سوپای ئێران: بە درۆن هێرشمان کردە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە هەولێر

رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئێران رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، هێرشێکی درۆنییان کردووەتە سەر پێگەیەکی ئەمریکا لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان.
 
سوپا لە راگەیێندراوێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، دەڵێت: "بارەگای هێزە دەستدرێژکارەکانی ئەمریکا لە هەولێری عێراق، بە درۆنە هێرشبەرەکانی هێزی وشکانیی سوپاوە کرایە ئامانج."