لە ئێلهی باکووری کوردستان ژنێک بە موختاری گەڕەک هەڵبژێردرا

روداو - ئێلهـ

لە ئێلهی باکووری کوردستان ژنێک بە موختاری گەڕەک هەڵبژێردرا و لە سەرجەم ئەو پیاوانەی بردەوە، کە رکابەرییان دەکرد.

فاتیمە تورکان ژنێکی کوردە لە ئێلهی باکووری کوردستان و رکابەریی حەوت پیاوی کردووە بۆ بوون بە موختاری گەڕەک و لێی بردوونەتەوە.

فاتیمە تورکان، دایکی شەش منداڵە و دەڵێ بە پاڵپشتی هاوژینەکەی توانیویەتی لە هەڵبژاردنەکەدا بیباتەوە. خەڵکی گەڕەکەکەیشی دەڵێن، فاتیمە بەردەوام لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵیاندا بووە بۆیە دەنگیان پێ داوە.