پێگەکانی سوپای پاسداران لە سەقز بۆردوومان کران

رووداو دیجیتاڵ
 
هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازی و ناوەندە حکومییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 6ی ئاداری 2026، پێگەکانی سوپای پاسداران لە شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنە بۆردوومان کران.
 
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو شوێنانەی بۆردوومان کراوە، بنکەی حەنزەلەی سوپای پاسدارانە لە شاری سەقز و بە چەندین مووشەک کراوەتە ئامانج.
تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەکان نییە.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێران بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.