کاروانێکی دیکەی عومرەکاران گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان؛ 'زیاتر لە 500 کەس ماون'
رووداو دیجیتاڵ
کاروانێکی دیکەی عومرەکاران لە سعودیەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان، کە بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق نەیانتوانیبوو بە فڕۆکە بگەڕێنەوە.
ئەو کاروانەی عومرەکاران رۆژی پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026 بەپاس گەڕانەوە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کاروانەی عومرەکاران کە ئەمڕۆ گەڕایەوە، زیاتر لە 200 کەس بوون".
لە 28ی شوباتەوە بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە رووی گەشتەکاندا داخراوە و بەهۆیەوە گەڕانەوەی عومرەکاران پەکی کەوتووە.
کاروان ستوونی رایگەیاند: "گەڕاندنەوەی عومرەکاران بەردەوامە و ئێستا زیاتر لە 500 عومرەکار ماون بگەڕێندرێنەوە".