دەوڵەمەندێکی شنگال بووەتە سایەق تەکسی

رووداو - دهۆک

یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی شنگال، کە بەهۆی هێرشەکەی داعش بۆ سەر قەزاکە، هەموو شتێکی خۆی لەدەستداوە و  ئاوارەی دهۆک بووە، کاری شۆفێریی تاکسی دەکات.

ئەو دەڵێت، "چاوم لە دەستی کەس نییە و بە سەربەرزی و شانازییەوە بژێوی خێزانەکەم دابین دەکەم".