د. نووری عوسمان: رێککەوتنێک لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی واژۆ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئەندامی شاندەکەی نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ بەغدا، ئاشکرای دەکات، ئەو کارنامەیەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشکێشی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کراوە بۆ چارەسەری کێشەکان، واژۆ کراوە و هەموو لایەنەکان پێشوازییان لێکردووە و لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا کاری پێدەکرێت.
 
د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)دا باسی لە وردەکاریی سەردانە دوو رۆژییەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا کرد و ئاشکرای کرد کە هیچ داواکارییەکی حیزبی لە ئەجێنداکاندا نەبووە و سەردانێکی تەواو کوردستانی بووە بۆ بەغدا و داوکارییەکان کوردستانی بوون نەوەک حیزبی.
 
د. نووری عوسمان گوتی: "ئەم سەردانە زۆرێک لە گرفتەکانی چارەسەر کردووە و گەشبینین کە لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا تەواوی کێشە یاسایی و دەستوورییەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن".
 
دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 
 
رووداو: وردەکاریی ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چی بوو کە ئێوەش یاوەری بوون؟ داواکارییەکان حیزبی بوون یان کوردستانی؟ 
 
د. نووری عوسمان: ئەم سەردانە لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو، دەستنیشانکردنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانیش بە هەر دوو سیفەتەکەی بوو، وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنە و وەکو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش. 
 
داواکارییەکان لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی  هەموویان داواکاریی کوردستانی بوون و هیچ داواکارییەکی حیزبییان تێدا نەبوو، هەموویان باسی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون بە هەموو پێکهاتەکان، کریستیان، ئێزدی، سابیئە و تورکمانەکان؛ باسی هەمووان کرا.
 
رووداو: پەیامی سەرەکیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لایەنە عێراقییەکان چی بوو؟ 
 
د. نووری عوسمان: دوو کێشەی سەرەکی لە نێوان ئێمە و حکومەتی فیدراڵ یان بڵێین بەغدا وەک پایتەخت هەیە، یەکەم و سەرەکیترین کێشە کێشەی عەقڵییەت یان تێگەیشتنە. 
 
تێگەیشتنی ئێمە نیمچەسەربەخۆیی تێدایە، چونکە لە ساڵی 1991ـەوە و دوای راپەڕینە پیرۆزەکەی گەلی کوردستان تاوەکو ساڵی 2003، کە عێراق هەموو دەزگا کارگێڕییەکانی لێرە کشاندەوە، ئێمە فێری ئازادییەک بووین؛ هەرێمی کوردستان کرایەوە، پەیوەندیی دەرەوەی هەبوو، لەو کاتەدا عێراق هەمووی لەژێر حوکمی رژێمی رابردوو بوو. ئەم برایانەی ئێستا هاتوون، بە عەقڵییەتێکی مەرکەزی (ناوەندی) هاتوون، ئێمەش بە عەقڵییەتێکی سەربەخۆیی. هاوکات لە هەرێمی کوردستان ئێمە باسی دەستوور دەکەین، بەڵام ئەوان لە بەغدا باسی یاسا دەکەن. زۆرینەی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق هی رژێمە پێشووەکانن و لەگەڵ دەستووری نوێدا ناگونجێن. لە دەستووردا، تاوەکو ئێستا 50 بابەتی دەستووری هەن کە پێویستییان بە یاسایە و تاوەکو ئێستا یاسایان بۆ دەرنەکراوە.
 
ئێمە باسی دەستوور دەکەین و ئەوان باسی یاسا، ئەمەش بەریەککەوتن دروست دەکات و پێویستە لەوە تێبگەین کە ئایا ئەم وڵاتە فیدراڵییە یان نا، چونکە بەپێی دەستوور عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو تێگەیشتنە لە بەغدا بەرجەستە نەکراوە.
 
رووداو: سەرۆکی هەرێمی کوردستان کارنامەیەکی پێشکێشی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد. نێوەڕۆکی ئەو کارنامەیە چی بوو؟
 
د. نووری عوسمان: هەموو خاڵەکان باسی دەستوور و جێبەجێکردنی دەستوورن. ئێمە ئەو وەرەقەیەمان پێشکێشی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد. ئەوان کۆبوونەوەیان لەبارەوە کرد و واژۆش کرا لە لایەن ئەوان و لایەنی ئێمەشەوە. کارنامەکە هەمووی باسی دەستوورە و هیچ شتێکی لە دەرەوەی دەستوور تێدا نییە.
 
رووداو: بەڵام ئەمە یەکەم کابینەی حکومەت نییە کە کارنامەی هەبێت و واژۆ بکرێ. کێشەکە لە جێبەجێکردندایە، ئەمجارە چ دڵنیاییەکتان وەرگرتووە کە جێبەجێ دەکرێت؟
 
د. نووری عوسمان: هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەمانە جێبەجێ بکرێن، بەڵام دەبێت هەردوولامان، ئێمە و حکومەتی فیدراڵ، لێکنزیکبوونەوەمان هەبێت. دەبێت ئامادەیی ئێمە لە بەغدا لە ئێستا باشتر بێت، نوێنەرایەتیی ئێمە کاریگەرتر بێت، دەبێت هەوڵ بدەین پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەبێت، لە سوننە و شیعە و هەموو پێکهاتەکانی تورکمان، کریستیان و سابیئە، نەوەک تەنیا لە چوارچێوەی کارگێڕیی حکومەتدا بێت، بەڵکو دەبێت لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی و سیاسییشدا بێت بۆ ئەوەی ئەم مادە دەستوورییانە بکرێنە یاسا.
 
رووداو: وەک یاسا داوای چیتان کردووە؟
 
د. نووری عوسمان: بۆ نموونە، یاسای گومرگەکان، یاسای باج؛ ئەم دوو یاسایە زۆر سەرەکین و پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە، هەروەها بابەتی بودجەی هەرێمی کوردستان، کە دەبێت بودجە دەربچێت و تەنیا بەشێوەی "مانگانە" نەبێت، هەروەها بودجە بۆ هێزی پێشمەرگە و پڕچەککردنی، چونکە بەپێی دەستوور پێشمەرگە بەشێکە لە پەیکەری بەرگریی عێراق؛ یاسای نەوت و گاز؛ دارشتنی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی و یاسای دادگای فیدراڵی باسیان لێوە کراوە و رێککەوتنیان لەسەر کراوە.
 
رووداو: هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنیان هەیە؟
 
د. نووری عوسمان: خشتەیەکی کاتی تێدا نییە، چونکە ئەوە دەبێت کاتێک حکومەتی نوێ پێکدێت، ئێمەش لەوێ بین و پێکەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کاربکەین. زۆربەی ئەم یاسایانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەردەچن، بۆیە پێویستمان بە هاوکاریی بلۆکی کوردی و سوننە و لایەنەکانی دیکە هەیە.
 
رووداو: هەموو ئەم خاڵانەی باست کردن لە کارنامەی حکومەتەکەی سوودانیشدا هەبوون، بەڵام جێبەجێ نەکران، تەنانەت نووسرابوو لە شەش مانگدا یاسای نەوت و گاز دەربچێت، ئەمە هەمان بازنە نییە؟
 
د. نووری عوسمان: ئەمجارە هەستمان کرد جیدییەتێکی زۆرتر هەیە، وەک جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە تویتەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بووەتەوە؛ ئاڵنگاریی ئابووری و ئەمنی بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە. یەکێک لەو خاڵانەی باسمان کرد، چەککردنی گرووپە چەکدارەکان بوو، چونکە ئەمە بۆ عێراق و بۆ ئێمەش بووەتە کێشە. چۆن دەبێت هێرش بکرێتە سەر هەرێمی کوردستان کە بەشێکە لە عێراق؟ ئەوان لەگەڵمان هاوڕا بوون کە ئەمە مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر عێراق، کە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، بەڕێز عەلی زەیدی هاتە هەولێر ئەو بابەتانە باسکران و دیارە هەندێک رێکاریان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی ئەو گرووپانە چەک بکرێن و رێکارەکان ئێستاش بەردەوامن.
 
رووداو: دەشتی نەینەوا و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان شوێنێک بوون کە بەردەوام لێیانەوە هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوو یان لە ناوچەکانی دیالەوە. ئایا لەم کۆبوونەوانە باس لە چارەسەری ئەو دۆخە کرا، یان ئەو هێزانەی لەو ناوچانەن بگۆڕدرێن بۆ هێزی دیکە؟
 
د. نووری عوسمان: هەموو بابەتەکان باس کران. لەکاتی دەستپێکردنی شەڕەکەش بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی کرد بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەسەر ئەو بنەمایەش بەشێک لەو هێزانەی لەو ناوچانە بوون گۆڕدران. ئێمە لیژنەی هاوبەش دروست دەکەین لەنێوان هەردوولا، چ لیژنەی سیاسی و چ لیژنەی حکومەت بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتانە.
 
رووداو: لە کۆبوونەوەکان باسی بەشداریی گرووپە چەکدارەکان لە کابینەی نوێی حکومەت و مەترسییەکانی کران؟
 
د. نووری عوسمان: ئەوان خۆیان هەستیان بە مەترسییەکە کردبوو. پێش ئەوەی ئێمە باسی بکەین ئەوان خۆیان گوتیان کە ئەمە مەترسییە لەسەر عێراق و حکومەت.
 
رووداو: تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی فیدراڵیی لە عێراق دروست نەکراوە. رای لایەنەکان چییە لەمبارەیەوە، چ لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و چ لایەنە سوننەکان؟
 
د. نووری عوسمان: هەمووان هاوڕان لەبارەی دروستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، رەنگە هەندێک تێبینی هەبن، بۆ نموونە جارێکیان سوننەکان تێبینییان هەبوو کە ئەگەر ئەنجوومەنی فیدراڵی دروست بێت رەنگە هاوتەریب بێت لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی کەم بکاتەوە، بەڵام هەر ئەوکاتیش ئێمە پێمان گوتن کە ئەنجوومەنی فیدراڵی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کەم ناکاتەوە و دەکرێ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنەکە بە شێوەی خول بێت، لایەنە شیعەکانیش هیچ لارییان نییە لە دروستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی و زۆریشی