سوپای پاسداران: دەسەڵاتمان بەسەر تەنگەی هورمزدا زیاتر بووە
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە دوای جەنگی 40 رۆژە و داخستنی تەنگەی هورمز و سەپاندنی رێوشوێنی نوێ لە لایەن ئێرانەوە، سنووری دەسەڵاتیان لە تەنگەکە بەرفراوانتر بووە.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە دوای جەنگی 40 رۆژە و داخستنی تەنگەی هورمز و سەپاندنی رێوشوێنی نوێ لە لایەن ئێرانەوە، سنووری دەسەڵاتیان لە تەنگەکە بەرفراوانتر بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران لە وەڵامی دوایین پێشنیازی ئەمریکادا، داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکە، هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی کردووە. میدیای فەرمیی وڵاتەکەش بەشێکی ناوەڕۆکی وەڵامی تاران بۆ پێشنیازەکەی واشنتنیان بڵاوکردەوە.
گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیمارات و دەڵێت: "رێگە نادەین هێڵی ئیمارات-ئیسرائیل لە ناوچەی کەنداو دروست بکرێت."
جێگری سەرۆکی لیژنەی هاوبەش لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ، وڵاتەکەی لە رێگەی فرۆشتنی "80 ملیۆن بەرمیل نەوتی نێو کەشتییەکان"ەوە لە دەریای عومان، نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری دەستکەوتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئێران دەتوانێت لە وەرگرتنی باجی سەر تەنگەی هورمزیش داهاتی هەبێ.
میدیای فەرمیی ئێران دوای رەتکردنەوەی وەڵامی تاران بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا لەلایەن ترەمپەوە، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، "کاردانەوەی ترەمپ بە وەڵامی ئێران گرنگ نییە و لە ئێران هیچ کەسێک بۆ دڵخۆشیی ترەمپ پلان نانووسێت."
لەگەڵ بەردەوامیی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا، هێرشەکان بۆ سەر ئیمارات و هەرێمی کوردستان نەوەستاون. هەرچەندە راگەیێندراوە، ئاگربەست هەموو ناوچەکە و بەرەکانی جەنگ بە لوبنانیشەوە دەگرێتەوە، بەڵام پێدەچێت، روانگەی ئێران لە بەرامبەر ئیمارات و هەرێمی کوردستان شتێکی دیکە بێت و تاران ئەو دوو جۆگرافیایە لە دەرەوەی ئاگربەستەکە هەژمار بکات.
سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "گفتوگۆ و دانوستاندن بە واتای خۆبەدەستەوەدان نایەت، بەڵکو ئامانج لێی وەرگرتنی مافی خەڵکی ئێرانە."
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، بەم دواییانە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەتەوە و دیدارەکەی نێوانیان نزیکەی دوو کاژێر و نیو خایاندووە. دەشڵێت، "لەم بارودۆخە هەستیارەدا پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی لە هەموو شتێک گرنگترە و نابێت بە ئاسانی تۆمەتی خیانەت و سیخوڕی بدەینە پاڵ خەڵک."
چوار بوومەلەرزە پارێزگای کرماشانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند کە بەهێزترینیان بە گوڕی 5 پلەی ریختەر بوو. تیمەکانی فریاکەوتن و مانگی سوور کەوتنە دۆخی ئامادەییەوە و بەرپرسانی پارێزگاکەش دەڵێن، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە