نێچیرڤان بارزانی کارگەی شیرەمەنیی زۆم بەسەردەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كارگه‌ى شيره‌مه‌نيى زۆمى لە سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر بەسەرکردەوە و "جەختی لە بردەودان بە بواری ئاژەڵدار"ـی کردەوە.
رۆژی سێشەممە، 5-8-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا "ستایش"ـی بيرۆكه و دامه‌زراندنى كارگه‌كه‌ى كرد و "ده‌ستخۆشی"ـى له مه‌لامسته‌فا بارزانى كرد.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها "هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامى بۆ پرۆژه‌كه و كارمه‌ندانى خواست كه به شێوه‌يه‌كى پيشه‌يييانه‌ى سه‌ركه‌وتوو، كاره‌كانى پرۆژه‌كه و به‌رهه‌مهێنان به‌ڕێوه‌ده‌بەن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر رۆڵ و گرنگيى پرۆژه‌كه بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ دانيشتوان و گوندنشينانى سنووره‌كه و بره‌ودان به بوارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ له سنووره‌كه، كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ى به خزمه‌تێكى نيشتمانى له‌قه‌ڵه‌م دا."
لاى خۆيه‌وه مه‌لامسته‌فا بارزانى "خۆشحاڵی"ـى خۆى به سه‌ردانەکەی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و "سوپاس"ـی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى كرد.
مەلا مسەتەفا بارزانی "جه‌ختى له بره‌ودان به پرۆژه‌كه كرده‌وه تا بتوانێت خزمه‌تى زياتر به دانيشتوانى ناوچه‌كه و به‌رهه‌مى خۆماڵى بكات و ببێته هانده‌رێك بۆ پێشخستنى به‌رهه‌مهێنان و پيشه‌سازيى نيشتمانى."