بە درۆن هێرش کرایە سەر سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و دوو پێشمەرگە بریندارن
رووداو دیجیتاڵ
کەمێک پێش ئێستا بە چەند درۆنێک هێرش کرایە سەر کامپی خێزانەکانی (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) لە تۆپزاوای هەولێر و ئەندامێکی رێبەریی ئەو حیزبەش دەڵێت، "دوو پێشمەرگە بریندارن."
شەوی پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2025، شۆڕش حاجی، ئەندامی سەرکردایەتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند، بە چەند درۆنێک هێرش کراوەتە سەر بارەگای حیزبەکەیان لە ناحیەی تۆپزاوای هەولێر.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی سازمانی خەبات دەڵێت، "درۆنەکان بەر کامپەکە کەوتوون لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە بریندار بوون".
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەندامی هاوپەیمانیی شەش حیزبەکەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە و کەمپی خێزانەکانی ئەو حیزبە لە تۆپزاوای هەولێرە.
بەهۆی هێرشکردنە سەر بارەگای سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ناحیەی رزگاری، کەسێک برینداربووە pic.twitter.com/iVSwxa470T
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 5, 2026