وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك رێنمایی نوێ دەردەكات
رووداو- هەولێر
له‌به‌ر ڕۆشنایی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (4)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه له ڕێكه‌وتی (22/2/2015) به‌ڕێوه‌چو و، به‌ئاماژه‌دان به‌بڕگه‌ی (3) ته‌وه‌ری چواره‌م، كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له پڕۆسه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامهكاندا ئه‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكرێت:
یه‌كه‌م:
لێژنه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان به‌فه‌رمانی وه‌زاری پێكده‌هێنرێت و، به‌شێوازێكی نهێنی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ببات.
دووه‌م:
لێژنه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان به‌پێی بواره پسپۆڕییه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند تیمێكی پسپۆڕی جیا دابه‌ش ده‌بن، هه‌روه‌ك له ده‌سنیشانكردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌كاندا ره‌چاوی هه‌ڵبژاردنی ده‌رچووانی وڵاتانی جیا ده‌كرێت.
سێیه‌م:
پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
1. پێویسته بڕوانامه‌كه له زانكۆیه‌ك به‌ده‌ستهێنرابێت كه له لیستی یونسكۆ و، لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت.
2. هه‌موو به‌راییه‌كانی بڕوانامه‌ی پێشكه‌شكراو دبلۆما (جداری)و، بڕوانامه‌ی نمره پێویسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خوێندن و كۆنسڵگه‌ری كۆماری عێراقی فیدراڵ، یان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راستاندنی بۆ كرابێت.
3. پێویسته هه‌موو پێشكه‌شكارێك كۆپییه‌كی ئه‌لكترۆنی نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌ی، یان تێزی دكتۆراكه‌ی پێشكه‌ش بكات.
4. بۆ هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان له ڕێگه‌ی ئیمهیل و په‌یوه‌ندی ئه‌لكترۆنی له‌گه‌ڵ زانكۆكه پرۆسه‌ی راستاندن ئه‌نجام ده‌دات.
5. پێویسته پێشكه‌شكار پاسپۆرتی ره‌سه‌ن و، وێنه‌یه‌كی كۆپی ره‌نگاوڕه‌نگی پاسپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، كه تێیدا مۆری چوونه ژوره‌وه و ده‌رچونی وڵاتی خوێندنی تێدابێت، له‌گه‌ڵ ڤیزای خوێندن یان كارتی نیشته‌جێبوون بۆ مه‌به‌ستی وردبینی له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له وڵاتی خوێندن له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كان.
6. پێویسته پێشكه‌شكار له ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا پابهندبوبێت به‌ئاماده‌بون و وه‌رگرتنی (یه‌كه‌ی ئه‌كادیمی) پێویست به‌پێی ئاستی بڕوانامه‌كه‌ی.
7. پێویسته پێشكه‌شكار له‌گه‌ڵ دۆكیۆمێنته‌كانی بڕوانامه‌كه‌یدا ناسنامه‌ی باری شارستانی ورهگهزنامهی عێراقی پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان نین پێویسته دۆكیۆمێنتی نیشته‌جێبونی درێژخایه‌ن پێشكه‌ش بكه‌ن.
8. فه‌رمانی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان بۆ ئه‌و ناوه ده‌رده‌كرێت، كه له دۆكیۆمێنته‌كانی بڕوانامهكهدا ئاماژه‌ی پێكراوه، بۆیه پێشكه‌شكار خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له گۆڕینی ناو.
9. ئه‌و نامه‌و تێزانه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی نه‌نووسراون پێویسته پوخته‌یه‌كی نامه‌كه‌ی، یان تێزه‌كه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش بكات.
10. ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵه‌وه پرۆسه‌ی یهكسانكردنیان بۆ ئه‌نجام دراوه، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان یهكسانكردنیان بۆ ئه‌نجام بدرێته‌وه.
11. پێویسته له‌كاتی پێشكه‌شكردن و كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌دا ته‌واوی دۆكیۆمێنته‌كان پێشكه‌ش بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت.
چواره‌م:
تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ مه‌به‌ستی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان
1. ئه‌و زانكۆیانه‌ی له ریزبه‌ندی جیهانیان (Ranking) له‌نێوان (1-2000)ه به‌پێی دامه‌زراوه‌ی ریزبه‌ندی جیهانی باوه‌ڕپێكراو، جگه له دڵنیابون له دروستی بڕوانامه‌كه، پێویستی به‌تاقیكردنه‌وه‌و سیمیناری زانستی نییه.
2. تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان له ساڵێكدا سێ جار ئه‌نجام ده‌درێت، واته هه‌ر چوار مانگ
3. بۆ سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كان، پێشكه‌شكار ته‌نها (2) دوو جار مافی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له (2) دوو جار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه، واته به‌گشتی پێشكه‌شكار (3) سێ جار مافی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌بێت و، ماوه‌ی نێوان تاقیكردنه‌وه‌كانیش نابێت له (3) سێ مانگ كه‌متر بێت.
4. تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ته‌نها له زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌دین، سلێمانی، هه‌ولێری پزیشكی، دهۆك) ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ك له كاتی نه‌بوونی پسپۆڕی له‌و (4) چوار زانكۆیه‌ی ئاماژه‌یان پێدراوه، ده‌كرێت بۆ زانكۆیه‌كی دیكه بنێردرێت كه پسپۆڕیه‌كه‌ی تێدایه.
5. لێژنه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیار ده‌دات كه چ بڕوانامه‌یه‌ك پێویستی به‌تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی هه‌یه، یاخود نا، هه‌روه‌ها شوێنی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش لێژنه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان دیاری ده‌كات.
6. بۆ یه‌كسانكردنی هه‌ر بڕوانامه‌یه‌ك، پێویسته پێشكه‌شكار بڕی (100$) دۆلاری ئه‌مریكی بدات، ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار پێویستی به‌ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی هه‌بێت، پێویسته بڕی (50$) دۆلاری ئه‌مریكی دیكه بۆ هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بدات، ئه‌م پاره‌یه دوای خه‌رجكردنی كرێی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی زانستی، ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ك دواتر به‌ڕێنمایی تایبه‌ت چۆنێه‌تی خه‌رجكردنی دیاری ده‌كرێت.
7. ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ته‌نها بهكۆرسات به‌ده‌ستهێنابوو (واتا نامه‌ی ماسته‌ری نه‌بوو)، پێویسته سیمینارێك له یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی خوێندنه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
8. پێویسته له پڕۆسه‌ی یه‌كسانكردنی هه‌موو بڕوانامهیهكدا تێستی (plagiarism) بۆ نامه‌ی ماسته‌رو تێزی دكتۆرا ئه‌نجام بدرێت.
9. ته‌نها ئه‌و بڕوانامانه په‌سند ده‌كرێت كه ئه‌نجامی تێستی (plagiarism) له (25% كه‌متر نه‌بێت) و، له به‌شه تیێۆرییهكانیش له (50% كه‌متر نه‌بێت)، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته تێستی (plagiarism) بۆ ته‌واوی نامه‌كه یان تێزه‌كه له (40%) كه‌متر نه‌بێت.
10. ته‌نها ئه‌و بڕوانامانه به‌ئه‌كادیمی ئه‌ژمار ده‌كرێن، كه پێشكه‌شكار دوو بڕوانامه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌كی له هه‌مان بواری پسپۆڕیدا به‌ده‌ست هێنابێت.
11. پێویسته له یه‌كسانكردنی بڕوانامه پیشه‌ییه‌كان به‌ڕوونی له فه‌رمانی وه‌زاریدا ئاماژه به‌پیشه‌یی بڕوانامه‌كه بكرێت.
12. هاوكات له فه‌رمانی تایبه‌ت بهیهكسانكردنی بڕوانامه‌و، یه‌كسانكردنی نمره‌ش به‌پێی سیسته‌می خوێندنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
13. پێویسته له فه‌رمانی وه‌زاری تایبه‌ت بهیهكسانكردنی بڕوانامه ئاماژه به‌ته‌واوی ئه‌م زانیاریانه بكرێت، كه بریتین له:
أ. ناوی ئه‌و وڵاته‌ی بڕوانامه‌كه‌ی تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
ب. ناوی ئه‌و زانكۆیه‌ی بڕوانامه‌كه‌ی تێدا به‌ده‌ستهێناوه.
ج. رۆژ و مانگ و ساڵ و وه‌رگرتنی بڕوانامه.
د. ژماره و ڕێكه‌وتی كۆنوسی لێژنه‌ی یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كه.
ه. ناوی ته‌واوی خاوه‌ن بڕوانامه.