لە شرنەخ خۆپێشاندان و چالاکیی دیکە بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەخەکران
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای شرنەخ، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەخەکرد، جگە لەو چالاکییانەی خۆیان قەدەخەی دەکەن.
هۆکاری قەدەخەکردنەکە لە راگەیێندراوێکی پارێزگای شرنەخ روونکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "لەپێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگری لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگری لە تووندوتیژی" ئەو بڕیارە دراوە.
پارێزگای شرنەخ بۆ دەرکردنی بڕیارەکە پشتی بەستووە بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11مین ماددەی یاسای ژمارە 5442ـی بەڕێوەبردنی شارەکان و ماددەی 17 لە یاسای ژمارە 2911ـی چالاکییەکان.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ـی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو کاژێر 23:59ـی رۆژی 16ـی شوباتی 2023 بۆ ماوەی 10 رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەکراوە.