شاری میاندواو لە پارێزگای ورمێ بۆردوومان کرا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە حەوتەمین رۆژی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، شاری میاندواو لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرا.
 
بەیانیی هەینی، 6ی ئاداری 2026، پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ناوەندی شاری میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ هێرشیان کرایە سەر.
 
بە پێی زانیارییەکان، ناوەندێکی سوپای پاسداران و بنکەیەکی هێزەکانی بەسیج لە شارەکەدا بۆردوومان کراون.
 
تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەکان نییە.