ئاسەواری ئەو شەپۆلە بەهێزەی باران کە بەرەبەیانیی یەکشەممە سنووری سیدەکانی گرتەوە و لافاوی لێ دروست بوو؛ ئاستی ئاوی چەم و رووبارەکان بە شێوەیەک بەرزبووەوە، هەرچی لەبەردەمیان بوو رایانماڵی.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسان، لە سنووری سیدەکان هەورەبرووسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون
خێزانێکی شەش کەسی لە قەزای سۆران بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە گەیێندرانە نەخۆشخانە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، تەندروستییان ناجێگیرە.
درەنگی شەوی رابردوو، دوو درۆنی ئێرانی کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی خەڵوزیان لە گوندی "رماوێژ"ی سەر بە قەزای خەلیفان بۆردوومان کرد و بە تەواوی وێرانیان کرد.
هێرشەکە لە گوندی رماوێژ لە دۆڵی مەلەکانی قەزای خەلیفانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە.
پێشمەرگەیەک لەسەر جێگەوە پرسە بۆ کوڕە شەهیدەکەی دەگێڕێت
لە ماوەی دەستپێکردنی شەڕی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا لە سنووری ئیدارەی سۆران و دەوروبەری، 21 درۆن کەوتوونەتە خوارەوە، ئەمە جگە لە پاشماوەی ژمارەیەک مووشەک.
کاژێر 12:20 خولەکی ئەمشەو دوو بڵێسەی ئاگر لە ئاسمانی چیای کۆڕەک بیندران و لەگەڵیدا دەنگی بەهێز بیستران.
لە دوو رۆژی رابردوودا دوو جار چیای کۆڕەک لە سنووری قەزای سۆران بە درۆن کراوەتە ئامانج. سەرچاوەیەک دەڵێت، ئامانجەکە تاوەرە سەرەکییەکەی سەر چیاکە بووە کە بۆ پەیوەندی و کەشناسی بەکاردێت.