پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوول لەبەر نەبوونی، هاوژین و منداڵەکانی جێیان هێشتووە
رووداو - رواندز
پێشمەرگەیێکی شۆڕشی ئەیلوول کە تەمەنی بووە بە 81 ساڵ و لەبەر نەبوونی و هەژاری منداڵەکانی جێیان هێشتووە و لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبات.
مستەفا ئیبراهیم، پێشمەرگەی ئەیلوولە و تەمەنی 81 ساڵە، برسیەتی تاقەتی لێبڕیووە و دەڵێت، بە نانە رەقە وزە وەرناگیرێت و ناتوانی خۆت لە نەخۆشی بپارێزیت.
مسته‌فا ئیبراهیم دەڵێت "برسیمە و مرۆڤ ناتوانێت ته‌نها به نانه ره‌قه وزه وه‌رگرێت و له نه‌خۆشكه‌وتن به‌دوور بێت، ئه‌وه چوار پێنج مانگه كه‌بابم نه‌خواردووه ئه‌مەی من نه‌ژیان نه مردنه".
مسته‌فا ساڵی 1962 بۆته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و تۆپ چی بووه، له نسكۆی شۆڕشدا ئاواره‌ی ئێران بووه و ساڵی 2012گه‌ڕاوه‌ته‌وه هەرێمی كوردستان.
ئەو پێشمەرگەیە ماوەی سێ ساڵه به‌ته‌نیا لە ژوورێکدا دەژی، ده‌ڵێت، به ده‌یان رۆژ سكه برسییه‌كه‌ی به نانه ره‌قه تێركردووه، خێزانداره و پێنج منداڵی هەیە، به‌ڵام برسییه‌تی و هەژاری هاوژین و منداڵه‌كانی ناچاركردووه بگه‌ڕێنه‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. دەڵێت "ئەگەر مووچەیەکم هەبێت و بتوانم بژێوییان دابینبکەم، ماڵ و منداڵەکەم دێنەوە لام"
هاوکات حاجی میرخان، به‌رپرسی ده‌زگای شۆڕشی ئەیلوول لە سۆران رایگەیاند، سه‌ردانی ئێمه‌ی نه‌كردووه و كه‌سیش به ئێمه‌ی رانه‌گەیاندووه، ئێستا له نزیكه‌وه بینیمان، بێگومان لێی بێده‌نگ نابین و نایه‌ڵین ژیانی ئاوا بمێنێت.