دوو درۆن لە چیای کۆڕەک کەوتنە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 12:20 خولەکی ئەمشەو دوو بڵێسەی ئاگر لە ئاسمانی چیای کۆڕەک بیندران و لەگەڵیدا دەنگی بەهێز بیستران.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی خەلیفان بە رووداوی رایەگاند، هێرشێک بە دوو درۆن کراوە و درۆنەکان لەسەر بەرزایی کۆڕەک کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ئەمە جاری حەوتەمە درۆن لە چیای کۆڕەک دەکەونە خوارەوە و تائیستا هیچیان زیانی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمشەو ژمارەیەک درۆن لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کەوتنە خوارەوە.