سەرۆک بارزانی بۆ رێواز فایەق: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە رێواز فایەق دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.
رۆژی چوارشەممە، 03-12-2025، فایەق حوسێن، باوکی رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆچی دواییکرد.
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە رێواز فایەق کرد و رایگەیاند، "خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێت، "لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ د.ڕێواز فایق
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز د. ڕێواز فایق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
4ی کانوونی یەکەمی 2025