سەرۆک بارزانی: چاوەڕوانیمان لە دەسەڵاتی سووریا ئەوەیە کۆتایی بە مەینەتییەکانی گەلی کورد بهێنێت
سەرۆک بارزانی دەڵێت، هیواخوازە ئەحمەد شەرع، فەرمانڕەوای نوێی سووریا قسەکانی بکاتە کردار
سەرۆک بارزانی دەڵێت، هیواخوازە ئەحمەد شەرع، فەرمانڕەوای نوێی سووریا قسەکانی بکاتە کردار
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی داعشی لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، لە ساڵانی 2018 و 2019دا نزیکەی 200 هەزار کورد لە عەفرین و سەرێ کانی ئاوارە بوون. ئاماژە بەوەش دەکات، "پێزانین"یان بۆ هەڵوێستی ئیسرائیل بەرامبەر هێرشەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا هەیە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێشوازی لە هەڵوێست و گوتەکانی ئەم دواییەی نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا دەکات کە داوای کردبوو دانوستاندنی نێوان هەسەدە و دەسەڵاتی نوێی سووریا دەرفەت و کاتی پێ بدرێت بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت ململانێی گەورە سەرهەڵبدات.
لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، زۆربەی بازرگانان بەشێکی زۆری کاڵا هاوردەکراوەکانیان لە ترسی دەستبەسەرداگرتن و پێشێلکردنی یاسا دەشاردەوە.
محەممەد سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڵێنیدا بڕی 600 ملیار دۆلار بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ ئەمریکا بکات.
کۆگنۆر کە لەلایەن رۆناڵد ریگن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکاوە دانراوە، گوتی، "زیاتر لە چوار دەیەیە لەسەر کورسی دادوەریم، دۆسیەیەکی وام بەبیر نایەت کە بابەتەکەی هێندە روون بووبێت."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێویستە هەرێمی کوردستانیش لەو رێککەوتنەدا بەشدار بێت کە بڕیارە بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگەکانی نەوت و گازی کەرکووک لە نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم BPی بەریتانیدا بکرێت.
ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین مرۆڤ و پێشەنگی تەنکەلۆجیای جیهان بە جووڵەیەک لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دا، مشتومڕی ناوەتەوە و تۆمەتبار دەکرێت بەوەی سڵاوی سەربازیی ئەدۆڵف هیتلەر و نازییەکانی ئەڵمانیای کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دڵنیا نییە لەوەی ئاگربەستی غەززە بەردەوام بێت، ئەمە وێڕای ئەوەی پێش دەستبەکاربوونی بانگەشەی ئەوەی دەکرد جەنگەکە دەوەستێنێت.
ئەمڕۆ ئیسرائیل 90 بەندکراوی فەلەستینیی ئازاد کرد، دوای ئەوەی حەماس سێ بارمتەی ئیسرائیلی رادەستکردنەوە، کە یەکەمین گرووپ بوون لە چوارچێوەی ئاگربەست ئاڵۆگۆڕ بکرێن.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کاژێر 16:00ـی ئەمڕۆ بە کاتی نێوخۆ، کە دەکاتە 17:00 بە کاتی هەولێر، حەماس یەکەمین کۆمەڵە بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات کە لە سێ ژن پێکدێن، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی غەززە دەستیپێکرد.
ئاگربەستی غەززە جێبەجێنەکرا. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە، لەبەرئەوەی بە گوتەی خۆی، حەماس پابەندی ئاگربەست نەبووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حەماس پابەند نەبووە بە رێککەوتنی ئاگربەست و لیستی ناوی ئەو سێ بارمتەیەی پێشكێش نەکردوون کە بڕیار بووە ئەمڕۆ ئازادبکرێن.
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە، نزیکەی 200 هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەگەر پێویست کرا،" ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە دەست بە جەنگی غەززە بکاتەوە، لە کاتێکدا دوای 15 مانگ لە جەنگی غەززە، بڕیارە بەیانیی یەکشەممە ئاگربەست بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
حەجە لێحبیب، بەرپرسی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتیی ئەورووپا رۆژی هەینی لە دیمەشقەوە رایگەیاند، بایی 235 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری بۆ سووریا و وڵاتانی دراوسێی دابین دەکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رۆژی هەینی رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا پاریس کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ "ئاوەدانکردنەوەی لوبنان" سازدەکات.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ فەرماندەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) و دوو هێزی دیکەی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کۆبووەتەوە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، کەریم خان، داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا کۆبووەتەوە
میوت ئێگید، سەرۆکوەزیرانی گرینلاند دەڵێت، گرینلاند دەیەوێت "هاوبەشێکی بەهێز" بێت بۆ ئەمریکا، بەڵام جەختی کردەوە کە خەڵکی گرینلاند نایانەوێت ببنە ئەمریکی
هەردوو سەرۆکانی رووسیا و ئێران ئەمڕۆ هەینی لە کرێملن "رێککەوتنی ستراتیجیی گشتگیر"یان واژۆ کرد.
ئۆتۆمبێلێک لە نێوەڕاستی شاری منبجی پارێزگای حەلەب تەقییەوە و هێشتا زیانەکانی دیار نین
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، تورکیا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر باڵەخانەیەک لە نێوەڕاستی شاری قامشلۆ کە خەڵکی سڤیلی تێدابووە، لە ئەنجامدا کۆگەیەکی سووتەمەنیی نزیک لەو شوێنە تەقیوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کرد و دەڵێت، "زۆر کێشە چارەسەر دەکەین."
کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل دەنگی لەسەر رێککەوتنی ئاگربەست دا کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.
تاوەکو دێت ژمارەیەکی زیاتری توخمە زیندەوەرەکان لە قڕبوون نزیکدەبنەوە. زانایان لە مێژە دەستیانکردووە بە کۆکردنەوەی تۆوی رووەکەکان و خانەی گیانەوەر و زیندەوەرەکانی دیکە. ئەو خانە و تۆوانە لەنێو شوێنی پارێزراودا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان هەڵگیراون، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن ئەگەر یەکێک لەو زیندەوارانە لەنێوچوو، بیانگەڕێننەوە نێو ژیان.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، وڵاتەکەی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی گرووپە چەکدارەکان قایل بکات چەک دابنێن.
رێککەوتنەکە چەندین بوار دەگرێتەوە، لەوانەش سەربازی، وزە، زانستی، فەرهەنگی، ئابووری و چەندین بواری دیکە.
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە هاوتا عێراقییەکەی، محەممەد شیاع سوودانی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بازرگانی، ئاسایش و کۆچبەران. بەغدا سەردانەکە بە "سەردەمێکی نوێ" ی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ناودەبات.
بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی بلوومبێرگ نیوزی ئەمریکی، بەرپرسانی چین بیر لەوە دەکەنەوە تیکتۆکی ئەمریکا بە ئیلۆن مەسک بفرۆشن، لە کاتێکدا پلاتفۆرمە بەناوبانگەکەی بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ، لە ئەمریکا لە بەردەم قەدەخەکردنێکی مسۆگەردایە.
دۆناڵد ترەمپ، پێش گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، بە پلانی مشتومڕهێن و قسەی نا دیپلۆماسی، سیاسەتی جیهان دەهەژێنێت.
لە زۆربەی شەقامەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو ستوونی کورتیان هەیە کە پێیان دەگوترێت هایدرانت یان ئاودەر، بۆ ئەوەی لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بتوانن سۆندەیان تێبخەن و ئاگرە نزیکەکان بکوژێننەوە.
چین بە بەکارهێنانی رەوە درۆنێک دەستکاری کەشوهەوا دەکات بۆ ئەوەی لەو ناوچانەی بەفری کەمە، زیاتر ببارێت.
لە بەریتانیا دادگاییکردنی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەستپێدەکات و داوای 1.5 ملیار پاوەند قەرەبووی لێ دەکرێت لە بەرامبەر ئەوەی جگە لە ئەپ ستۆر، رێگە نادات هیچ فرۆشگەیەکی دیکەی ئەپەکان لەسەر ئایفۆن و ئایپادەکانی هەبن.
بڕیارە ئێران ئەمڕۆ دووشەممە گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بکات، ئەوەش تەنیا هەفتەیەک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
میدیای فەرمیی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر رۆژهەڵات و باشووری لوبنان. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج، بەتایبەتی رێگەکانی بەقاچاخبردنی چەک بە درێژایی سنووری سووریا
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دیفاکتۆی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا ئەمڕۆ لە دیمەشق پێشوازی لە نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کرد.
میدیای فەرمیی سووریا راگەیاند، هەواڵگریی وڵاتەکە پلانێکی داعشی بۆ تەقاندنەوەی مەزارگەی سەیدە زەینەب لە پارێزگای گوندەواری دیمەشق پووچەڵ کردووەتەوە.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، واشنتن نایەوێت هێز لە سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان جێگیر بکات، چونکە دەکرێت هەبوونی هێزی ئەمریکا لەلایەن "هەندێک گرووپەوە بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش"ی تورکیا بقۆزرێتەوە
میدیای فەرمیی کۆریای باکوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیمەنی دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکی خۆی بڵاوکردەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە، لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لەگەڵ تاکێشی ئیوایا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
خەڵکی واشنتن بە بەفربارینە دەگمەنەکە دڵخۆش بوون و لە پارک و شەقامەکان شەڕە تۆپەڵیان کرد. لەلایەکی دیکەوە لانیکەم پێنج کەس بەهۆی رووداوی جیاجیا لە ئەنجامی بەفربارینەکەوە گیانیان لەدەستدا.
لوبنان و ئەمریکا رایانگەیاند، سوپای لوبنان دەستی بە جێگیرکردنی هێزەکانی لە شاری ناقوورەی باشووری وڵاتەکەی کردووە، دوای ئەوەی کە سوپای ئیسرائیل لێی کشایەوە.
چەند رۆژێک پێش کوشتنی، ئەفسەرێکی هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل شوێنی نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات و گەورەکەی لێ ئاگاداردەکاتەوە. پاشان شلۆمۆ بەندەر، سەرۆکی ژووری هەواڵگریی سەربازیی سوپای ئیسرائیل، هەموو فەرماندەکانی نێو سوپا کۆدەکاتەوە و داوایان لێدەکات رای خۆیان لەسەر کوشتنی نەسروڵڵا بخەنەڕوو. هەموویان کۆدەنگ دەبن لەسەر ئەوەی دەبێت بکوژرێت.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە لە رۆما لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی لەبارەی سووریا کۆدەبێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە رۆژئاوا هەوڵدەدات پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریادا دروستبکات.
ئیسرائیل پشتڕاستیکردەوە لە قەتەر دانوستاندن بۆ وەستاندنی جەنگی غەززە دەستیپێکردووەتەوە، لە کاتێکدا تیمە فریاگوزارییەکان دەڵێن زیاتر لە 30 کەس رۆژی شەممە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە گیانیان لەدەستداوە.
فێرۆ لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 16:00ـی رووداودا بە محەممەد عیزەدین، پێشکێشکاری رووداوی گوت، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا "وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لە پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ کورد کردەوە."
بڕیارە گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان لە رۆژی سێشەممەوە بۆ نێو و دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق دەستپێبکەنەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، تورکیا ناوچەی پردی قەرەقۆزاخ و باشووری شاری کۆبانێ "بە چڕی" تۆپباران دەکات. سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا و تورکیا بەردەوامن لە ناردنی هێز بۆ کۆبانێ و دەوروبەری.
ئۆلاف شۆلتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە هەڤپەیڤینێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، رەخنە لە قسەکانی ئیلۆن مەسک و پشتگیریکردنی ئاشکرای بۆ پارتی راستڕۆی تووندڕۆی ئەی ئێف دی دەگرێت و دەڵێت قسەکانی "بێسەروبەرن".
رووسیا دەڵێت، ئۆکراینا بە مووشەکی ئەتاکمسی دوورمەودای ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر خاکەکەی. بەڵێن دەدات وەڵامی هێرشەکە بداتەوە.
بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێش ئەوەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بچێتە دیمەشق، رۆژی پێنجشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە.
دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لەگەڵ دەسەڵاتدارە نوێیەکانی سووریا، وەزارەتەکانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوا دەکەن شەڕی دژی هێزە کوردییەکان بووەستێندرێت و "بەرژەوەندییە ئەمنییەکانیان" بپارێزرێت.
دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سووریا کۆبوونەوە، چەند میدیایەک بڵاویانکردەوە گوایە وەزیرە فەرەنسییەکە گوتوویەتی، پاریس داوا لە هەسەدە دەکات چەک دابنێت.
وەک یەکەمین سەردانی بەرپرسانی ئاست باڵای وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سووریا لە دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئەمڕۆ هەینی، ئانالینا بێربۆک و ژان نۆوێل بارۆ، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا پێکەوە گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ سەرکردە نوێیەکانی وڵاتەکە کۆبوونەوە.
بێربۆک لەبارەی پرسی کورد لە سووریا گوتی: "ئاساییشی کورد گرنگە بۆ سووریایەکی ئارام. ئەمەش پێویستی بە کۆتاییهێنان بەو شەڕەیە کە لە باکوور هەیە و هەروەها پێویستی بە ئاوێتەکردنی هێزە کوردییەکان و سوپای نیشتمانیی سووریایە بۆنێو پێکهاتەی نوێی ئەمنیی سووریا کە ئاساییشی راستەقینە بۆ هەموو لایەنێک دابین دەکات. دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتی زۆرینە کورد، هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە بەم ئاراستەیەدا.
ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەی ئێف بی ئای لە هێرشەکەی بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی شاری نیو ئۆرلیەنز راگەیێندرا و ئاماژە بەوە دەکرێت کە بکەرەکە بە تەنیا بووە
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی شەوی پێنجشەممەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، "ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج"ی سەر بە هەسەدەش کوژراوە.
کاتی هێرشەکە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندبوو کە 27 کەس لە هێرشەکدا کوژراون. سوپای ئیسرائیل هیچ ئامارێکی بڵاونەکردووەتەوە.
سباستیان لوکۆغنو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی ژمارەیەک پێگەی داعشیان لە سووریا بۆردوومانکردووە.
ژمارەیەک بەڵگەنامەی بەریتانی کە ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ رای گشتی ئاشکراکراون، پێشانیدەدەن، تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە جاک شیراک، سەرۆکی فەرەنسا تووڕە بووە لەسەر ئەوەی ویستوویەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان رێگری لە هێرشی ساڵی 2003ی سەر عێراق بکات.
ئەڵمانیا رایگەیاند، 60 ملیۆن یۆرۆ، کە دەکاتە 62.7 ملیۆن دۆلار، بۆ پەرەپێدانی قوتابخانە، مافەکانی مرۆڤ و پڕۆژەکانی دیکە لە سووریا تەرخان دەکات.
رۆژ و مانگ و ساڵ لە ئەنجامی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆر و خوولانەوەی بە دەوری خۆیدا دروستدەبن. بۆیە سرووشتییە هەندێ شوێنی گۆی زەوی لە هەژمارکردنی کاتدا، لە پێش هەندێکی دیکەوە بن.
رووسیا دەڵێت، هێزەکانی گوندێکی دیکەیان لە هەرێمی دۆنێتسکی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵکردووە. سوپای ئۆکرایناش بەرپەرچدانەوەی ژمارەیەک هێرشی رووسیا رادەگەیێنێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا 9ـی کانوونی دووەمی وەکو رۆژی ماتەمینی بۆ گیانلەدەستدانی جیمی کارتەر، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا راگەیاند. جیمی کارتەر 39یەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو.
بەڵگەنامە هەواڵگرییەکان دەریدەخەن، هیچ شوێنێک نەمابوو دامودەزگەکانی دەسەڵاتی ئەسەد سیخوڕیی بەسەریەوە نەکەن، لە قوتابخانەکانەوە بگرە تاوەکو دەگاتە ماڵەکان و تەنانەت ئەندامانی خێزانیش.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، دەسەڵاتدارە نوێیەکانی سووریا داوایان لە مۆسکۆ نەکردووە پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی پەیوەست بە بنکە سەربازییەکانی رووسیا لە وڵاتەکەیان بکەن.
ئەو وردە پلاستیکانەی کە تەنیا بە وردبین دەبیندرێن، بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبوونەتەوە، لە خانەکانی لەشی مرۆڤەوە بگرە تاوەکو دەگاتە دار و بەرد.
ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی ئێستا و پێشەنگی بواری تەکنەلۆجیا، لە گوتارێکدا کە لە رۆژنامەی ڤێڵت-ی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە، بەرگری لە پشتیوانیی خۆی بۆ پارتی راستڕۆی تووندڕۆی AfDی ئەڵمانیا دەکات. لە کاردانەوەی ئەوەدا، سەرنووسەری رۆژنامەکە دەستی لەکار کێشایەوە.
شاندێکی وەزارەتی وزەی تورکیا ئەمڕۆ سەردانی دیمەشقی کرد بۆ ئەوەی بە گوتەی خۆیان، "لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵکی سووریا یارمەتیدەر بن."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی بە تەلەفۆن "باسیان لە ئامانجی هاوبەشی رێگریکردن لە تیرۆر کرد بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر تورکیا و سووریا دروستنەکات."
بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا رایگەیاند، لوبنان 70 ئەندامی هێزەکانی بەشار ئەسەدی رادەستکردوونەتەوە کە پێشتر رایانکردبووە لوبنان.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، رۆژی 17-01-2025 سەردانی رووسیا دەکات، لەگەڵ ڤلادیمیر پووتینی هاوتا رووسییەکەی کۆدەبێتەوە و رێککەوتنی هاوکاری واژۆ دەکەن.
کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە ئێران کرد، "دووبەرەکی" لە سووریا نەنێتەوە.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی لە بەنداوی تشرین راگەیاند.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەتیکردەوە بەنداوی تشرین کەوتبێتە دەستی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا.
ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بە گەڕانەوە بۆ چوار سەرچاوە دەڵێت، ئەو فڕۆکە ئازەربایجانییەی رۆژی چوارشەممە تێکشکا و 38 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە خراوەتە خوارەوە.
یەکێک لە سیخوڕەکان ئاماژە بەوە دەکات، ئیسرائیل 10 ساڵ لەمەوبەر ئامادەکاریی بۆ تەقاندنەوەی بێتەلەکان کردبوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەردانی دیمەشق دەکات.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە لە سووریا واشنتن بەرگری لە کورد بکات.
سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ژمارەی ئەو چەکدارانەی رۆژی شەممە لە بەنداوی تشرین لە رۆژهەڵاتی پارێزگەی حەلەب کوشتوویانن گەیشتە 52 کەس.
ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی فەرمانڕەوای دیفاکتۆی سووریا، وەزیری بەرگریی کاتیی وڵاتەکەی دیاریکرد.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گیانلەدەستدانی پێنج شەڕڤانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی تورکیا لە بەنداوی تشرینی پارێزگەی حەلەب راگەیاند.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگەی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.
شەیبانی، خەڵکی شاری قامشلۆی پارێزگەی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، لەدایکبووی ساڵی 1987ـە. لە زانکۆی دیمەشق بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بەدەستهێناوە و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (حکومەتی رزگاریی سووریا) لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە).
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی بازاڕێکی کریسمسی ئەڵمانیا دەکات کە بووە هۆی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی سەرووی 200ـی دیکە.
د. مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینی دیاری رۆژئاوای کوردستان، بە رووداوی راگەیاند، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) داوا دەکات لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز بن بۆ ئەوەی بە یەک دەنگ و بە شاندێکی یەکگرتوو بڕۆن بۆ دیمەشق تاوەکو گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی سووریا و بەرگری لە مافەکانی کورد بکەن، بەڵام لایەنە سیاسییەکان "وەڵامیان نەداوەتەوە".
بەرپرسێکی سووریا رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، فەرمانڕەوای دیفاکتۆی سووریا "ئەرێنی بووە".
کشانەوەی شەڕڤانە کوردەکانی دەرەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، مەرجێکی سەرەکیی تورکیایە بۆ کۆتایهێنان بە هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە.
لە هەڵوێستێکدا کە بۆ یەکەمین جارە دەریدەبڕێت، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ تورکیا بگەنە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕ، ئەوا شەڕڤانانی دەرەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، سووریا جێدێڵن.
گەشتە ئاسمانییەکانی داهاتوو موژدەی دۆزینەوەی گەورەمان پێدەدەن لەبارەی چۆنییەتیی دروستبوونی گەردوون و ئەگەری هەبوونی ژیان لەسەر هەسارەکانی دیکە.
گرام دەڵێت، بەرژەوەندیی ئەمریکا لەوەدایە رێگە نەدات داعش بگەڕێتەوە گۆڕەپانی جەنگ
ئیدارەی نوێی سووریا لە راگەیێندراوێکدا کە لە تەلەگرام بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا "باس لە پێویستیی چاوخشاندنەوە بە بڕیارنامەی ژمارە 2254 کرا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئاسۆی سیاسیدا هاتوونەتە پێشەوە، کە وادەکەن گۆڕینی بڕیارنامەکە پێویست بێت بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆخی ئێستای سووریا بگونجێت."
شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی چڕی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ناوچەی تەرتووس لە رۆژئاوای سووریا.
سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، چوار چەکدار لە بۆسەیەکدا لە گوندەواری لازقیە، زێدی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رووخێنراوی سووریایە، کوژران.
زرێپۆشەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش گەیشتوونەتە نێو شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، لێکدانەوەی جیاواز بۆ چوونی ئەو هێزە بۆ کۆبانێ کرا.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بە تورکیا و وڵاتانی دیکەی راگەیاندووە "گرنگە" هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بتوانن بەردەوام بن لە رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) داوا دەکات لەم قۆناخەی دوای رژێمی بەشار ئەسەد، لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا یەکگرتوو بن و، "دوور لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان" کار بکەن، لە کاتێکدا لایەنەکانی سووریا هەوڵدەدەن داهاتووی وڵاتەکە دیاریبکەن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کریت-ی یۆنان، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا. هەروەها 40 کەس بێسەروشوێنبوون و 39ـی دیکە رزگارکراون.
دیپلۆماتێکی قەتەری دەڵێت: "بڕیارە یەکەمین شاندی قەتەری رۆژی یەکشەممە سەردانی سووریا بکات بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و باشکردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان."
بەرپرسانی ئەڵمانیا رۆژی هەینی رایانگەیاند، ژمارەیەک درۆنی نەناسراویان بینیوە بەسەر پێگە دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییە هەستیارەکانی وڵاتەکەدا فڕیوین، لەنێویاندا بنکەی ئاسمانیی رامشتاین کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرکراون.
شێخ تەوفیق بۆتی، کوڕی زانای بەنێوبانگی کورد رەمەزان بۆتی، سەلامەتیی خۆی پشتڕاستدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەنگۆ بڵاوکرایەوە گوایە لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنەوە کوژراوە.
خەڵاتی "لالەی مافەکانی مرۆڤ" ساڵانە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بە داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەدرێت. خەڵاتەکە لە پەیکەرێکی برۆنزی گوڵی لالە و 100 هەزار یۆرۆ پێکدێت.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە خەڵکی ئێران دەڵێت، ئێران "زووتر لەوەی خەڵك پێشبینی دەکات، ئازاد دەبێت."
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەنێوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ هەردوو لا لە گفتوگۆدان. گوتیشی: "پابەندبوونی ئێمە بە هاوبەشیمان لەگەڵ کوردانی سووریا، بە تایبەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، قووڵ و بەهێزە".
دوای چوار رۆژ، زانیاریی نوێ لەبارەی هەڵاتنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا ئاشکرا دەبێت، "رووسیا بە بەشار ئەسەدی گوت شەڕەکەی دۆڕاندووە و رێڕەوێکی سەلامەت بۆ هەڵاتن بدۆزێتەوە".
دوای رووخانی ئەسەد، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، داوایان لە هاوتا تورکییەکانیان کردووە، نەهێڵن هێرشی گرووپە چەکدارەکان ببێتە مەترسی بۆ سەر شەڕی دژی داعش.
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە دیسکی ئینگلیزیی رووداوی راگەیاند، سوپای نیشتمانیی سووریا کە لە ژمارەیەک گرووپی چەکداری ئۆپۆزسیۆن پێکدێت، شاری منبجی باکووری سووریایان لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەرهێنا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا خانمە پارێزەرێکی بە رەچەڵەک عێراقی دەکاتە راوێژکاری سەرۆک.
ئایلێت شەکەد، کە لە دوو کاتی جیادا وەزیری نێوخۆ و دادی ئیسرائیل بووە، داوا دەکات ئیسرائیل و ئەمریکای هاوپەیمانی، لە سووریا پشتیوانی لە کورد بکەن. ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کۆتایی بە 53 ساڵی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
لینزی گرام، ئەندامی کۆماری لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوا دەکات وڵاتەکەی رێگە بە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی نەدات هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هۆشداریش لە مەترسیی شکاندنی زیندانەکانی داعش دەدات.
وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەخت لە "دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا، هاوبەشەکانی و شەڕی دژی داعش" دەکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە بەشێکیان لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.
دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و کۆنترۆڵکردنی دیمەشق لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەڵێت، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە.
لە کاتێکدا هێشتا نازانرێت بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا لەکوێیە، لێکدانەوە و شرۆڤەی جیاواز بۆ پەناگەی داهاتووی دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، بەشار ئەسەد لە سووریا "هەڵاتووە."
دوای راگەیاندنی ئازادکردنی دیمەشق و کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد؛ ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام داوا لە چەکدارەکانی دەکات "بە کڕنووشبردن و دڵنزمییەوە" بچنە نێو پایتەخت.
باڵیۆزخانەی سووریا لە قەتەر بە فەرمی "ئازادکردنی سووریا" و "رووخان"ی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد رادەگەیێنێت.
دوای کۆبوونەوەیان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئێوارەی شەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی پەیوەندیدار بە ململانێی سووریا لەگەڵ پێنج وڵاتی دیکەی عەرەبی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوای وەستاندنی شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی سووریایان کرد.
سوپای سووریا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "میدیای سەر بە تیرۆرستان هەواڵی چەواشە بڵاودەکاتەوە، لە کاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی گەورە."
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە شاری مەسکەنەی ناوچەی منبجی سەر بە پارێزگەی حەلەبی باکووری سووریا، بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی داوەتەوە.
رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس دەستیپێکرد، کە نۆژەنکردنەوە و گەڕاندنەوەی بۆ سەر شێوە سەرسوڕهێنەرەکەی جارانی، زیاتر لە پێنج ساڵی خایاند.
پیدەرسن لە کۆڕبەندنی دەوحە قسەی کرد و گوتی "دووبارە داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان، ئارامی و رێگریکردن لە خوێنڕشتن و پاراستنی خەڵکی سڤیل دەکەم."
بەرپرسێکی نزیک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) بە پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکیی راگەیاندووە، لەبەرئەوەی سوپای سووریا بەردەوامە لە پاشەکشە و بەجێهشتنی سەنگەرەکانی، مۆسکۆ بەنیاز نییە ئەسەد رزگاربکات. باڵیۆزخانەی رووسیا لە دیمەشق داوای لە هاووڵاتیانی کرد، تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکان نەوەستاون، زوو سووریا جێبهێڵن.
ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات، رۆژی هەینی رایانگەیاند، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە منبج.
گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێن، بەشێکی فراوانی پارێزگەی سوەیدایان لە باشووری وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووە.
ئوسامە ئەحمەد، چالاکڤانی مرۆیی بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار ئاوارەی کورد لە ناوچەی شەهبای حەلەبەوە گەیشتوونەتە شاری تەبقە.
دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) کۆنترۆڵکردنی شاری تەلبیسەی لە پارێزگەی حمس راگەیاند، بەوەش تەنیا 10 کیلۆمەتری ماوەی بگاتە نێوەندی شاری حمس.
بە گوێرەی فەرمانگەی نیشتمانیی ئاماری بەریتانیا، جارێکی دیکە ناوی محەممەد بووەتەوە زۆرترین ناوی کوڕان لەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڕەشەی تووند لە حەماسی فەلەستینی دەکات و داوای لێدەکات، پێش رۆژی سوێندخواردنی کە دەکاتە 20ی کانوونی دووەمی 2025، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات ئەگەرنا، "بە دۆزەخ باجەکەی دەدەن."
ئەم ساڵ دادگە هەنتەر بایدنی بە تاوانبار ناساند لە بەرامبەر ئەوەی زانیاریی ناڕاستی داوە لەبارەی بەکاربردنی مادەی هۆشبەر لە کاتی کڕینی چەکدا، کە لە ئەمریکا ئەوە بە تاوانێکی گەورە هەژمار دەکرێت. هەروەها دانی بە تاوانێکی دیکەی خۆدزینەوە لە باجدا نا.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، هێزەکانیان "لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی ئەو گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات."
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن "ئەم گرژیانەی ئێستا، گرنگیی گەیشتن بە چارەسەرێکی سووری بۆ ململانێکە بە گوێرەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ـی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشاندەدەن."
سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، چوار کەس لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر شاری ئیدلب کوژراون و نزیکەی 50ی دیکە بریندار بوون.
لە وەڵامی هێرشی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چەکهەڵگرتنی گشتی راگەیاند.
دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی، دەستیان بەسەر "زۆربەی" شاری حەلەب و فڕۆکەخانەکەیدا گرت و لە دوو پارێزگەی دراوسێش پێشڕەوییان کردووە، ئەمە وەک سەرچاوە خۆجێیەکان باسی دەکەن. بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، گرنگ نییە هێرشی گرووپە چەکدارەکان چەند بەهێز بێت، وڵاتەکەی دەتوانێت "تیرۆریستان تێکبشکێنێت."
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی "بە پێداگرییەوە" پشتیوانی لە حکومەتی سووریای هاوپەیمانی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت دژی هێرشی گرووپە چەکدارە جیهادییەکان بەرگری لە خۆی بکات.
دوای چوار ساڵی نیمچە ئارام و کەمبوونەوەی شەڕ و پێکدادان لە باکووری رۆژئاوای سووریا، جارێکی دیکە، گرووپە چەکدارە یاخییەکان دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر حکومەتی سووریا کردووە.
دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی دەڵێن بەرەو شاری حەما پێشڕەوییان کردووە و سوپای حکومەتی سووریا لە شارەکە کشاوەتەوە، بەڵام میدیای فەرمیی حکومەت رەتیدەکاتەوە سوپا کشابێتەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەمریکا لە هەوڵدایە لە دیوی رۆژئاوای رووباری فورات لە سووریا دژی هێزەکانی نزیک لە ئێران دەست بە جەنگێک بکات.
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات کە دەکرێت لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سووریا بۆ سەر شاری حەلەب مەترسی لەسەر عێراق دروستبێت. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی "بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی داعشیانە لەوپەڕی ئامادەییدان."
سوپای رووسیا دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانیان نزیکەی 200 لەو چەکدارانەی کوشتووە کە دژی حکومەتی سووریای هاوپەیمانی مۆسکۆ شەڕ دەکەن.
بە گوێرەی دوایین ئامار کە لەلایەن سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژی چوارشەممەوە لە شەڕی نێوان دەستەی تەحریری شام و سوپای سووریا لە پارێزگەکانی حەلەب و ئیدلب، لانیکەم 277 کەس کوژراون کە 156 کەسیان سەر بە دەستەی تەحریری شام و 93یان سەر بە سوپای سووریا بوون.
دژی هێرشی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر شاری حەلەب، ئێران پشتیوانیی خۆی بۆ حکومەتی سووریا دووپات دەکاتەوە.
چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی چوونە نێو گەڕەکەکانی حەمدانیە و حەلەبی نوێی شاری حەلەب.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، وێڕای ئازادکردنی بەندکراوان، هێشتا نزیکەی 112 هەزار کەس لەوانەی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە شوێنبزرکرابوون، بێسەروشوێنن.
یەکێتیی ئەورووپا پێیوایە ئیسرائیل هیچ بیانوویەکی نەماوەتەوە بۆ رەتکردنەوەی رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، کە فەرەنسا و ئەمریکا نێوەندگیریی بۆ دەکەن
باڵیۆزەکانی ئۆکراینا و 32 وڵاتی ئەندامی ناتۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە برۆکسل کۆدەبنەوە، بۆئەوەی گفتوگۆ لەسەر بەکارهێنانی جۆرە مووشەکێکی نوێ لەلایەن رووسیاوە بکەن
هەندێکجار زانین بەڵایە، رەنگە دوای خوێندنەوەی ئەم راپۆرتە هەرگیز منداڵە ساواکەت ماچ نەکەیتەوە
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، پێناسی گومرکی لەسەر ئەو کاڵایانە زیاد دەکات کە لە مەکسیک، کەنەدا و چینەوە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن.
دیپلۆمات و بەرپرسان دەڵێن، لە گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، ناکۆکی لەسەر ژمارەیەک خاڵ هەن کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم راگەیاندنی ئاگربەست دا، وێڕای ئەوەی هەلومەرج بۆ وەستاندنی شەڕەکە لەبارە و گەشبینیی گەیشتن بە رێککەوتن، زیاتربووە.
سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، لە هێرشی هێزەکانی سووریایی دیموکرات (هەسەدە)ـدا بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا لە ناوچەیەکی سەرێ کانیی رۆژئاوای کوردستان، 11 کەس کوژراون، لە نێویاندا ژنێک و دوو منداڵ هەن.
سەرماوسۆڵەی زستان رووی لە بەشێکی ئەمریکا کردووە و ژیانی رۆژانەی بەشێکی خەڵکی وڵاتەکەی پەکخستووە، لە کاتێکدا خۆیان بۆ پشووی جەژنی سوپاسگوزاری ئامادە دەکەن.
لە رۆژی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە هەر 10 خولەکێکدا ژنێک دەکوژرێت.
ئیمارات دەڵێت، سێ گومانلێکراویان لەسەر کوشتنی حاخامێکی ئیسرائیلی - مۆڵدۆڤی دەستگیر کردووە
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا دەڵێن، لانیکەم 15 چەکداری گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریای نزیک لە تورکیا لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)وە لە دەوروبەری حەلەب کوژراون
ئاژانسێکی ژاپۆنی دەڵێت، ئەمریکا خۆی بۆ ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان ئامادە دەکات و لە ئێستاوە پلان بۆ ناردنی هێز بۆ ژاپۆن و فیلیپین دادەڕێژێت
دوای بایەکی بەهێز و بارانێکی بەخوڕ، لافاو چەند شوێنێکی وەیڵز و ئینگلاندی لە بەریتانیا گرتەوە و ئاو چووە نێو ماڵ، فرۆشگە و بازاڕەکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چین دوو مانگی دەستکردی رەوانەی خولگەی زەوی کرد، کە دەتوانن بە ئاستێکی بەرز وێنەی زەوی بگرن و چاودێریی کەشوهەوا بکەن
وێڕای زیادبوونی مەترسیی کاردانەوە و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق رایانگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر دوو شوێنی باشووری ئیسرائیل
وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 44 هەزار و 211 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە 13 مانگی جەنگدا کوژراون و 140 هەزار و 567ی دیکەش برینداربوون.
نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، "زۆر گرنگە شەڕ لە لوبنان و غەززە بوەستێنرێت و سووریاش نەخزێنرێتە نێو جەنگەکە".
ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا، سپەیس ئێکس و ستارلینک؛ پێوایە، دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی لە سەردەمی پێشکەوتنی درۆنەکاندا گەمژەییە.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشوور و رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ شەممە، لانیکەم 30 کەس کوژراون.
کەتائیبی قەسامی باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، ژنە بارمتەیەکی ئیسرائیلی لە باکووری کەرتی غەززە کوژراوە. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە هەواڵەکە دەکۆڵێتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێشتا "تیرۆر" کۆتایی نەهاتووە و عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ئەمریکایە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا، 20 ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت، دۆخی سووریا هێندە خراپە کە بەشێک لەو لوبنانیانەی لە ترسی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا پەنایان بردووەتە بەر سووریا، ناچاربوون ژیانیان بخەنە مەترسییەوە و بگەڕێنەوە لوبنان.
گەردوونناسان بۆ یەکەمین جار توانییان وێنەی نزیککراوی ئەستێرەیەکی دەرەوەی گەلەستێرەی رێگەی کاکێشان بگرن.
دادگەی شاری سایتامای ژاپۆن خۆپێشاندانیکی لە دژی کوردەکان قەدەخەکرد، کە بڕیاربوو 24ـی ئەم مانگە بکرێت. کۆمەڵە کوردییەکەش دەڵێت، ئامانج لێی ناوزڕاندنی کوردەکانە".
حکومەتی رووسیا دەڵێت، 46 هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کورسکی رووسیا بە رێککەوتن لەگەڵ کیێڤ، لە ئۆکرایناوە گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەی
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات کە هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق "جیدی و گەورەیە" و دەڵێت، حکومەت لە هەوڵدایە بۆ رێگریکردن لە پەلهاویشتنی جەنگی غەززە و لوبنان بۆ وڵاتەکەی
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت
بەرپرسانی ئیتاڵیا دەڵێن، بە دوو مووشەک "هێرش کراوەتە سەر" هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفیڵ) لە لوبنان و چوار سەربازی ئیتاڵی بریندار بوون
نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنجوومەنی ئاسایشی راگەیاند، بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تەدمور، "دەکرێت بە خوێناویترین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، کە تاوەکو ئێستا روویدابێت، هەژمار بکرێت."
دوای ئەوەی رووسیا پەیڕەوی ئەتۆمیی خۆی گۆڕی، واشنتن دەڵێت، "هیچ هۆکارێک" بۆ گۆڕینی پەیڕەوی ئەتۆمیی ئەمریکا نابینن.
وڵاتانی جیهان لەسەر فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناکۆکن.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل؛ یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیل و محەممەد زەیف، سەرۆکی باڵی سەربازیی حەماس، بڕیارێکی "پابەندکەرە" و پێویستە جێبەجێبکرێت.
ئەگەرچی چوار هەسارەی سەرەتای کۆمەڵەی خۆر (عەتارد، ڤینۆس، زەوی و مەریخ) هەموویان لە مادەی رەق و پڕ لە بەرد دروستکراون، موشتەری تۆپەڵەیەکی زەبەلاحی گازە و پێکهاتەیەکی هاوشێوەی خۆری هەیە. دەتوانین بڵێین موشتەری تۆپە گازێکی پڕ لە گەردەلوول، نائارام و شلەقاوە.
جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات گوشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی کۆتایی بە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بهێنێت.
ترەمپ کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆکی ئاژانسی فیدراڵیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی دەستنیشان کردووە کە رەخنەگرێکی سەرسەختی گووگڵ، مێتا و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دیکەی بواری تەکنەلۆجیایە
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، شەوی رابردوو، 59 درۆنی ئۆکراینایان خستووەتەوە خوارەوە کە زۆربەیان بەرەو ناوچە سنوورییەکان فڕێنرابوون.
بەهۆی دووکەڵی چڕی ژەهراوی، قوتابخانەکانی شاری نیودەلهیی پایتەختی هیندستان داخران و خوێندن کرایە ئۆنلاین
سەرکردەی 20 ئابوورییە گەورەکەی جیهان کە بە G20 دەناسرێن، بۆ کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژی لە بەرازیلن
ئیسرائیل هێرشیکی ئاسمانی کردە سەر باکووری کەرتی غەززە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، تەقینەوەی گەورەی هێرشەکە لە ئاسۆی کەرتی غەززەدا بینرا
جۆ بایدن بووە یەکەمین سەرۆکی ئەمریکایە لە ماوەی دەسەڵاتیدا سەردانی دارستانی باراناویی ئەمازۆن بکات.
پێت هێگسیس، لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بەربژێرکراوە بۆ ئەوەی پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریکا وەربگرێت، بەڵام لەبەرئەوەی پێشتر تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی لەسەر بووە و تاتۆیەکی گرووپە پەڕگیرەکانی لەسەر جەستەی نەخشاندووە، لە دۆخێکی ئاساییدا زەحمەت دەبێت پۆستەکە وەربگرێت. بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا لە واشنتن هەیە، هەرگیز ئاسایی نییە.
چاوەڕێدەکرێت لێکۆڵینەوەکە گۆڕانکاریی گەورە لە تێگەیشتنی زانایان بۆ نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر و چارەسەرکردنی کێشەکانی یادگە بەدوای خۆیدا بێنێت.
لێرە لە کوردستان مۆزێک نرخەکەی لە 250 دیناری عێراقی تێناپەڕێت؛ بەڵام لە دیوێکی دیکەی ئەم جیهانە، مۆزێکی دیکە کە هەمان تام و رەنگ و شێوەی هەیە، خراوەتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و نرخەکەی لە یەک ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات
پۆلیسی ئیسرائیل و دەزگەی شاباک رایانگەیاند، دوو بۆمبی رووناکی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە فڕێدراونەتە ماڵەکەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە قودس/ئۆرشەلیم، بەڵام نەتەنیاهوو و خێزانەکەی لەو کاتەدا لە ماڵ نەبوون و سەلامەتن.
میدیای فەرمیی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمشەوی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری بەیرووت، شەش کەس کوژران کە سێیان منداڵن.
پۆلیسی پاریس پیاوێکی دەستگیرکرد کە لەژێر هەڕەشەی چەقۆ، چوار کارمەندی خواردنگەیەکی باشووری شارەکەی بە بارمتە گرتبوو.
بەگوتەی پۆلیس، هێرشکارەکە دەرچووی قوتابخانەکەیە و پاڵنەری هێرشەکەشی ئەوەیە "لە تاقیکردنەوەیەک دەرنەچووە و بڕوانامەی دەرچوونی پێنەدراوە."
چین چەکێکی نوێی نمایش کرد کە بە بەکارهێنانی کورتە شەپۆل، واتە مایکرۆوەیڤ، دەتوانێت لە دووریی سێ کیلۆمەترەوە درۆن بسووتێنێت. بە دروستکردنی ئەم چەکە، چین لە بواری سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا هەنگاوێکی گەورە پێش نەیار و رکابەرەکانی دەکەوێت
بەرپرسانی لوبنان دەڵێن، حکومەتی ئەو وڵاتە پێشنیازێکی ئاگربەستی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتووە بۆئەوەی دوو مانگ جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بوەستێنرێت، لەو ماوەیەشدا سوپای لوبنان بە درێژایی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل جێگیر بکرێت. بەرپرسێکی لوبنانی نزیک لە حیزبوڵڵا داوای مۆڵەتی کردووە بۆئەوەی بڕیار بدەن و ئیسرائیل هێشتا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا نەکردووە
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق دەڵێت، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیادا کۆبووەتەوە و، "ژمارەیەک پرسی دادوەری و یاسایی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کراون."
ئۆکراینا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆژی هەینیی نێوان ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا نیگەرانە
بەرپرسێکی باڵای حەماس ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان بۆ وەستاندنی جەنگ لە غەززە ئامادەیە. داواشی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد "گوشار" بخاتە سەر ئیسرائیل، بۆئەوەی هێرشەکانی بوەستێنێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 26 کەس، دامەزراوە و کەشتیدا سەپاند، گوایە پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی سووریاوە هەیە و نەوتیان بۆ ئێران و گرووپە نزیکەکانی فرۆشتووە
دوای دوو رۆژی پڕ لە بارانی بەخوڕ، لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێل و خانووەکانی دوورگەی سیسیلی لە باشووری ئیتاڵیا گەیاند
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، پێویستە یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر رووسیا هەڵبگرێت، ئەگەرنا، ئابووریی یەکێتییەکە دادەتەپێت
دوای ئەوەی سەرۆککۆماری ئێران بەڵێنیدا پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی، گومانەکان لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بڕەوێنێتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن قسەی ناوێت، بەڵکو کرداری دەوێت.
لەبیرچوونەوە کێشەیەکی تەندروستییە کە چارەسەرکردنی بە دەرمان زەحمەتە، بەڵام پێدەچێت هەندێک پێکهاتەخۆراکی نهێنی لەنێو ژەمەکانی رۆژانەماندا هەبن و مێشکمان بەهێز بکەن
لە شاری ژووهای باشووری چین، ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو خەڵکی پیادەدا کرد و 35 کەسی کوشت و 43ی دیکەی بریندار کرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ژمارەیەک ئەندامی نوێی کابینەکەی دیاریکرد. چاوەڕێدەکرێت مارکۆ روبیۆ، بکرێتە وەزیری دەرەوە. هەروەها مایكڵ وۆڵتز، ئەندامی کۆنگرێس دانراوە ببێتە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانیان لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، چوار سەربازیان لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان دوو پێگەی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێرانیان لە سووریا بۆردوومانکردووە.
لەبیرچوونەوە شتێکی دانەبڕاوەی ژیانی رۆژانەمانە. دەچییە ژوورێک شتێک بێنی، بەڵام لەبیرتدەچێتەوە بۆچی رۆیشتبوویت. یان لەنێو بازاڕ کەسێک دەبینی و ناویت بیرناکەوێتەوە.
شارەداری مۆسکۆ دەڵێت، شەوی رابردوو هێرشێکی گەورەی درۆنییان بۆ سەر مۆسکۆ تێکشکاندووە و 25 درۆنیان خستووەتە خوارەوە.
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ویلایەتی ئەریزۆنا لەبەرژەوەندیی دۆناڵد ترەمپ یەکلاییبووەوە، بەمەش دۆناڵد ترەمپ هەر حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشییەکەی ئەمریکای بردەوە.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە دەڵێت، دوو سەربازی ئەو وڵاتە لە هێرشێکدا لە یەمەن کوژراون
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، رۆژی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگەی حووسییەکانی یەمەن.
ئێران داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات، پێداچوونەوە بە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" بکات، کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی دا بەسەر تاراندا سەپاندبووی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە فەرمی ئەو هەواڵانەی رەتکردنەوە کە باس لە داخستنی نووسینگەی حەماس لە دەوحە دەکەن، بەڵام پشتڕاستی دەکاتەوە کە قەتەر لە نێوەندگیریکردنی گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەکشێتەوە تاوەکو ئەوکاتەی حەماس و ئیسرائیل "ویستی جیدی" بۆ دانوستاندن پێشان دەدەن.
کوڕێکی ئیلۆن مەسک کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە، دەڵێت: لە رقی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بڕیاریداوە وڵاتەکە جێبهێڵێت.
سەرچاوەیەکی قەتەری بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاندووە، قەتەر دەستبەرداری نێوەندگیریکردن لە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززە دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و حەماس "ویستێکی جیدی" بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستاندن نیشاندەدەن.
ئێران داوا لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات، پێداچوونەوە بە سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشاردا" بکات کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی بەسەر تاراندا سەپاندبووی.
هاونیشتمانییەک بەناوی ئامانج حەسەنزادە سزای 17 ساڵ زیندانیکردنی لە بەریتانیا بۆ دەرکرا، ئەوەش لەسەر ئەوەی کۆچبەری بە نایاسایی بە بەلەمی بچووک بە نۆکەندی ئینگلیزدا گەیاندووەتە بەریتانیا
گۆڕانی گەورە لەنێو کۆمەڵە بچووکەکان و گۆڕانی بچووک لەنێو کۆمەڵە گەورەکان دۆناڵد ترەمپیان گەیاندەوە بە کۆشکی سپی
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران محەممەد شياع سوودانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد و بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا پیرۆزبایی لێ کرد
دانە گاز، گەورەترین کۆمپانیای گازی کەرتی تایبەت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، نەوت و گاز و بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکانی دیکەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە 9 مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بە رێژەی 3% زیادیان کردووە و بۆ بڕی 38 هەزار و 200 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە؛ ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر گاز لەلایەن وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی کوشتنی خەڵکی سڤیلی غەززەی لەلایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، 70%ی کوژراوان ژن و منداڵن
بەبۆنەی دەستنیشانکردنی دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن وەکو یەکێک لە باشترین پەیامنێرە بیانییەکان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پیرۆزبایی لێ دەکات و سوپاسی دەکات بۆ ئەو رۆڵەی گێڕاویەتی
چەند کاژێرێک دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، باڵیۆزی ئوسترالیا لە ئەمریکا ژمارەیەک پۆستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سڕیەوە کە تێیدا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا گرتبوو.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) پابەندە بەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی رێکوپێک رادەستی ئیدارەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو بکات و سوپا خۆی لە سیاسەت بە دووردەگرێت و هەموو "فەرمانە یاساییەکان" جێبەجێ دەکات.
دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا - رەسافە بڕیاری ئازادکردنی ئەو کەسانەی دەرکرد کە تۆمەتباربوون بە سووتاندنی بازاڕەکانی کەرکووک، هەولێر و دهۆک. ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانیی عێراق ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکە نیشاندەدات.
رۆژی سێشەممە، لە ئەمریکا تەنیا سەرۆکی نوێ هەڵنابژێردرێت، بەڵکو ژمارەیەک هەڵبژاردنی دیکەش دەکرێن.
تەنیا هەفتەی رابردوو نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە ریکلامی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئەمریکا خەرجکراوە، ئەمەش وەکو داتای پێگەی AdImpact خستوویەتیەڕوو
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەنێو خاکی سووریا سیخوڕێکی سووریایی رفاندووە کە کاری بۆ ئێران کردووە
سبەی سێشەممە ئەمریکا سەرۆکێکی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵدەبژێرێت. لە هەر چوار ئەمریکییەک، یەکێکیان پێشبینی دەکات لەدوای هەڵبژاردن پشێوی و ئاژاوە دروست ببێت و 10%یان ترسی ئەوەیان هەیە، شەڕی نێوخۆ دروست ببێت، ئەمەش وەکو لە راپرسییەکاندا دەرکەوتووە
بەگوێرەی زانکۆی فلۆریدا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 68.3 ملیۆن کەس پێشوەخت دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا داوە.
بەرپرسێکی سەربازیی لوبنان دەڵێت، هێزێکی کۆماندۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری باترۆنی رۆژئاوای باکووری لوبنان کەسێکی رفاندووە. میدیای ئەمریکی دەڵێت، ئەو کەسە فەرماندەیەکی دیاری حیزبوڵڵا بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "بۆ بەهێزکردنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕی جیهانیی نەوت"دا هەناردەکردنی رۆژانەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل کەم دەکاتەوە
ئەگەرچی ئیسرائیل گوێڕیەڵی ئەمریکا بوو و هێرشی نەکردە سەر کێڵگە نەوتی و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام زیانی بە سیستمی بەرگری و مووشەکیی ئێران گەیاندووە و رەنگە هێرشی فراوانتریشی بکاتە سەر، ئەمە بۆچوونی ئەو شرۆڤەکارانەیە کە لەم راپۆرتەدا قسەیان کردووە
تەنیا 5ی رۆژی ماوە بۆ ئەوەی ئەمریکای زلهێزی جیهان سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت، کە دەکرێت لێکەوتە و گۆڕانکاریی بۆ تەواوی جیهان هەبێت
چالاکڤانێکی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە گوندی تەلقەراحی ناوچەی شەهبای دەرەوەی حەلەب، شەش هاونیشتمانیی خەڵکی عەفرین بریندار بوون
ناوبەناو زریان لە دەریای نێوەڕاستەوە هەڵدەکات و بڕێکی یەکجار زۆری باران بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری دەریاکەدا دەبارێنێت، بە تایبەتی فەرەنسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا.
کۆمپانیای OpenAIی ئەمریکی، بزوێنەری گەڕانی بۆ ChatGPT زیادکرد کە دەتوانێت نوێترین زانیارییەکان بە شێوەی گفتوگۆ بە بەکارهێنەر بدات. واتە لەمەودوا، ChatGPT دەتوانێت وەک بزوێنەرێکی گەڕان کاربکات، کە ئەوەش بە گوتەی پسپۆڕانی تەکنەلۆجیا، دەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر بزوێنەری گەڕانی گووگڵ و پلەی یەکەمی لە رووی زۆرترین بەکارهێنەرەوە پێ چۆڵ بکات.
دوای نزیکەی ساڵێک لە بەتاڵبوونی پۆستەکە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دوای دوو گەڕی دەنگدان، سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد.
باڵیۆزانی وڵاتانی ئەورووپا جەخت لە فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندیی وڵاتەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە، بەڵام سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسیی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، لە وەبەرهێنان لە عێراقدا نەیانتوانیوە رکابەری لە وڵاتانی دیکە بە تایبەت چین بکەن.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان "خۆشەویستییەکی دوولایەنەیە نەک تاکلایەنانە."
باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق بە بۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ویلیەم بێرنز، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) و دەیڤد بەرنیاع، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئیسرائیل (مۆساد) لە قەتەرن بۆ ئەوەی لەگەڵ شێخ محەممەد ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر گفتوگۆ لەسەر ئاگربەستی غەززە بکەن.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بە هێرشەکەی چوارشەممەی رابردووی ئەنقەرەوە هەبێت و دەڵێت، ئەوان "لە تورکیا و باکووری کوردستان" چالاکی ناکەن. هۆشدارییش دەدات کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەبنە هۆی شکستهێنانی هەوڵەکانی گفتوگۆ لەنێوان قامشلۆ و ئەنقەرە
لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، حکومەتی تورکیا هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخی نێوان خۆی و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەدات، سەرەڕای هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئەنقەرە، کە پارتە کوردستانییەکە بەرپرسیاریێتیی خۆی لێ راگەیاند.
ئێران رایگەیاند، لە دژی ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات، دوای ئەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، بوونە هۆی کوژرانی لانیکەم چوار ئەفسەری ئەو وڵاتە.
رۆژی شەممە لە کۆماری جۆرجیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرا. بەربژێرێکی کورد بە ناوی ئیسکۆ داسنی، توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و بۆ سێیەم خوول لەسەر یەک ببێتە پەرلەمانتاری جۆرجیا.
10 رۆژ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەمریکا ماوە کە سیاسەتەکانی کەسی براوە رەنگدانەوەی لەسەر گەورەترین ئابووریی جیهان دەبێت
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "هێرشی ورد"ی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران بۆ ئەوەی تۆڵەی هێرشەکانی رابردووی تاران بۆ سەر ئیسرائیل بکاتەوە.
راپۆرتی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق باس لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییەکانی بەردەم وڵاتەکە دەکات، لە نێویاندا کێشەی ئاوارەکان، ئاسایشی خۆراک و دەستکەوتنی ئاوی پاک و کارەبا.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) رایگەیاند، ئەوان "بە هەموو شێوەیەک" پابەندی هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبن لەبارەی پرسی ئاشتی.
دوای ئەوەی پلانی ئیسرئیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەنێو بەڵگەنامەکانی پێنتاگۆن دزەیپێکرا، راپۆرتێکی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت، ئیسرائیل ناچاربووە هێرشەکە دوابخات بۆ ئەوەی پلانێکی نوێ دابنێت.
محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی "قارەمانانە و ناوازە"ی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، والیی داعش لە عێراق و هەشت فەرماندەی باڵای رێکخراوەکە کوژراون. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوە.
دوای ئەوەی کە ئیسرائیل ناوچەی بەیت لاهیای لە غەززە بۆردوومانکرد و دەیان کەسی کوشت و بریندارکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل چیدیکە رێگری لە گەیشتنی یارمەتییەکان بە کەرتی غەززە نەکات.
حیزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند، دوو پێگەی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری شاری تەلئەڤیڤ بۆردوومان کردووە، لە نێویاندا بنکەیەکی هەواڵگری.
دوو هەفتەیە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە دەکات. دوو بەڵگەنامەی هەواڵگریی ئەمریکا کە وردەکاریی پلانی هێرشەکەی تێدایە، دزەیان پێکراوە و پێشانیدەدەن، ئیسرائیل مووشەکی بالیستیی دوورمەودای گواستووەتە بنکە ئاسمانییەکانی بۆ ئەوەی بە فڕۆکەی جەنگی لە ئێرانیان بدات.
ئیسرائیل ژمارەیەک بانکی لە شاری بەیرووت بۆردوومانکرد کە بە گوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە، پارەیان بۆ حیزبوڵڵای لوبنان گواستووەتەوە.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس، دەڵێت رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار وەک دیاری بەو کەسانە دەدات کە بۆ "پاراستنی دەستوور"ـی ئەمریکا واژۆ لەسەر دەستپێشخەرییەکی دەکەن.
لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە دەنگدانی گشتی رازی نییە. پارێزگاری دهۆکیش گەشبینە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە رووی رێژەی بەشداریکردنەوە پارێزگاکەی "یەکەم بێت."
لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە رێژەی دەنگدانی ئەو پارێزگایە رازی نییە و دەڵێت تاوەکو کاژێر 11:00ی بەیانی 14٪ بووە.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، خۆبەخشەکانیان چاودێریی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
"لەپێناو سەلامەتیی پرۆسەی هەڵبژاردن" وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ لیژنە تایبەتمەندەکان و هێزە ئەمنییەکان دەرکرد بۆ ئەوەی لە بنکەکانی دەنگدان رەچاویان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی گوتاری لایەنەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژارندا دەڵێت، "بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە لەو واقیعەی کە دێتە پێش" و "قۆناخێکی نوێ لە رۆژانی داهاتوودا" دەستپێدەکات کە وا دەخوازێت هەموو لایەنەکان پێکەوە بۆ "بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان" دابنیشن.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا کارکردنی کەناڵی MBCـی سعودی لە عێراق رابگرێت، ئەوەش چەند کاژێرێک دوای ئەوەی سەدان کەس لە بەغدا هێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی کەناڵەکە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی هەینی داوای لە ئیسرائیل کرد رێگە بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆیی زیاتر بە کەرتی غەززە بدات، دەشڵێت، "جیهان هیچ بیانووی دیکە لەبارەی یارمەتییە مرۆییەکان قبووڵ ناکات."
سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردەکانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت لە "پێویستیی" کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دەکەنەوە
بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کوالێتیی ئەو بەرهەمانەی لە کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکرێن، شاندێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد
سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هێزەکانی عێراق توانیویانە بە هێرشی ئاسمانی سەرکردەیەکی باڵا و سێ چەکداری داعش بکوژن
ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هاوپێچ لەگەڵ ڤیدیۆکە نووسیویەتی، رۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی تەلسوڵتان لە رەفەح، "هێزەکانمان سێ تێکدەریان بینی لە ماڵێکەوە هەڵدێن بۆ ماڵێکی دیکە بۆ ئەوەی رابکەن، بۆیە لێیان هاتنە دەست و هێرشیان کردە سەر. یەحیا سنوار بە تەنیا رایکرد بۆ نێو یەکێک لە خانووەکان. هێزەکانمان لە رێگەی درۆنەوە پشكنینیان بۆ ناوچەکە کرد."
میدیای فەرمیی ئیسرائیل کوژراسنی یەحیا سنوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینیی پشتڕاستکردەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئیسرائیل یەکێک لە تووندترین کۆتوبەندەکانی خستووەتە سەر ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و هۆشداری دەدات کە ئەو هەنگاوە کاریگەریی خراپی دەبێت.
کۆریای باکوور ژمارەیەک رێگەی نێوان خۆی و کۆریای باشووری تەقاندنەوە. وێڕای ئەوەی ئەو رێگەیانە هاتووچۆیان پێدا نەدەکرا، بە سیمبولێک بۆ هیوای یەکگرتنەوەی هەردوو کۆریاکە دادەنران.
ئیسرائیل ئەمریکای دڵنیاکردووەتەوە لەوەی هێرش ناکاتە سەر بنکە ئەتۆمییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ئێران، بەڵکو لە پێگە سەربازییەکانی دەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دێر بەلەحی نێوەڕاستی کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا لانیکەم 4 کەس کوژران و 70ی دیکەش برینداربوون کە برینی ژمارەیەکی سەختە
پاپا فرانسیسی ڤاتیکان داوا دەکات رێز لە هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفیڵ) لە لوبنان بگیرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە چەند جارێک لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرش کرایە سەر پێگە و بارەگەکانی و ژمارەیەک سەربازی بریندارکران.
سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت هەینیی داهاتوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەڵمانیا بکات، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی زریانی میڵتنەوە سەردانێکی بۆ ئەو وڵاتە ئەورووپیە هەڵوەشاندەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری دارایی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵی باسیان لە "میکانیزمەکانی پارەدارکردنی بودجە" و فرەسەرچاوەکردنی داهات کردووە، لە نێویاندا داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی پارەکەی بۆ "حکومەتی ناوەندی".
سۆنگچۆل لیم، کۆنسووڵی گشتیی کۆریای باشوور بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتەکانی ستیڤی، پیرۆزبایی لە رووداو دەکات.
دۆخی گوندەکانی باشووری لوبنان بەجۆرێکە بەردەوام دووکەڵی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای ئیسرائیلیان لێ بەرزدەبێتەوە.
پێشینان گوتوویانە: تەنیایی بۆ خوا باشە. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، لە پاڵ دروستکردنی ژمارەیەک کێشەی تەندروستی و دەروونی، تەنیایی لە کاتی خەویشدا دەبێتە هۆی کابووس بینین.
هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفیڵ) دەڵێت، سەربازێکی دیکەیان بە تەقەی لایەنێکی نەزانراو برینداربووە، کە ئەوە دەبێتە پێنجەم سەربازی هێزەکە لە دوای هێرشی زەوینیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان برینداربێت.
سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم خەڵاتکردنی رووداو بە "دەستکەوتێکی نیشتمانی بۆ عێراق" ناودەبات.
لە درێژەی سەرکەوتن و هەڵکشانی پێگەکەی لەنێو دامەزراوە پێشەنگەکانی جیهان، وەک رێزلێنان و دانپێدانانێک بە کارەکانی، تۆڕی میدیایی رووداو سێ خەڵاتی دیکەی جیهانی وەرگرت
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو شوێنەی رۆژی هەینی لەنزیک هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیفێل) لە باشووری لوبنان تەقەیان لێ کرد، "هەڕەشەیەکی مسۆگەر"ی لێبووە
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، سێ سەربازی لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) ئەمڕۆ ژمارەی ئەو حەواڵانەی ئاشکراکرد، کە لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنیی بانکی ناوەندیی عێراقەوە کردوونی.
میدیای ئیسرائیلی رایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر نێوەڕاستی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، وەفیق سەفا، سەرکردەی باڵای حیزبوڵڵا کراوەتە ئامانج.
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر نێوەڕاستی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە کاتێکدا سەربازەکانی لە نێو سنووری لوبناندا هەوڵی پێشڕەوی دەدەن. هێرشکردنە سەر هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەلایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە و ناڕەزایی وڵاتانی ئەورووپی لێ دەکەوێتەوە.
کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە رووداوی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، شایستەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت، هەروەها مووچەی مانگی 9یان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن، دوای ئەوەش بە ماوەیەک، شایستەی مانگەکانی 7 و 8 وەردەگرن.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 6 هەزار و 500 پەنابەری لوبنانی لە رێگەی دەروازەی قائیم و فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف گەیشتوونەتە عێراق
حەیدەر لامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا بە رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە خۆیان بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن، زیاتر لە 400 جار هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل.
بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، ئەمڕۆ لە سوێد دادگاییکردنی ژنێکی تەمەن 52 ساڵ دەستیپێکرد.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق "سەلامەت نابن".
حیزبوڵڵا "لە هەوڵدایە بگاتە ئەو بارەگایەی لەژێر زەویدا کرایە ئامانج، بەڵام هەموو جارێک ئیسرائیل دەست بە بۆردوومان دەکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە هەوڵەکانی فریاکەوتن بکات."
لە سەروبەندی ساڵیادی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئۆردووگا جوونیشنەکان، ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی گەورەی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان.
سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی چەند شوێنێکی گەڕەکەکانی حەریک، بورجبەراجنە و شوەیفاتی باشووری بەیرووت دەکات.
بەرپرسانی فەرەنسا دەڵێن، کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکان خەڵکی؛ عێراق، سووریا، ئێران، میسر، کوێت، لیبیا و ئێریتریا بوون،
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، بکوژانی عەلی تاوە، یاریزانی بۆکسێنی عێراق دۆزراونەتەوە و دەستگیرکراون
حکومەتی غەززە لەبارەی ژنە کوردێکی ئێزدی کە دوای زیاتر 10 ساڵ رفاندنی لەلایەن داعشەوە گەڕێندرایەوە نێو کەسوکارەکەی لە شنگال روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای کوژرانی هاوژینی دووەمی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی، داوای لە حکومەتی ناوچە فەلەستینییەکە کرد یارمەتی بدەن بگەڕێتەوە نێو کەسوکارەکەی لە شنگال
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە دووشەممە 30ی ئەیلوولەوە لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان زیاتر لە 250 چەکداری حیزبوڵڵای کوشتووە، کە 21یان فەرماندەی مەیدانی بوون
غالب ئەبو زەینەب، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنانی بە رووداوی راگەیاند، پێویستیان بە چەکداری وڵاتانی دیکە نییە تاوەکو لە ریزەکانیاندا دژی سوپای ئیسرائیل بجەنگێن. گوتیشی، بزووتنەوەکەیان "ئامادەسازیی گەورەی کردووە".
دوای رزگاربوون و گەڕاندنەوەی کچێکی ئێزدی لە غەززەوە بۆ شنگال، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا دەڵێت، ئاگادار نین هیچ کچ و ژنێکی دیکەی ئێزدی لە ناوچە فەلەستینییەکە مابێتنەوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، وێڕای شەڕ و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بازاڕە داراییەکانی عێراق گەشەیانکردووە.
بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان دەڵێت، لە شەوی رابردووەوە، ئیسرائیل لانیکەم شەش هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر باشووری بەیرووت. میدیای فەرمیی سووریاش رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی مەززێی دیمەشق، سێ کەس کوژراون و نۆی دیکە بریندار بوون.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەربڕی بۆ ئەوەی "ژێرخانی هێرشبردن"ـی حیزبوڵڵا بە درێژایی سنووری لوبنان لەنێوببردرێت.
پارتی ئازادی (FPOe) ، کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆیە و لە ساڵی 2021ـەوە لە لایەن هێربێرت کیکڵی قسە تووندەوە سەرکردایەتی دەکرێت، سەرەتا پێشبینی دەکرا بە جیاوازییەکی کەم پێش پارێزگاران بکەوێت، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەریخست کە بە رێژەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە و 29.2٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا پارتی گەلی نەمسا (ÖVP) بە 25.6٪ لە پلەی دووەم دێت.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشێکی ئەم دواییەی حووسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل، بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشیان کردووەتە سەر چەند شوێنێکی شاری حودەیدەی یەمەن.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ریاگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر دەیان پێگەی دیکەی حیزبوڵڵا لە ناوچەی بەقاعی لوبنان.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسە دەکات و پێیوایە، هێشتا دەکرێت رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکرێت.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ریزەکانی فەرماندەیی حیزبوڵڵای "سڕیوەتەوە"، بەڵام هۆشداری دەدات لەوەی دەبێت بۆ وەڵامی بزووتنەوەکە ئامادە بن کە دەیەوێت تۆڵەی کوژرانی ئەمیندارەکەی بکاتەوە.
سەرکردەی لقی لوبنانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، کوشتنی عەباس نیلفرۆشان، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران "بێ وەڵام نابێت."
لەکاتێکدا کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیادکردووە، فەرەنسا داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بوەستێنێت.
دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، پرسیارەکە ئەوەیە کێ شوێنی دەگرێتەوە، بە تایبەتی کە زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتیی بزووتنەوە لوبنانییەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
نەسروڵڵا ئێوارەی رۆژی هەینی بە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت کوژرا، کە ئەوەش مەترسیی فراوانبوونی جەنگی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاترکردووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی "مەرجی سەرەکی بوو بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی بارمەتەکان" کە لە لایەن چەکدارانی حەماسی فەلەستینییەوە لە غەززە دەستبەسەرن.
بایدن لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "مردنی نەسروڵڵا بە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، رێکارێکی دادپەروەرییە بۆ ئەو خەڵکە زۆرەی لەسەر دەستی ئەو بوونەتە قوربانی، لە نێویاندا هەزاران ئەمریکی، ئیسرائیل و خەڵکی سڤیلی لوبنانی."
بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینی بۆسەر بەیرووتدا کوژراوە؛ بەڵام چەند بەرپرسێکی حیزبوڵڵا باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆدا نە حەسەن نەسروڵڵا کوژراوە و نە هیچ فەرماندەیەکی دیکەی ئەو گرووپە چەکدارییە
حکومەتی ئەڵمانیا بە پڕۆژەیاسایەک داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ئەرکی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو 31ی کانوونی دووەمی 2026 درێژ بکاتەوە
مایڵز کاگینز، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بە رووداوی راگەیاند: "هیچ نووسراوێکی فەرمیمان لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق پێنەگەیشتووە."
سەرۆکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە "رێککەوتێنێکی سەرەتایی" بۆ ئەوەی کێشەی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت و گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان "هەموار بکرێن و لەگەڵ دەستووری عێراقی بگونجێنرێن."
سەرکردەکانی جیهان لە 79یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە پێویستیی وەستاندنی جەنگی غەززە دەکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە 11 مانگە بەردەوامە و بووەتە هۆی کوژرانی سەرووی 40 هەزار و 200 فەلەستینی، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
کێڤن کاساس زامۆرا، سکرتێری گشتیی پەیمانگەی نێودەوڵەتیی بۆ دیموکراسی و یارمەتیی هەڵبژاردن (International IDEA) لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو، دەڵێت: "لە سەرانسەری جیهان ئاڵنگاری بۆ دیموکراسی دروستبووە."
رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئێران لە کارکردندان، بە دیاریکراوی بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانەیە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوام دەبن و هۆشداری بە خەڵکی ناوچەکە دەدات لە پێگەکانی حیزبوڵڵا دووربکەونەوە
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیی "چڕی" کردووەتە سەر باشووری لوبنان
لە رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکا چوار کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە رووداوێکی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ویلایەتی ئەلەبامای ئەمریکا چوار کەس کورژان و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، هێشتا ئەمریکا و بەریتانیا رێگەیان بە وڵاتەکەی نەداوە مووشەکی دوورمەودا بۆ هێرشکردنە سەر رووسیا بەکاربێنن، لەبەر ئەوەی ترسی ئەوەیان هەیە شەڕەکە گەورەتر بێت.
تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاریس دەڵێت، خانمە بەربژێرەکە داوەتنامەیەکی سی ئێن ئێنی قبووڵکردووە بۆ ئەوەی لە 23ی تشرینی یەکەمدا لەو کەناڵە دیبەیت بکەن.
میدیای ئیسرائیلیش دەڵێت، چاوەڕێ دەکرێت لە 24 کاژێری داهاتوودا حیزبوڵڵا هێرشی مووشەکیی بەرفراوان بکاتە سەر ئیسرائیل، هەروەها بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسانی کابینەکەی لە تەلئەڤیڤ بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کردووە و بڕیاردراوە "هێرشی گەورە" لە دژی حیزبوڵڵای لوبنانی بەردەوامبن.
رۆژی شەممە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 16:00ی رووداو دا کە رێبوار عەلی پێشکێشی کرد، هاروتونیێن باسی لەوە کرد، قەبارەی ئاڵۆگۆڕەکە لە ساڵی 2022 نزیکەی 240 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام پار 180 ملیۆن دۆلار بووە، "کە بەشێکی زۆری" ئەو بازرگانییە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بووە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا جەخت لە وەرگرتنەوەی مافی کوردانی ئێزدی و سزادانی چەکدارانی داعش لە رێگەی دادگەوە دەکاتەوە
وێڕای ئەوەی پێیوایە بەڕێوەبەرایەتیی [خۆسەر] "لەژێر گوشاری راستەوخۆی ئەمریکادایە،" رووسیا "چالاکانە هەوڵی داوە گفتوگۆی نێوان دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەرەو پێش ببات،" ئەمەش بە گوتەی ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو
سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمڕۆیدا بۆ سەر باشووری بەیرووت، ئیبراهیم عەقیل، دووەم باڵاترین بەرپرسی سەربازیی حیزبوڵڵای کوشتووە
جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."
ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچی لە بارەی تەقینەوەکانەوە نەگوتووە، کە لە ماوەی دوو رۆژدا بوونە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزاری دیکە، بەڵام ئەوەی نەشاردووەتەوە کە مەودای جەنگی غەززە فراوان دەکات بۆ ئەوەی بەرەی لوبنانیش بگرێتەوە.
دوای تەقینەوەی هەزاران پەیجەر و بێتەل لە لوبنان کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 37 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ئەمڕۆ لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "تا ئەو کاتەی دووژمنکاریی سەر غەززە دەوەستێت،" لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."
بە تۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە، کۆمپانیای مێتای ئەمریکی کە خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپە رایگەیاند، هەموو سەکۆیەکانی لە دەزگا میدیاییەکانی رووسیا قەدەخە دەکات. مۆسکۆ دەڵێت، ئەوە "شایەنی قبووڵکردن نییە".
میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ سێشەممە، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە
جەی دی ڤانس، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە سیاسەتڤانانی پارتە رکابەرەکانی وڵاتەکەی دەکات، بەکارهێنانی زمانی زبر کەم بکەنەوە و گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن هێور بکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ دووەم جار لە ماوەی دوو مانگدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رووبەڕووی هەوڵی کوشتن بووەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەیەم جار لەدوای دەستپێکردنی جەنگی غەززە، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، بەڵام ئەمجارە لە پلانیدا نییە بچێتە ئیسرائیل
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسرائیل بە بۆردوومانکردنی قوتابخانە، کارمەندی مرۆیی و خەڵکی سڤیل لە غەززە تۆمەتبار دەکات، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ زیادبوونی بێزاریی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکەی، لە کاتێکدا دەستپێکردنی جەنگەکە لە ساڵێک نزیک دەبێتەوە
ئێف بی ئای دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا لەکاتی یاریی گۆڵف دا، رووبەڕووی هەوڵی کوشتن بووەتەوە. بە گوێرەی میدیای ئەمریکی، کەسێکی تەمەن 58 ساڵ بەناوی راین وێزڵی رۆس بە تۆمەتی ئەو هەوڵە دەستگیر کراوە
هەشت کۆچبەر لە کاتی کۆچکردن لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز دا خنکان.
ئەم ساڵ، سەرنجی رۆژی نێودەوڵەتیی دیموکراسی لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکردە وەک ئامرازێک بۆ حکومڕانیی باش، لە کاتێکدا تەکنەلۆجیاکە لە گەشەکردنێکی خێرادایە و ژمارەیەک دەرفەت و مەترسیی بۆ دیموکراسی هەڵدەگرێت.
داواکاری گشتیی کۆمۆرۆس رایگەیاند، ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر غەزالی عوسمانی، سەرۆکی ئەو وڵاتە و برینداری کرد، لە زیندان گیانی لەدەستدا
سەرۆکی فراکسیۆنی راستڕۆی تووندڕۆی بەرەی نیشتمانی لە پەرلەمانی فەرەنسا، داوا دەکات ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتی بکرێتەوە. داواکارییەکە چەند مانگێکی کەم دوای هەڵبژاردنێکی پێشوەخت دێت، کە لە ئەنجامدا فەرەنسا تووشی بنبەستی سیاسی بووە
دوای دوو هەفتە لە ناکۆکیی نێوان کورد، سوننە و شيعە لەسەر پڕۆژە یاساکان؛ سبەی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانووی کورد و تورکمان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەدات
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، جێگری باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی پشتیوانیی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەکات
ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی لەم کاتەدا پشتیوانی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناکات.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) کوشتنی چەکدارێکی داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا رادەگەیێنێت.
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، هەڵگرتنی کۆتوبەند لەسەر بەکارهێنانی ئەو چەکانە بە فریادڕەسی وڵاتەکەی دەزانێت لە بەرامبەر هێرشی رووسییەکان، کە رۆژ دوای رۆژ زیاتر پێشڕەوی دەکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ، رۆژی چوارشەممە، لە مۆسکۆ لە رێوڕەسمی هەشتایەمین ساڵیادی دانانی پەیوەندیی دیپلۆماسیی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و عێراق، قسەیکرد.
ئایفۆن 16 پرۆ ماکس زۆر لە ئایفۆن 15 پرۆ ماکس جیاواز نییە، بەڵام هەندێک تایبەتمەندیی نوێی تێدایە کە وادەکات بە پێشکەوتووترین ئایفۆنی ئێستا دابنرێت
ژیریی دەستکرد یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ پێی دەنازێت، بەڵام تاوەکو ساڵی داهاتوو، ئەم تایبەتمەندییە بۆ چین بەردەست نابێت. ئەوەش وایکردووە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک وەیبۆ، لە لایەن بەکارهێنەرانەوە رەخنەی تووندی لێ بگیرێت.
کیم لە 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشكێشکرد. هەزاران کەس بۆ بەرزڕاگرتنی یادەکە، لە نێوەڕاستی پیۆنگیانگی پایتەخت کۆبوونەوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، شەوی رابردوو 144 درۆنی ئۆکراینایان تێکشکاندووە، 72 لەوانە لە هەرێمی بریانسک، 20 لە هەرێمی مۆسکۆ، 14 لە هەرێمی کورسک، 13 لە هەرێمی تولا و 25ی دیکە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە.
ئالان لیچمان، مێژووناس دەڵێت: "من زۆر پشتڕاستم کە هاریس دەیباتەوە، چونکە پێوەرەکان بە ئاسانی ناگۆڕێن."
ئالان لیچمان مامۆستای مێژووە لە زانکۆی ئەمریکا لە واشنتن، لە ساڵی 1984ەوە هەموو پێشبینییەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راست دەرچوون، تەنیا یەک جار نەبێت؛ ئێستاش دەڵێت، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکەی 5ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ لە دۆناڵد ترەمپی کۆماری دەباتەوە و دەبێتە سەرۆک
بەبۆنەی 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆریای باکوورەوە، خەڵکی ئەو وڵاتە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئەیلوول، گوڵیان بۆ پەیکەری باوک و باپیری کیم جۆنگ ئوون، رێبەری ئەو وڵاتە برد
راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هاوڕان لەسەر ئەوەی، دەبێت رووسیا لە کۆنفرانسی داهاتووی ئاشتیی ئۆکراینادا بەشداربێت
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری مەسیاف بە میدیاکەی راگەیاندووە، "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی دوژمنکاریی ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک شوێنی ناوچەی مەسیاف شەهید بوون، بەرزبووە بۆ 14 شەهید، هەروەها 43 کەس بریندارن کە شەش لەوانە لە دۆخێکی مەترسیداردان."
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی لە دوو ساڵی سەرەتای تەمەنیدا رووبەڕووی "هەڵمەتی چەواشەکاری" و "تۆمەتی چاوپۆشیکردن لە گەندەڵی" بووەتەوە؛ داوا لە "هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان" دەکات، لە تەواوکردنی کارنامەی کابینەکەیدا، یارمەتیدەر بن
مانگ (نزیکترین دراوسێی زەوی): 384 هەزار و 472 کیلۆمەتر دوورە بە 1.28 چرکە بە خێرایی دەنگ پێی دەگەی.
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان بە شێوەیەکی نیمچە رۆژانە لەسەر سنوور هێرشیان کردووەتەوە سەر یەکدی.
بیڵ بێرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) و ریچارد موور، بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا رۆژی شەممە هۆشدارییان دا لەوەی سیستمی جیهانی "بە جۆرێک لە ژێر هەڕەشەدایە، کە لەوەتەی جەنگی ساردەوە بەو شێوەیە نەبووە."
رووسیا رۆژی شەممە رایگەیاند، سوپاکەی توانیویەتی گوندێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا کۆنترۆڵ بکات و سەربازەکانیان لە پێشڕەویی بەردەوامدان.
زانست دەڵێت، سەردەمانێک مانگ پڕ بووە لە گڕکانی گەورە و چالاک. باوترین بەردی سەر رووی مانگ ئەو بەردە رەشە گڕکانیانەن کە پێیان دەگوترێت بازاڵت. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت، گڕکانەکانی مانگ رەنگە زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ دەکرایەوە، مابنەوە
تورکیا رایگەیاند، ژنە کوژراوەکە ناوی ئایشەنوور ئێزگییە و سەرکۆنەی کوشتنی کرد؛ هاوکات ئەمریکا کوژرانی چالاکڤانەکەی بە رووداوێکی "تراژیدی" ناوبرد، بێ ئەوەی بەرپرسیارێتیی کوشتنی بخاتە ئەستۆی هیچ لایەنێک.
پیاوێک لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکرا کە چەقۆیەکی بەدەستەوە بوو و هەڕەشەی کوشتنی لە ئەفسەرانی بنکەیەکی پۆلیسی دەکرد
هەنتەر، کوڕی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دانی بە خۆدزینەوە لە باجدا نا
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی داوا لە ئەمریکا دەکات "گوشاری راستەقینە" بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی بە ئاگربەست رازیبێت. بنیامین نەتەنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، هیچ رێککەوتنێک ناکرێت.
ئەدێدی ئیبۆ، باڵاترین بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکداماڵین، رۆژی پێنجشەممە بە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی گوت، ئەو وردەکارییانەی بەرپرسانی سووریا لەسەر چەکی کیمیایی وڵاتەکەیان خستوویانەتەڕوو، ورد و تەواو نین.
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە بەڕێوەبەر و سەرکردەی ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، سەرکردایەتیی "نوێبوونەوەیەکی ئابووریی نیشتمانی" دەکات.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا سەردانی کارگەیەکی ئاسنی کرد بۆ ئەوەی کرێکاران دڵنیا بکاتەوە دۆخی ئابووری باشتر دەبێت، بەڵام یەکێک لە کرێکارەکان رەتیکردەوە تەوقەی لەگەڵ بکات و رەخنەی تووندی لێگرت.
حکومەتی ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، فڕۆکەکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە رێگەی کۆمپانیایەکی سێبەرەوە کڕدراوە و بە قاچاخ لە ئەمریکاوە بردراوەتە دەرەوە.
رووداوەکە لەبەردەم قوتابخانەیەکی شاری شاندۆنگ روویدا
مادە فلۆری و پۆلیفلۆرە ئەلکیلەکان، لە هەزاران مادەی دەستکردی کیمیایی پێکدێن؛ لە پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە خۆراک و بەرهەمەکانی دیکەدا بەکاردەهێنرێن. بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان بوونەتە هۆی چەندین نەخۆشیی "کوشندە."
لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، پیاو دەتوانێت رەگەزی خۆی بگۆڕێت و دواتر لە وەرزشدا رکابەرایەتیی ژنان بکات، واتە جەستەی بەهێزی پیاوێک کە خۆی بە ژن پێناسە دەکات، دژی کەسانێک کە بە جەستەی ناسکی ژنانەوە لەدایکبوون.
بەرپرسانی سەربازیی ئۆکراینا دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رووسیا هێرشی مووشەکی و درۆنیی بەرفراوانی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەیان
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی 158 درۆنی ئۆکراینای خستووەتەوە خوارەوە، کە دووانیان لە ئاسمانی مۆسکۆی پایتەخت بوون
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، بۆ ئەوەی رێژەی گەشەی ئابووریی وڵاتەکەی لە 4٪ـەوە بەرزببێتەوە بۆ 8٪، پێویستیان بە وەبەرهێنانی بیانی دەبێت بە قەبارەی 100 ملیار دۆلار.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە رووداوی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ سوپای عێراق، کە تێیدا 15 چەکداری داعش کوژران، حەوت سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
لە شارە سەردەمییەکانی جیهان بە جۆرێک پشت بە کارەبا و ئامێرە فێنککەرەوەکان دەبەسترێت، وەک ئەوەی بۆ هەمیشە بمێننەوە و لەکارنەکەون؛ پەنجەرەی خانوو و باڵەخانەکانیان بەو جۆرە دروست دەکەن کە نەکرێنەوە. هەربۆیە کاتێک لە کەشوهەوایەکی گەرمدا کارەبا دەبڕێت، وەک ئەوەی لە تەممووزی ئەم ساڵ لە شاری هیوستنی ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا بەهۆی زریانەوە روویدا، مرۆڤ ناتوانێت لەبەر گەرما تێیاندا بمێنێتەوە.
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 19 ملیار دۆلار زیانی بۆ عێراق هەبووە.
لە شاری زیگنی هەرێمی نۆردراین فێستفاڵیای ئەڵمانیا، ژنێکی تەمەن 32 ساڵ بە چەقۆ پەلاماری سەرنشینەکانی پاسێکی دا و پێنج کەسی بریندارکرد.
حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت، 28 کۆچبەریان دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە کە پێشتر تاوانیان بەسەردا ساخبووەتەوە.
هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا بووەتە هۆی تێکچوونی پلانی ئەو گرووپە چەکدارە رووسییانەی بە پارە لە بورکینا فاسۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ دەکەن. فەرماندەی یەکێک لەو گرووپانە دەڵێت، رووسیا بڕیاریداوە ژمارەیەکی زۆری ئەو چەکدارانە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی لە هەرێمی کورسک شەڕ بکەن.
گەورەبوونی تەمەن شتێکە کاریگەری لەگەڵ خۆی دەهێنێت؛ سەرقاڵی ژیانی خۆتی و لە بەهاری گەنجێتیدایت، بەڵام رۆژێک هەست دەکەیت ئیدی گەورەبوویت؛ سەیری ئاوێنە دەکەیت و لەبەر خۆتەوە دەڵێیت، "ئەوە منم! ئەو چرچ و لۆچییە لەکوێوە هات؟ ئەم پێستە شۆڕە چییە بە دەست و باسکمەوە؟ بۆچی پیربووم؟".
دوای مانگێک، ئاوی تاوەرەکانی ساردکردنەوە لە بنکە ئەتۆمییەکان هەمووی دەبێتە هەڵم و نامێنێت، لە ئەنجامی ئەوەدا، زنجیرەیەک کارەساتی گەورە جیهان دەهەژێنن؛ بنکە ئەتۆمییەکان هەموویان دەتەقنەوە و تەقینەوەکان لەوانی فۆکۆشیما و چێرنۆبڵ زەبەلاحتر دەبن.
سوپای ئۆکراینا گوتی: "فڕۆکە ئێف16 شەڕکەرەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی مووشەکی رووسیا بەکارهێنران. لە کاتی نزیکبوونەوە لە ئامانجەکەی، پەیوەندی بە یەکێک لە فڕۆکەکانەوە پچڕا. دواتر ئاشکرا بوو، فڕۆکەکە تێکشکاوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە."
ئیسرائیل لە ماوەی دوو رۆژدا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر کەرتی رۆژئاوا، لانیەکم 16 کەسی فەلەستینی کوشتووە. نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەردەبڕێت و هۆشداریدەدات کە ئەو هێرشانە "نەوت بە دۆخێکدا دەکەن کە نزیکە لە تەقینەوە."
مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا پێیوایە، ئەو گوشارەی حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی 2021 بۆ لابردنی هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردی، "هەڵە بوو،" دەشڵێت، لە داهاتوودا ملکەچی ئەو جۆرە گوشارانە نابێت.
وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، کە جوویەکی تووندڕۆیە، داوا دەکات مزگەوتی ئەقسا لە قودس/ ئۆرشەلیم وەک خۆی نەمێنێتەوە و لە حەوشەکەیدا پەرستگەیەکی جووەکان دروستبکرێت.
هۆشدارییەکە دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ رووسیا بە سەدان مووشەک و درۆن هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ژێرخانی کارەبای ئۆکراینا. بە گوتەی بەرپرسانی کیێڤ، لەو هێرشەدا چوار کەس کوژران و زیانی گەورە بەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان و تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبای ئۆکراینا کەوت.
لە هێرشێکی ئاسمانیی شەوی رابردووی ئیسرائیل دا بۆ سەر نێوەڕاستی کەرتی غەززە، لانیکەم حەوت کەس کوژران، کە چواریان منداڵ و یەکێکیشیان ژنە. منداڵ
نێوەڕاستی بەرازیل دوایین ناوچەی وڵاتەکەیە کە دووکەڵی ئاگری دارستانەکانی ئەمازۆن، سێرادۆ، پانتانال و ویلایەتی ساوپاولۆیان پێ بگات.
لە 24 کاژێری رابردوودا لە چەندین بەرەوە شەڕی تووند لەنێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکراینا بەردەوام بوو.
دورۆڤ لە شاری باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە گەشتی کردبوو بۆ ئەوەی لە پایتەختی فەرەنسا ژەمی ئێوارە بخوات.
بەگوێرەی میدیای کۆریای باکوور، کیم جونگ ئوون رایگەیاندووە، ئەو چەکە نوێیانە ئامادەیی سوپای وڵاتەکەی بۆ جەنگ باشتر دەکەن.
گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی ئاگربەستی غەززە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بێ رێککەوتن کۆتاییهات. حەماس دەڵێت، شاندەکەی قاهیرەی جێهشتووە.
ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە، هێرشی ئاسمانی کردە سەر لوبنان و رایگەیاند، هێرشێکی بەرفراوانی حیزبوڵڵای پووچەڵکردووەتەوە. بزووتنەوە لوبنانییەکەش رایگەیاند، هێرشێکی مووشەکی فراوانی کردووەتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی تۆڵەی فوئاد شوکر، فەرماندەی باڵای خۆی بکاتەوە کە مانگی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا.
کامالا هاریس بەڵێن بە دەنگدەرانی ئەمریکا دەدات ئەگەر ببێت بە سەرۆک، لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا تووند بێت، لەکاتێکدا هەوڵ دەدات سیاسەتێکی هاوسەنگ و بێلایەن لەبارەی پرسی غەززە پێشانبدات. هاریس هەروەها دۆناڵد ترەمپی رکابەری بە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی دادەنێت.
داعش بەرپرسیاریێتیی خۆی لە هیرشەکەی شەوی هەینیی شاری زۆلینگنی رۆژئاوای ئەڵمانیا دەربڕی کە تێیدا پیاوێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد.
ئاژانسی سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) خۆشحاڵیی خۆی بە بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی لە لایەن پرۆگرامێکی هاوبەشی خۆی و تۆڕی میدیایی رووداو، دەردەبڕێت.
پۆلیسی ئەڵمانیا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ئەو پیاوەی لە فێستیڤاڵێکی شاری زۆلینگن، سێ کەسی بە چەقۆ کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد. پۆلیس دەڵێت، بە دووری نازانن، هێرشەکە پاڵنەری "تیرۆرستی" هەبێت.
کێنێدی لە شاری فێنیکسی ویلایەتی ئەریزۆنا لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، پێیوایە ئەگەر لە کێبڕکێیەکەدا بمێنێتەوە، کامالا هاریسی دیموکرات قازانج دەکات، بۆیە لە هەموو ئەو ویلایەتانەی کە کێبڕكێی سەختیان لەسەر دەکرێت و بە یەکلاییکەرەوە دادەنرێن، دەکشێتەوە تاوەکو دەنگەکانی دژی هاریس پەرتەوازە نەبن، بەڵام لەو ویلایەتانەی کە کاریگەرییان نییە و ئەنجامی هەڵبژاردن ناگۆڕن، خەڵک هێشتا دەتوانێت دەنگی پێبدات.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی میسر دەڵێت، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی غەززە و هەوڵەکانی ئاگربەست کردووە.
نۆعا ئەرگەمانی، کە لە غەززە بە بارمتە گیرابوو، رەتیدەکاتەوە لە لایەن چەکدارانی حەماسەوە دەستدرێژیی سێکسی کرابێتە سەر یان لێیدرابێت.
لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، ژمارەیەک چەکدار ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسیان کوشت. گرووپێکی چەکدار کە بارەگاکانی لە پاکستانە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەنجامی نووقمبوونی بەلەمەکەیان لە رووبارێکی نێوان سڕبیا و بۆسنیا خنکان، گەیشتە 11 کەس کە یەکێکیان عێراقییە.
میدیای سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی پارێزگاکانی حومس و حەما و لە ئەنجامدا "حەوت کەسی سڤیل" بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا 7 کەس لە چەند شوێنێکی باشووری لوبنان کوژراون. بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت، 3 چەکداری لەنێو کوژراوەکاندان.
کۆشکی سپی رایگەیاند، بەروەپێشچوون لە گفتوگۆی ئاگربەستی غەززەدا لە قاهیرەی پایتەختی میسر دروستبووە؛ داوا لە ئیسرائیل و حەماسیش دەکات بەرەو پێش هەنگاو بنێن.
هێزەکانی ئۆکراینا کە لەنێو خاکی رووسیادا هەوڵی پێشڕەوی دەدەن، نزیکەی 50 کیلۆمەتریان ماوە بگەنە وێستگەکە.
بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییەکان، بڕیارە لە شاری فینیکس لە ویلایەتی ئاریزۆنا، کێنێدی وازهێنانی خۆی لە رکابەرایەتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و پشتگیریی خۆی بۆ ترەمپ رابگەیێنێت.
عومەیر دۆستەری، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، دەیڤد بەرنیاع، سەرۆکی مۆساد و رۆنین بار، سەرۆکی شاباک ئێستا لە قاهیرەن بۆ ئەوەی "بەرەو رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان هەنگاوبنێن."
داتا فەرمییەکان کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکرانەوە، پێشانیدەدەن، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بە قاچاخ و بەنایاسایی بە نۆکەندی ئینگلیزدا خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە
باڵیۆزخانەی بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان "دڵخۆشن بە بەردەوامبوون لە پێکەوەکارکردن" لەگەڵ عێراق، دوای ئەوەی کە بەغدا باڵیۆزی ئەو وڵاتەی بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق تۆمەتبار کرد.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکان لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی، حەماسی تۆمەتبارکرد بەوەی پشت لە رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکات.
لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، هەوڵدەدرێت لە بری پەرستار، بە رۆبۆت راهێنان بە رزگاربووانی جەڵتەی مێشک بکرێت بۆ ئەوەی جووڵەی دەست و قاچیان بۆ بگەڕێتەوە.
سوپای ئیسرائیل گەڕاندنەوەی تەرمی شەش بارمتەی لە کەرتی غەززە راگەیاند.
لە چەند ناوچەیەکی سعودیە، هاوینی زەرد گۆڕاوە بۆ بەهارێکی سەوز و پڕ لە گژوگیا.
بەهۆی مەترسیی پێکدادانی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی لەگەڵ ئیسرائیل، کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی بڕیاری دا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر، تاران، بەیرووت، عەممان و تەلئەڤیڤ تاوەکو 26ـی ئاب درێژ بکاتەوە.
لە دوایین کاردانەوەدا بەرامبەر بەو قسانەی ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەرنامەیەکی تۆڕی میدیایی رووداودا کردنی، پارتەکەی نووری مالیکی دەڵێت، پێویستە دیپلۆماتەکە داوای لێبووردن لە عێراق بکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تووندوتیژی بەرامبەر کارمەندانی مرۆیی بۆ ئاستێکی "قبووڵنەکراو" بەرزبووەتەوە و سەرکۆنەی دەکات
سەرۆکی ئۆکراینا داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکات، "خێراتر چەک و پێداویستی"ی سەربازی بە سوپای ئۆکراینی بگەیێنن
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە هۆشداری دەدات کە رەنگە دانوستاندنەکانی ئەم جارەی غەززە "دوایین دەرفەت" بن بۆ گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان و وەستاندنی جەنگ؛ هۆشداریش بە هەموو لایەک دەدات کە کارێک نەکەن ببێتە هۆی "تێکچوونی" پڕۆسەکە.
میدیای رووسیا لە زاری بەرپرسێکی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، لە ئاسمانی سووریا بە "شێوەیەکی مەترسیدار" لە فڕۆکەیەکی چاودێریی رووسی نزیکبووەتەوە
میدیای ئێران دەڵێت، باڵیۆزی تورکیا لە تاران رایگەیاندووە، ئەنقەرە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، چاوی لەوەیە ئێران رۆڵێکی بونیادنەرانە بگێڕێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماس تۆمەتبار دەکات بەوەی "سوورە لەسەر رەتکردنەوەی" ئەو رێککەوتنەی کە بۆ وەستاندنی جەنگی غەززە لە لایەن نێوەندگیرەکانەوە پێشنیازکراوە.
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەڵێت، لە دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززەدا گوێ بە "فەرمانەکانی ئەمریکا" نادەن و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو گەشبینییەی سەبارەت بە دانوستاندنەکان دروستبووە، "خەیاڵە".
زیلینسکی دەڵێت، "سامانێکمان بۆ وڵاتەکەمان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ئاڵۆگۆڕکردندا بەکاریبهێنین،" کە مەبەست لێی بەدیلگرتنی سەربازانی رووسییە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەگەڵ سەربازە بەدیلگیراوە ئۆکراینییەکان بیانگۆڕنەوە.
ئەڵمانیا، دووەم گەورەترین کۆمەکبەخشی ئۆکراینایە، بەنیازە ساڵی داهاتوو، یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ کیێڤ بۆ نیوە کەمبکاتەوە.
ئەوە بە یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دادەنرێت