مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا لە عێراق کرد.
 
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیزیا لە عێراق كرد و پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە. 
 
حکومەت دەڵێت، "باڵیۆزی ئیندۆنیزیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
 
لە دیدارەکەدا، "باس لە دۆخی گوزەران و ئاسانکاریی و هاریکاری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ رەوەندی ئیندۆنیزی لە هەرێمی کوردستان کرا".

 

دەقی راگەیێندراوی حکومەت:
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە دیدیک ئیکۆ پوجیانتۆ، باڵیۆزی نوێی ئیندۆنیسیا لە عێراق كرد.
 
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
 
باڵیۆزی ئیندۆنیسیا ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دۆخی گوزەران و ئاسانکاریی و هاریکاری دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕەوەندی ئیندۆنیسی لە هەرێمی کوردستان کرا.