جووتیارێکی کورد لە دووبز: حکومەت فریامان بکەوێت و لەم بەڵای تەعریبە رزگارمان بکات
رووداو دیجیتاڵ
دوایین زه‌ویی كورد له سنووری شارۆچكه‌ی دووبز كه رووبه‌ره‌كه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆنم بوو، له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، عه‌ره‌به‌كان به پشتیوانیی هێزه عێراقییه‌كان زه‌وییه‌كانیان كێڵاوه.
زه‌وییه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان ده‌كه‌ونە گونده‌كانی قه‌ره‌ده‌ره و عه‌مشه له رۆژئاوای كه‌ركووك، ئه‌وه له كاتێكدایه دوو مانگ له‌مه‌وپێش فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردن له وه‌زاره‌تی دادی عێراق به بڕیارێك نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان راگرت، به‌ڵام ئیداره‌ی كه‌ركووك كار به‌و بڕیاره ناكات.
جیهاد عومه‌ر، خه‌ڵكی گوندی قه‌ره‌ده‌ره، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند ''له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ئه‌مانه زه‌وی ئێمه‌ن، گرێبه‌ستێكی سه‌رده‌می سه‌دامیان هه‌یه هه‌رچه‌ند پێیان ده‌ڵێین ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵوه‌شاونە‌ته‌وه و وه‌زاره‌ت كاری پێ ناكات، ده‌ڵی نایخوا ئێمه كار به‌مه ده‌كه‌ین. پارێزگاری بەوەکالەت له پشتیانه و سه‌عد حه‌ربیه له پشتیانه و هێزیان له‌پشته. ئێستاش هێز ده‌خوات و منیش هێزم نییه".
عه‌زیز كه‌ریم، دانیشتوویەکی دیکەی گوندی قه‌ره‌ده‌ره، باس لەوە دەکات، هەرچەندە بە عەرەبەکان دەڵێن، زه‌ویی خۆیانه، بەڵام ئەوان ده‌ڵێن "بڕیاره‌كانی سه‌دام حوسێن ده‌یخوا و هیچ بڕیارێكی دیكه نایخوات". هاوکات داوا له حكومه‌تی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك مەسعود بارزانی، یه‌كێتی و پارتی ده‌كات فریایان بكه‌ون و "له‌م به‌ڵای ته‌عریبه رزگارمان بكه‌ن".
ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وییه‌كاندا گرتووه، عه‌ره‌بی به‌دوون و له باشووری عێراقه‌وه هاتوون، ئیداره‌ی دوبز كه سه‌رپه‌رشتیی ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و زه‌وییانه ده‌كات، ده‌ڵێت ''به‌پێی یاسا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ئه‌وه‌ی تاوەکو ئێستاش كراوه یاسایی بووه".
وه‌لید حه‌مدانی، قایمقامی دووبز ئاماژە بەوە دەکات، چاره‌سه‌ر له دادگەی فیدراڵییه، ئه‌ویش خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌كانه، "ناكۆكییه‌كانی ئێره چاره‌سه‌ركراون له رێگەی دادگەی په‌یوه‌ندیداره‌وه، ئه‌وه‌ش دوای خستنه‌ڕووی هه‌موو به‌ڵگه‌كان تاوەکو دادگە هه‌مووی یه‌كلایی كرده‌وه".
له رێگەی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركووكه‌وه، كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوردانه ده‌كرێ و كوردی ناوچه‌كه به‌خاوه‌ن حه‌ق نازانرێن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سەرداگرتنی زه‌وییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر خانوو و گونده‌كه‌شدا گیراوه و دانیشتووانه كورده‌كەیشی له سنووره‌كه دورخراونه‌ته‌وه.
زوهێر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك لەو بارەیەوە دەڵێت "له قه‌ره‌ده‌ره شه‌ش هه‌زار دۆنم هه‌یه كه كێشه‌ی له‌سه‌رە له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه و خاوه‌ن موڵكه‌كان و ئه‌وانه‌شی به گرێبه‌ست وه‌ریانگرتووه، بۆیه ناكرێ پشت به مادده‌ی 42 ببه‌سترێ كه كار به تاپۆ بكات، بۆیه به خاوه‌ن گرێبه‌ست بدرێته‌وه، چونكه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ پێنج بڕیاری دادگە هه‌یه".
كۆی گشتیی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری دووبز ته‌عریب كراون، 28 هه‌زار دۆنمه و سه‌رجه‌میان تاپۆیان هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی به‌عس و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی كه‌ركووك، گونده‌كان رووخێنراون و زه‌وییه‌كانیش له كورد سه‌ندراونەتەوە و به گرێبه‌ست به عه‌ره‌بی هاورده دراون.