دادگەییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لەسەر دۆسیەیەک سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ برایە دادگەی سلێمانی، دادوەر دانیشتنەکەی دواخست.
 
بەرپرسێکی باڵا لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە دۆسیەکەدا یەک سکاڵاکار هەبوو، بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی و شایەت".
 
دادوەری دادگەی سلێمانی دانیشتنەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ 03-11-2025 دواخست.
 
لەسەر هەمان دۆسیە، یەکشەممەی رابردوو 28ـی ئەیلوول، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ برابووە دادگە.
 
لە مادەکەدا هاتووە، ئەگەر تۆمەتبار تۆمەتەکەی بەسەردا ساخبێتەوە، "سزادەدرێت بە حەپسکردن کەمتر نەبێت لە 6 مانگ و زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ و بە پێبژاردن کەمتر نەبێت لە یەک ملیۆن دینار و زیاترنەبێت لە پێنج ملیۆن دینار یان بە یەکێک لەم دوو سزایە".
 
شاسوار عەبدولواحید، یەکەم جار لە 12-08-2025 کاژێر 10:00ـی شەو لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە دانیشتنی سێیەمی دادگەدا رۆژی 02ـی ئەیلوول بە پێنج مانگ بەندکردن سزادرا.