بەشێک لە کوردانی دووبز: بە گرێبەستی سەردەمی سەدام زەوییەکانمان لێدەسەندرێتەوە
رووداو - دووبز
دوایین زه‌ویی كورد له سنووری شارۆچكه‌ی دووبز، كه رووبه‌ره‌كه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆنم بوو، له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، عه‌ره‌به‌كان به پشتیوانیی هێزه عێراقییه‌كان زه‌وییه‌كانیان كێڵاوه.
زه‌وییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان ده‌كه‌ونە گونده‌كانی قه‌ره‌ده‌ره و عه‌مشه له رۆژئاوای كه‌ركووك، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه کە دوو مانگ لهمهوپێش فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكردن له وه‌زاره‌تی دادی عێراق به بڕیارێك نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كشتوكاڵیی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان راگرت، به‌ڵام ئیداره‌ی كه‌ركووک كار به‌و بڕیاره ناكات.
جیهاد عومه‌ر خه‌ڵكی قه‌ره‌ده‌ره و بە تۆڕی میدیای رووداوی راگه‌یاند ''له سه‌رده‌می عوسمانییه‌وه ئه‌مانه زه‌ویی ئێمه‌ن، گرێبه‌ستێكی سه‌رده‌می سه‌دامیان هه‌یه هه‌رچه‌ند پێیان ده‌ڵێین ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و وه‌زاره‌ت كاری پێناكات، ده‌ڵێ ئەوە ناخوات و ئێمه كار به‌مه ده‌كه‌ین، پارێزگار له‌پشتیانه، سه‌عه‌د حه‌ربیه له‌پشتیانه و هێزیان له‌پشته، ئێشتاش هێز ده‌خوات و منیش هێزم نییه".
عه‌زیز كه‌ریم دانیشتووی گوندی قه‌ره‌ده‌ره، باسی لەوە کرد ''هه‌رچه‌ند هاوار ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین زه‌ویی خۆمانه، ده‌ڵێن بڕیاره‌كانی سه‌دام حوسێن ده‌خوات و هیچ بڕیارێكی دیكه ناخوات، داوا له حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی و یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌م فریامان بكه‌ون و له‌م به‌ڵای ته‌عریبه رزگارمان بكه‌ن".
ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وییه‌كاندا گرتووه، عه‌ره‌بی بهدوون و له باشووری عێراقه‌وه هاتوون. ئیداره‌ی دوبز كه سه‌رپه‌رشتیی ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و زه‌وییانه ده‌كات، ده‌ڵێت ''به‌پێی یاسا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ئه‌وه‌ی تاوەکو ئێستاش كراوه یاسایی بووه".
وه‌لید حه‌مدانی، قایمقامی دووبز ده‌ڵێت ''چاره‌سه‌ر له دادگای فیدراڵییه، ئه‌ویش خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌كانه، ناكۆكییه‌كانی ئێره چاره‌سه‌ركراون له‌ڕێگەی دادگای په‌یوه‌ندیداره‌وه، ئه‌وه‌ش دوای خستنه‌ڕووی هه‌موو به‌ڵگه‌كان تاوەکو دادگا هه‌مووی یه‌كلایی كرده‌وه".
له‌ڕێگەی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركووكه‌وه، كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوردانه ده‌كرێت و كوردی ناوچه‌كه به خاوه‌ن ماف نازانرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبەسەرداگرتنی زه‌وییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر خانوو و گونده‌كه‌ش گیراوه و دانیشتووانه كورده‌كه‌شی له سنووره‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
زوهێر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك رایدەگەیێنێت ''له قه‌ره‌ده‌ره شه‌ش هه‌زار دۆنم زەوی هه‌یه كه كێشه‌ی له‌سه‌رە له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه و خاوه‌ن موڵكه‌كان و ئه‌وانه‌شی به گرێبه‌ست وه‌ریانگرتووه، بۆیه ناكرێت پشت به مادده‌ی 42 ببه‌سترێت كه كار به تاپۆ بكات، بۆیه دەبێت به خاوه‌ن گرێبه‌ست بدرێته‌وه چونكه ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ پێنج بڕیاری دادگا هه‌یه".
كۆی گشتیی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری دووبز ته‌عریب كراون، 28 هه‌زار دۆنم زه‌وییه و سه‌رجه‌میان تاپۆیان هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی به‌عس و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی كه‌ركووك، گونده‌كان رووخێندراون و زه‌وییه‌كانیش له كورد سهندراونەتهوه و به گرێبه‌ست به عه‌ره‌بی هاورده دراون.