38 پارت خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە

رووداو دیجیتاڵ
 
بە گوێرەی لیستێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، تاوەکو ئێستا 38 پارتی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و عێراق خۆیان تۆمار کردووە.
 
17 لەو حیزبانە لە هەرێمی کوردستان و 21ی دیکە لە عێراق خۆیان تۆمارکردووە.
 
ئەو پارتانەی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون ئەمانەن:
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی سۆسالیست دیموکراتی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان- عێراق 
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق
یەکگرتووی ئیسلامی لە کوردستان- عێراق
یەکێتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی
بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری
پارتیی  یەکێتی دیموکراتی کلدانی
پارتی چاکسازیی تورکمانی
پارتیی نیشتمانیی ئاشووری 
پارتی گەشەپێدانی تورکمانی 
ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدانی
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان- عێراق

 

 
ئەو پارتانەی لە فەرمانگەی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکراون:
 
حیزبی رزگاریی کورستان 
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان 
بزووتنەوەی ئیسلامیی نەتەوەی کورد
بزووتنەوەی دیموکراتی بۆ تورکمانی کوردستان
پارتی یەکێتیی تورکمانیی عێراق
پارتی رزگاری نەتەوەی تورکمان
پارتی برایەتی تورکمان
پارتی پارێزگارانی کوردستان
 بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی لە کوردستان
بزووتنەوەی تورکمانی سەربەخۆ
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کوردستان 
پارتی گەلی تورکمانی عێراقی
پارتی هاوسۆزی تورکمانی کوردستانی 
بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان/ عێراق
کۆنگرەی رزگاریی کوردستان 
حیزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان/ عێراق
پارتی سەربەخۆی کوردستان 
پارتی بنیادنانی دیموکراتی کوردستان
هاوپەیمانیی نیشتمانی
پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان

 

 

رۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جگە لەو 38 پارتە، "هەندێک پارتی دیکە هەن هەموو رێکارەکانی تۆمارکردنیان تەواو کردووە و تەنیا بە فەرمی پەسندکردنیان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ماوە". 
 
رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد کە رۆژى 10-6-2024ـە.
 
رۆژی سێشەممە 5ی ئاداری 2024، هەیمان تەحسین، سەرۆکى فەرمانگەى پارت و رێکخراوە سیاسییەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی نیوڕۆژی رووداودا رایگەیاند، کار بە یاسا کارپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکەن تایبەت بە بەشداریکردنی لایەنەکان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و لەسەر ئەو بنچینەیەش ئەو پارتە سیاسییانەى لە فەرمانگەکەى یان لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، دەتوانن بەشدارى لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
 
بە گوتەى هەیمان تەحسین، لیست مافی نییە بەشدار بێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە پێشتر هەبووە و پارتى سیاسی نەبووە؛ تەنیا پارت یان هاوپەیمانى یان بەربژێرى سەربەخۆى تاک دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدار بێت.
 
هەیمان تەحسین رایگەیاند، هەر لایەنێکى سیاسیش کۆنگرەی نەکردبێت یان ماوەى سەرۆکایەتی بەسەرچووبێت، ناتوانێت بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکات.