یاری نێو بەفر لە چیای کۆڕەک سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت
رووداو- هەولێر
له چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری جۆره‌ها یاری سه‌ركێشی سه‌ر به‌فر هه‌ن و له‌و وه‌رزه‌دا به هه‌زاران گه‌شتیار بۆ چێژوه‌رگرتن له‌و یاریانه سه‌ردانی ناو به‌فر و چیای كۆڕه‌ك ده‌كه‌ن، سكای سوینگ، سكای گلایده‌ر و سكی سێ یارین كه هه‌میشه قه‌ره‌باڵخی زۆری گه‌شتیارانیان لا دروستده‌بێت.
یاری سكای سوینگ، شه‌ش كه‌س هه‌ڵده‌گرێت، 15 مه‌تر به‌رزده‌بێته‌وه، سه‌رمای ته‌زێنه‌ر و خێرایی زۆر ترسیان بۆ دروستده‌كات.
لینه ئه‌وییه، گه‌شتیار دەڵێت: "سەرەتا کە سەرکەوتین، لەکاتی دابەزیندا هەندێک ترسی هەیە، بەڵام تۆ وا هەستدەکەی رووحت لە ئاسمانە و دەفڕیت، زۆر خۆشە، ئەو کەسەی سەردەکەوێت هەموو توانا خراپەکانی خۆی لەم یارییەدا خاڵی دەکاتەوە".
سكای گلایده‌ر، جۆرە یارییەكه چوار كه‌س هەڵدەگرێت و 600 مه‌تر دوورده‌خاته‌وه و خێرایی 80 كیلۆمه‌تره له كاژێرێكدا، 200 مه‌تر پێش گه‌یشتن خێرایی كه‌م ده‌بێته‌وه.
منداڵانیش ده‌توانن چه‌ند جۆرێك یاری بكه‌ن، تووبی رێد به درێژایی 150 مه‌تر و خێرایی زۆر خلیسكانێی له سه‌ر ده‌كه‌ن.
هێڤی حه‌سه‌ن، گه‌شتیار دەڵێت: "سه‌ره‌تا زۆر ترسام، چونكه خێراییه‌كه‌ی زۆر بوو، به‌ڵام دواتر لێی رادێیت و ئه‌و ترسه‌ت نامێنێت".
له رێگه‌ی ته‌له‌فریكه‌وه به 12 خولهك گه‌شتیاران به یارییه‌كان ده‌گه‌ن، 36 كابینه له كاژێرێكدا 400 گه‌شتیار ده‌گوازنه‌وه.
سكی یارییه سه‌ركێشیه‌كه‌ی زستانه، گه‌شتیاران ده‌توانن له ژێر چاودێری راهێنه‌ر خلیسكانێی سه‌ر به‌فر بكه‌ن.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن