خه‌ڵکی دهۆکی ره‌نگین و
بادینانی رازاوه‌ی کوردستان
زاخۆ، ئامێدی، ئاکرێ
خه‌ڵکی دڵسۆزی ئێمه له شێخان
بەردەڕەش، سێمێل و
هەموو ناوچه‌کانیان
ماڵباته سه‌ربه‌رزه‌کانی شه‌هیدان
خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان
دایك و خوشکه دڵسۆزه‌کان
گه‌نجه خۆڕاگر و ئازاکانی ئێمه
ئێوه له هه‌ر شوێنێکی بادینان بن
ئێواره‌تان باش و به‌خێر بێن سه‌رچاو و سه‌رسه‌رمان
له سه‌ره‌تای قسه‌کانمدا، سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستیی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌مووتان. سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستیی له ناخی دڵم و برام کاک مەسرووره‌وه، بۆ هه‌مووتان.
زۆر دڵخۆشم که ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌م گه‌رموگوڕی، جۆش و حه‌ماسه‌تان تێدا ده‌بینم. چه‌ند شانازییه‌کی گه‌وره‌یه مرۆڤ له حیزبێکدا بێت ئه‌و هه‌موو دڵسۆز و وه‌فاداره‌ی هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌مه بادینانە، ئه‌مه پارتیمانه، ئه‌مه چیای به‌رزه که هه‌میشه پشت و په‌نای پارتییه. ئێوه هه‌ر بژین، ئێوه هه‌ر هه‌بن بۆ پارتی.
بادینان و پارتی یه‌ک دڵن، یه‌ک گیانن، یه‌ک ده‌نگن و هیچ گومانێکم نییه رۆژی 11/11 ئێمه هه‌موومان داستانێکی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ کورد و کوردستان، بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان به پشتیوانی ئێوه و به یارمه‌تی خودا تۆمار ده‌که‌ین.
جه‌ماوه‌ری به‌ڕێز و خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ئێمه
ئێوه ده‌بینم، ئه‌م جۆش و خرۆشه ده‌بینم، ئیدی دڵنیام که وه‌کو هه‌موو جارێک له مێژوودا و به پشتیوانی خودا و پشتیوانی ئێوه، سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ پارتییه. ئێوه ده‌بینم، ئیتر دڵنیام که ملیۆنێک ده‌نگ و زیاتریش، مسۆگه‌ر ده‌بێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
ده‌مه‌وێت ئه‌م پرسیاره‌تان لێ بکه‌م
ئێوه چی ده‌ڵێن؟
به یه‌ک ده‌نگ..
خوشک و برایانی بەڕێز
بادینان وڵاتی خه‌بات و تێکۆشانه، به‌رخۆدان، قوربانیدان و قاره‌مانییه. کام ماڵی بادینان هه‌یه چیرۆکێکی پێشمه‌رگایه‌تی، یان تێکۆشه‌رێکی تێدا نه‌بێت که چه‌کی به‌رگری و پاراستنی کوردستانی نه‌خستبێته سه‌ر شانی خۆی.
کام ماڵی بادینان هه‌یه که دایکێکی دڵسۆزی تێدا نه‌بێت، سه‌برێکی درێژی نەکێشابێت تاوەکو رۆژێک کوڕه خه‌باتکار، پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاکه ئازادەکەی خۆی.
به هه‌زاران گه‌نجی بادینان دڵیان پڕ بووه له خه‌ون و هیوا که رۆژێک وڵاته‌که‌یان ئازاد و ئارام و سه‌رفراز ببینن. ژیان و داهاتووی خۆیان تێدا بنیاد بنێن، خه‌ونه‌کانیان تێدا بکه‌نه راستی و وه‌کو خه‌ڵکی دنیا، سه‌رداری وڵاته‌که‌ی خۆیان بن.
لێره‌دا، له‌سه‌ر خاکی به‌رخۆدان و ئازادی. سه‌ری رێز داده‌نوێنین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان. سڵاو و رێز بۆ ماڵبات و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. سڵاو له هه‌ر که‌سێک که خه‌باتی کردووه تاوەکو ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر چیایه‌کانی بادینان و کوردستان هه‌ر به‌رز بێت، له‌وێوه ئێمه سڵاو بۆ هه‌موویان ده‌نێرین.
خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی بادینان
مێژووی پارتی و ئه‌م ناوچه‌یه لێک جیاناکرێته‌وه. یه‌که‌مین لقی پارتی له‌م ناوچه‌یه بووه. یه‌که‌مین داستانی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌م ناوچه‌یه بووه. داستانی زاویتە، به فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی بارزانیی نه‌مر و به خوێنی باو و باپیرانی ئێوه تۆمار کراوه.
یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ی شۆڕشی گوڵانیش دیسان له‌م ناوچه‌یه بووه. که‌س ناتوانێت باسی مێژووی گه‌له‌که‌مان و قوربانییه‌کانی گه‌لی کوردستان بکات، ئه‌گه‌ر باسی قاره‌مانێتی و دڵسۆزی و خه‌باتی بادینان نه‌کات. ئه‌مڕۆش ئێمه ناتوانین کوردستان بپارێزین، ئه‌گه‌ر پشتیوانی و دڵسۆزی ئێوه نه‌بێت بۆ پارتی بۆ رێبازی بارزانی.
ئێوه خه‌ڵکه وڵاتپارێزه‌که‌ی بادینان پێش هه‌موو که‌سێک سه‌لماندووتانه که سه‌رکه‌وتنی پارتی، سه‌رکه‌وتنی کوردستانه. کلیلی سه‌رکه‌وتنی پارتیش بادینانە، بادینان نهێنیی سه‌رکه‌وتنی پارتییه و هه‌ر نهێنیی سه‌رکه‌وتنی پارتی ده‌مێنێت.
11ی ئه‌م مانگه‌ش دیسان بادینان سه‌رکێشی سه‌رکه‌وتنی پارتی ده‌بێت. سه‌رکێشی ملیۆنێک ده‌نگ و زیاتر ده‌بێت بۆ لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
جه‌ماوه‌ری به‌ڕێز
خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی ئێمه له بادینان
ئێمه زۆر جار گوتوومانه. به‌ڵام دیسان دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه:
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆچی بۆ کوردستان گرنگه؟
بۆچی گرنگه پارتی سه‌ربکه‌وێت؟
بۆچی گرنگه پارتی ملیۆنێک و زیاتریش ده‌نگ بهێنێت؟
ببێته حیزبی یه‌که‌م له هه‌موو عێراقدا؟
ساڵی 2005 ئێمه‌ش له کوردستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق، ده‌ستووری عێراقمان په‌س‌ند کرد. گوتوومانه: عێراقێکی نوێ دروست ده‌بێت که وڵاتی هه‌موومان بێت، به‌ڵام ئه‌وه 20 ساڵ چوو. ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌کرا. شه‌ڕ و نائارامی و ماڵوێرانی به‌سه‌ر عێراقدا هاتن. مافه ده‌ستوورییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان پێشێل کران. فیدراڵی فەرامۆش کرا، گوتوومانه ئه‌م قۆناخه قۆناخێکی کاتییه، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه‌ش ده‌رباز بوو و ئێستا عێراق ئارام بووه.
ئیتر کاتێکه و پارتی ئه‌م جاره‌یان له به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات، کار ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و سیستمی فیدراڵی. له‌به‌ر ئه‌وه پارتی ده‌بێت به هێز و توانایه‌کی گه‌وره‌تر له به‌غدا بێت، وه‌کو هه‌موو جارێک، ئێوه هێز و توانای گه‌وره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانن. ئێوه واده‌که‌ن که کاندیده‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌ک ملیۆن ده‌نگ و زیاتریش بچنه به‌غدا. چونکه گه‌ره‌نتی به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌کانی کوردستان، پارتییه و ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات.
پارتی له رۆژێکه‌وه که له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانیی نه‌مر دامه‌زراوه و تاوەکو ئه‌مڕۆ، یه‌ک ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌بووه: ئه‌ویش گه‌لی کوردستان بوو، ئێوه بوون. ئێوه ئامانجی سه‌رکرده‌ی گه‌وره سه‌رۆك بارزانیی نه‌مر بوون. ئێوه له وڵاتی خۆتان ئازاد و سه‌رفراز بژین، ئه‌مه داواکاریی ئه‌و بوو. خۆ بۆ که‌سێک نه‌چه‌مێنن و زۆرداریش له که‌سێک نه‌که‌ن.
پارتی پێویسته به سه‌نگ بڕواته به‌غدا، واته کوردستان و ده‌نگی ئێوه به سه‌نگ ده‌ڕواته به‌غدا. ئه‌مه‌ش چۆن ده‌بێت؟ به‌ڵێنی ئێمه ده‌بێت بۆ ڕۆژی 11/11 ده‌نگه‌کانمان سندوقه‌کانی ده‌نگدان پڕ ده‌که‌ن و ده‌نگی خۆمان ده‌ده‌ینه لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
خوشک و برایانی بەڕێز
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی دهۆک و بادینان
وه‌کو چۆن کوردستان ماڵی هه‌مووانه. پارتیش بێ جیاوازی ماڵی هه‌موومانه. چادری پارتی ئه‌وه‌نده فراوان و به‌رزه، جێی هه‌مووان ده‌بێته‌وه. پارتی ماڵی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌کانه. پارتی ماڵی موسڵمانانه، ئێزدییه‌کانه، مه‌سیحییه‌کانه، کاکه‌یییه‌کانه. ماڵی کورد و کلدان-ئاشوور-سریانی و ئه‌رمه‌نانه، ماڵی تورکمان و عه‌ره‌بانه. ماڵی هه‌ر که‌سێکی سته‌مدیده‌یه.
بارزانیی مه‌زن فێری کردووین که خزمەتکاری خه‌ڵکی خۆمان بین. سه‌رۆك بارزانیش فێری کردووین زۆر کار بکه‌ین و کەم قسه بکه‌ین. پارتی بۆ خزمەتی خه‌ڵک دامه‌زراوه و ئه‌وه‌ی پارتی بێت، خزمەتکارە.
چونکه ئامانجی ئێمه خزمەتی خه‌ڵکه‌که‌مان و وڵاته‌که‌مانه، کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕازی و نه‌یارانمان نییه. نامانه‌وێت خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌و ئاسته. ده‌مانه‌وێت کار و ئاوه‌دانیی کوردستان وه‌ڵامی ئێمه بێت بۆ ناڕازییه‌کانی پارتی. ئێمه وه‌ڵامی که‌س ناده‌ینه‌وه، چونکه خه‌ڵکی کوردستان حه‌قیقه‌تی پارتی و هی ئه‌وان ده‌بینێت. با ئه‌وان قسه بکه‌ن و ئێمه‌ش خزمەتی ئێوه ده‌که‌ین و وڵاته‌که‌مان ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه. گه‌وره‌کان ده‌ڵێن: سه‌د گوتن قوربانی کردارێک بن.
هه‌ر له رۆژێکه‌وه که پارتی بووه ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی کوردستانی وه‌رگرتووه، به‌رده‌وام خزمەت و ئاوه‌دانیی کردووه، ئارامیی هێناوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی پارتی هه‌ر له رۆژی یه‌که‌مه‌وه و تاوەکو ئه‌مڕۆ کاروانێکی درێژی خزمەت و ئاوه‌دانیی بڕیوه. ئێستاش ئه‌م کاروانه به‌رده‌وامه و به پشتیوانی ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و به یارمه‌تی خودا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی که ئێوه خه‌باتتان بۆ کردووه و خزمەتتان بۆ کردووه و پێوه‌ی ماندوو بوون.
رێگه بده‌ن ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌رم له برای به‌ڕێزم کاک مەسرور بارزانی بکه‌م، وه‌کو سه‌رۆکوه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکوه‌زیری ئێمه که سه‌رباری هه‌موو زه‌حمه‌تی و هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کانی که بۆی دروست کراوه و دروست ده‌کرێت، کاروانی خزمەتی کوردستان به‌رده‌وام بووه و ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌بینین رۆژ به رۆژ، هه‌ر رۆژ جارێک چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه و به‌ردی بناخه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک داده‌نێت.
ئه‌مه پارتییه، ئه‌مه خزمەتکاری پارتییه و چه‌پڵه‌یه‌کی گه‌رم بۆ سه‌رۆکوه‌زیران. له هه‌موو شوێنێک و له هه‌موو بوارێک‌دا پڕۆژه‌ی ته‌واو کردووه و ئه‌نجامی ده‌دات. هه‌تا پارتی هه‌بێت، کار و خزمەت و پڕۆژه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن. پارتی پێناسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بڕوانامه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان و ئارامیی کوردستانه و له گه‌لی کوردستان، له ئێوه‌ی وه‌رگرتووه و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌کوو خزمەتکاری ئێوه.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست
خه‌ڵکی به‌ڕێزی بادینان
زۆر فشار له کوردستان کرا تاوەکو ئێوه و پارتی بچه‌مێننه‌وه، به‌ڵام به هێزی ئێوه، به هێز و پشتیوانی ئێوه، پارتی چیایه و ناچه‌مێته‌وه. فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئێمه ده‌وامی خۆیان نه‌هێشت و خزمەتی خه‌ڵکی خۆیان کرد. مامۆستاکانی ئێمه، به‌رده‌وامییان دا به ده‌وام و ده‌رگای قوتابخانه و زانکۆکان یه‌ک رۆژیش نه‌گیران.
پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئارامیی ئێمه، له پێشووتر تووندتر و گه‌رمتر ئه‌رکه‌کانیان جێبه‌جێ کرد. ئه‌مه جێی پێ‌زانین و سوپاس و ده‌ستخۆشییه و دڵگه‌رمییه‌که بۆ ئێمه وه‌کوو پارتی هه‌تا ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌مان هه‌بێت، هێزێک نییه بتوانێت پارتی له مه‌یدان ده‌ربکات.
ئه‌م دڵسۆزییه هیچ کاتێک له‌بیر ناکرێت. ئه‌مه ئیراده‌ی کوردستانییه‌کانه به‌رانبه‌ر زۆرداری و زیادەڕەوی. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ دۆست و نه‌یاران که ئه‌و گه‌له‌ی خۆی له‌به‌ر ئه‌نفال و کیمیاباران و کۆمه‌ڵکوژی گرت، خۆی له‌به‌ر هه‌موو فشار و زه‌حمه‌تییه‌کانی ئه‌وانیش ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم: ئێوه هه‌بن، ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه خۆڕاگره‌ی هه‌بێت، قه‌ت ناشکێت.
بۆ ئێمه نامۆ نییه که ئه‌وانه‌ی له هێز و بڕوای پارتی ده‌ترسن، ته‌نگاو ببن کاتێک ده‌بینن پارتی به پشتیوانی ئێوه رۆژ بۆ رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و بڕوا به پارتی زیاد ده‌کات و پێگه‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی رۆژ بۆ رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان
ده‌بێت ئێمه هیچ کاتێک ئه‌و قاره‌مانانه له‌بیر نه‌که‌ین ئه‌وانه‌ی به خوێنی خۆیان داری ئازادی و سه‌رفرازییان ئاودا و ئێمه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مڕۆ. هه‌روه‌ها ره‌نجی پێشمه‌رگه و خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌بیر نه‌که‌ین که ئه‌وان، شه‌وه ره‌شه‌کانیان کرده ئه‌مڕۆی روون و گه‌ش.
گه‌نجه دڵاله‌کانی بادینان و کوردستان، دوێنێ له چیا پێشمه‌رگه بوون، به‌رگرییان له خاکی خۆیان ده‌کرد، ئه‌مڕۆ زه‌ند و باسکه‌کانیان هه‌ڵداوه، وڵاته‌که‌ی خۆیان ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه. گه‌نج سه‌رمایه‌ی کوردستانن. من ئه‌مه به بڕوایه‌کی ته‌واوه‌وه ده‌ڵێم: هه‌ر کاتێک ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجه‌کانی کوردستان په‌یدا بوو، توانیویانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان جێی خۆیان بکه‌نه‌وه و ئاڵای کوردستان له ده‌یان کۆڕ و شوێن هه‌ڵداوه. به‌رده‌وام من داهاتوویه‌کی گه‌ش له چاوی گه‌نجه‌کانی کوردستاندا ده‌بینم.
داهاتوو بۆ گه‌نجه‌کانی ئێمه‌یه و هیوادارم، هیوادارم گوێ نه‌ده‌نه هه‌ندێک ده‌نگی که تۆوی بێئومێدی له ناوتان‌دا ده‌چێنن. گوێ نه‌ده‌نه ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ئه‌ڤینی گه‌ل و وڵات، له دڵی ئێوه‌دا سارد ده‌که‌نه‌وه. پارتی به خه‌باتی باو و باپیرانی ئێوه 79 ساڵه ئه‌م ئاڵایه‌ی هه‌ڵکردووه و ئه‌م ئاڵایه له ده‌ستی ئێوه‌ی گه‌نجدایه تا پارتی به‌ره‌و قۆناخێکی گه‌شتر و گه‌وره‌تر ببه‌ن.
هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌و گه‌نجانه ئه‌زموون بێت و با گه‌نجه‌کانی ئێمه به گیانی پێشمه‌رگایه‌تی بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌نه نوێنه‌رانی خۆیان، نوێنه‌ر و خزمەتکارانی خۆیان له لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
خوشک و برایانی بەڕێز
کچ و ژنانی کوردستان، به‌شێکی زۆر گرنگن له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئێمه. له هه‌موو بوارێکانی ژیاندا به دڵسۆزی و داهێنه‌ری، خزمەت ده‌که‌ن. ئافره‌ت وێنه‌یه‌کی جوانی پێشکه‌وتنی کوردستانه. ستوونەکانی ماڵ و خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ن. بێ ئه‌وان، نه خێزان هه‌یه، نه ماڵ، نه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو.
هه‌روه‌ها رۆڵی گه‌وره‌ی مامۆستا و سه‌یدا ئایینییه‌کان، بۆ پاراستنی به‌هاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و راگرتنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، جێی رێز و پێزانینه. پشتیوانانی پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کدووقبووڵکردنن. ئایین رێگای به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌کانه. ئایین ئه‌وه‌نده لای ئێمه پیرۆزه، پێویسته به‌رز و پاک رابگیرێت و قه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی، یان بۆ سیاسه‌ت نابێت به‌کار بهێنرێت.
جه‌ماوه‌ری به‌ڕێز
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست
سیاسه‌تی پارتی و سه‌رۆک بارزانیی حه‌کیمانه، خۆڕاگری ئێوه و سه‌بر و پشوو درێژی ئێوه، جێی رێزگرتنێکی زۆر گه‌وره‌یه له هه‌موو جیهان. هه‌ر ئه‌مه‌شه که بووه هۆی سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسییه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
پارتی و رێبازی بارزانیی نه‌مر هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه گه‌لێکی خۆڕاگرین، خاوه‌نی دۆزێکی ره‌واین، هه‌ر ئه‌مه‌شه که هێز ده‌داته پارتی و پارتی ده‌کاته خاوه‌نی دۆزی کوردستان له هه‌ر شوێنێک بێت. له ژێر سێبه‌ری پارتی دا خه‌ڵک هه‌ست به ئارامی ده‌کات، هه‌ست به سه‌قامگیری ده‌کات.
ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو کێشه و ئاریشه‌کانی خۆمان، به ئاشتی، به دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن، به رێگای جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و سیستمی فیدراڵی، چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت پارتی به‌هێز بێت له به‌غدا، چونکه پارتی ده‌توانێت له‌وێ هاوسه‌نگی بپارێزێت. ده‌توانێت ببێته پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردستانییه‌کان و هی عێراقییه‌کان به‌گشتی.
ده‌توانێت پارێزه‌ری هه‌موو پێکهاته‌کان بێت: چ موسڵمان، چ مه‌سیحی. چ ئێزدی و چ کاکه‌یی، چ سابیئه، یان هه‌ر بیروباوه‌ڕێک بێت. چ کورد، چ عه‌ره‌ب. تورکمان، کلدۆئاشوور - سریان، شه‌به‌ک، ئه‌رمه‌ن، یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت. تۆ هه‌ر چی بیت، ئێوه هه‌ر چی بن، پارتی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی ئێوه. پشتی پارتی بگرن، تا پارتی بتوانێت خزمەتی ئێوه بکات، تا مافه‌کانی ئێوه پارێزراو بن.
کاتێک پارتی به‌هێز بێت، یه‌کڕیزی، یه‌کده‌نگی، پێکه‌وه‌کارکردن، هاوکاری و ته‌بایی هه‌ر به‌هێز ده‌بێت. کاتێک ئه‌مانه هه‌بوون، پارتی و کوردستان و هێز و لایه‌نه کوردییه‌کان له به‌غدا، باشتر ده‌توانن مافه ده‌ستوورییه‌کانی کوردستان و هه‌موو کوردستانییه‌کان به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه، به‌ده‌ست بهێنن و بیپارێزن.
خۆشه‌ویستان
کلیلی هه‌موو ئه‌مانه‌ش، کۆدی هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ده‌ستی ئێوه‌دایه. له ده‌ستی ئێوه‌ی دڵسۆزدایه. کاتێک ئێمه ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ی ئێوه ده‌بینین، ئێمه دڵنیاین که ئێوه‌ش که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن. رۆژی 11ی مانگ ده‌ستی پارتی به‌هێز ده‌که‌ن. پارتی به ملیۆنێک و زیاتریش ده‌نگ ده‌نێرنه به‌غدا، تاوەکو کوردستان به‌هێز بێت و زیاتر به‌هێز بمێنێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه به‌ڵێنی هه‌موومان چییه؟
به یه‌ک ده‌نگ بڵێن: لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
خوشک و برایانی بەڕێز
تاوەکو کوردستان به‌هێز بمێنێت، پێویسته پارتی به‌هێز بڕواته به‌غدا، چونکه ئه‌و هێزه‌یه که ده‌توانێت کاره گه‌وره‌کان بکات. حساباتی گه‌وره بۆ پارتی ده‌کرێن. من یه‌ک داوام له ئێوه خوشک و برا و جه‌ماوه‌ری پارتی و خه‌ڵکی بادینان و کوردستان هه‌یه: رۆژی ده‌نگدان، بێنه‌وه بیری خۆتان، بیر بکه‌نه‌وه و یه‌ک پرسیار بکه‌ن:
کێ خه‌باتی کردووه؟ کێ شه‌هیدی داوه و کێ ئێمه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م ئازادی و ئاوه‌دانی و ئارامییه؟ کێ ئه‌م کارانه‌ی کردووه؟ کێ ده‌توانێت به‌رده‌وامی بداته ئاوه‌دانی و ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بپارێزێت؟ کێ ده‌توانێت داهاتووی کوردستان مسۆگه‌ر بکات؟ کێ خۆی بۆ دوژمنان نه‌چه‌ماندووه و خۆی بۆ دوژمنان ناچه‌مێنێت؟
ده‌نگی خۆتان بده‌نه ئه‌و لیسته‌ی که بتوانێت تۆ و وڵاته‌که‌ت بپارێزێت. ئه‌ویش لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانه. پارێزه‌ری ماف و ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز له‌بیری نه‌که‌ن، یه‌ک ده‌نگیش له‌م ناوچه‌یه، له بادینان بۆ ئێمه زۆره. پێویسته مه‌رجی ئێمه و مه‌رجی ئێوه ئه‌مه بێت یه‌ک ده‌نگیش له ده‌ستی ئێمه نه‌چێت. ده‌بێت رۆژی ده‌نگدان که‌س نه‌هێڵن، هه‌موومان پێکه‌وه بچینه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و به‌ره‌و ده‌نگدان بۆ لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بێگومان ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ی ئێوه، ئه‌م ئاماده‌بوونه‌ی ئێوه‌ی ئه‌مڕۆ، دڵی ئێمه‌ی گه‌رم کرد. دڵی ئێمه‌ی گه‌رم کرد که بێگومان ئێمه به‌ره‌و ئه‌و رێگایه ده‌ڕۆین. ئێمه به‌ره‌و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌ڕۆین، به‌ڵێنی ئێمه و ئێوه رۆژی 11/11ـه.
به خێر و خۆشی و سه‌لامه‌تی بۆ کوردستان به یارمه‌تی خودا.
لێره‌دا من قسه‌کانم ته‌واو کرد، داوا له برای خۆشه‌ویستم، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ته‌شریفی بهێنێت و په‌یڤێکی هه‌بێت با فه‌رموو بکات و ئه‌ویش پێشکێشی ئێوه‌ی بکات.
هه‌مووتان به‌خێربێن سه‌رچاو و سه‌رسه‌رمان..