کچە خوێندکارێکی کورد لە ئاگری بەهۆی خواردنی کێکی لەدایکبوونییەوە گیانی لەدەستدا
رەمزیە هۆروز، خوێندکاری زانکۆی ئیبراهیم چەچەن بوو لە ئاگری
رەمزیە هۆروز، خوێندکاری زانکۆی ئیبراهیم چەچەن بوو لە ئاگری
سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد بە بەشداربوونی 15 فیلم دەستیپێکرد. فێستیڤاڵەکە لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت و دەرهێنەرانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا تێیدا بەشدارن.
جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ، چاوەڕێن لە رۆژانی 6-7ی کانوونی یەکەمدا هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەردانی تورکیا بکات.
عومەر ئۆجەلان دەڵێت، پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە چەندین هەنگاوی ناوە، ئیدی "دەبێت دەوڵەت هەنگاوی بەرجەستە بنێت." لەبارەی زمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش ئاماژە بەوە دەدات، لە دیدارەکانیان، کاژێرێک بە کوردی و نیو کاژێر بە تورکی قسەیان کردووە.
پڕۆفیسۆرێکی یاسای دەستووری تورکیا دەڵێت، "نابێت هاووڵاتیبوون بە تورکبوون پێناسە بکرێت". هەروەها "پرسی کورد کێشەی ناسنامە و هاوبەشیکردنی سەروەرییە".
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، ئاگر لە باڵەخانەیەکی 13 نهۆمی کەوتەوە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا. هاووڵاتییان رەخنە لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەگرن و دەڵێن، وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە.
عومەر ئیلەر، سەرۆکی لقی ئامەدی پارتی داد و گەشەپیدانی دەسەڵاتدار لە تورکیا، هیوای خواست پرۆسەی نوێ بە سەلامەتی تەواوبێت و گوتی: "چاوەڕێ دەکەین ئەو خوێنڕشتنەی 40 ساڵە بەردەوامە، رابوەستێت". ئیلەر، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکپارتی دا چاکسازیی زۆر کراوە بۆ رێگەدان بە زمانی کوردی و ئەگەر کەموکورتی بچووکیش مابن، ئەوانیش چارەسەر دەکرێن.
لە ئامەد بە سەرپەرشتی دەم پارتی گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتگیری پڕۆسەی ئاشتی بەڕێوەچوو. چوار رێگای سەرەکی کە دەچنە مەیدانی گردبوونەوەکە داخرابوون. بەڵام هاتنە ناو مەیدانەکە لە هەر چوار لاوە بەردەوام بوو. بە تایبەتی هاتنی ژنان.
دوای چوار ساڵ و هەشت مانگ لە داخستنی، دەرگەی ئیمراڵی کرایەوە و دەم پارتی سەردانی ئۆجەلانیان کرد. لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ رووداو، عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەم پارتی نێوەڕۆکی دیدارەکەی خۆی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرا دەکات.
ئایدن، گەنجێکی کوردی باکووری کوردستانە، دوای پێنج ساڵ مانەوە لە زیندان، دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و رزگارکردنی زیندانییەکان، ئەویش ئازاد دەکرێت.