نێچیرڤان بارزانی لە جەژنی قیامە: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە


رووداو دیجیتاڵ 

بە بۆنەی جەژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌‌وه‌، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "گەرمترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتييان و خوشک و برایانی مەسیحيمان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەمووان."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو یاده‌دا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان، تەبایی و یەکترقبووڵکردنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: هاووڵاتييانى مەسیحيمان بەشێکی رەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگەی کوردستانن و مێژوویەکی پڕ لە خەبات و هاوبەشییان لەگەڵ گەلی کوردستاندا هەیە.
 
دەقی پەیامەکەی
 
بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتييان و خوشک و برایانی مەسیحيمان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هەمووان.
 
لەم یاده‌دا، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان، تەبایی و یەکترقبووڵکردنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە. هاووڵاتييانى مەسیحيمان بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگەی کوردستانن و مێژوویەکی پڕ لە خەبات و هاوبەشییان لەگەڵ گەلی کوردستاندا هەیە.
 
جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هیوای جەژنێکی شاد و پشوویەکی ئارام بۆ هەمووان دەخوازم.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/5