کەشناسی: سبەی لە هەرێمی کوردستان بەفر و باران دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و "تۆزێک سووک" دەبێت. هەروەها سبەی لە شارەکان باران و لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 6-3-2026 رایگەیاند: "سبەی سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمەباران و بەفر دەبارێت، لە ئێوارەدا نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە".
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی لە "درەنگی شەودا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران و لە سەرجەم ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت".
لەبارەی پلەی گەرماوە کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی