پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک کەسێکمان دەستگیرکرد
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی بارهەڵگرێک دەستگیر کردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر بارهەڵگرەکەدا.
رۆژی هەینی 05-01-2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک کە گوتوویەتی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی دزراوە، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا.
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە ناوی (هـ، م، ا)ـە و لەدایکبووی 1993 و بەبڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ساڵی 2022، پێنج هەزار و 931 رووداوی دزیکردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون؛ تاوەکو ئەمڕۆ ئامارەکانی ساڵی رابردووی پەیوەست بەو کەیسانەی دەچنە پۆلیس ئاشکرا نەکراون.