شارەوانییەکانی دهۆک: پێنج بۆ شەش هەزار پارچە زەوی دیکە بۆ دابەشکردن ئامادە دەکەین
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە پارێزگای دهۆک هەنگاوی کردەیی خێراتر دەنێت. لەکاتێکدا نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەر لە سنووری ئەو پارێزگایە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک رایدەگەیێنێت، لە ماوەی مانگێکدا هەزاران پارچە زەوی دیکە ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی بەسەر شایستەکاندا دابەش بکرێن.