فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان بۆردووماندەکەن

رووداو - هەولێر 

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەکانی پەکەکە لە ناوچەی بەرواری باڵا سەر بە شارەدێی کانی ماسی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردووماندەکەن.

دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە 1-11-2015 دا، حکومەت ئۆپەراسیۆنەكانی خێراكردوون، بەجۆرێک لە دوای هەڵبژاردن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی بنكەكانی پەكەكە لە باشووری كوردستان كردووەتەوە، لە چەندین ناوچەش لە باكوور ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە.