نێچیرڤان بارزانی: گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دووپات دەکەینەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی عاشوورادا رایدەگەیێنێت، "بەهاکانی راستی و ئارامگری و قوربانیدان کە ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) بەرجەستەی کردوون و، ئەو مانا مرۆییە بەرزانەی ئەم بۆنەیە هەڵیگرتووە و ئەو وانە هەمیشەییانەی کە داوای دادپەروەری، لێبووردەیی و ئاشتی دەکەن، بەبیر دێنینەوە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی یادی عاشوورا، گیانی یەکگرتوویی و برایەتی نێوان عێراقییەکان و گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی باڵاکانی وڵات و بەرزکردنەوەی سەقامگیری دووپات دەکاتەوە.
چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن (عاشوورا)، لای شیعەکان بایەخی زۆری پێدەدرێت، چلەی ماتەمینیی ئەم ساڵ کەوتووەتە 5ـی تەمووزەوە و لە ئێستاوە بەشێک لە شیعەکان پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە پێ بەرەو کەربەلا بەڕێکەوتوون، جگە لە چوونی سەدان هەزار زیارەتکار لە ئێران و وڵاتانی دیکەوە.