وردەکاریی رووداوی نێوان پزیشکەکەی سلێمانی و هێزە ئەمنییەکان
رووداو - سلێمانی
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێدانی پزیشکێک لەلایەن مەفرەزەیەکی هێزە ئەمنییەکانەوە، شاهێدحاڵێک دەڵێ "دەمەقاڵێی پزیشک و مەفرەزە ئەمنییەکە لە ئەنجامی لێکتێنەگەیشتن بووە، پزیشکەکەش لێی نەدراوە".
گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی روونكردنهوهیهكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، سەرجەمی ئهو تیمه ئهمنییه دهستگیركراون كه له پزیشكهكهیان داوە و لیژنهى لێكۆڵینهوه پێكهاتووه، له ئهمڕۆوه ههموو پزیشكان دهتوانن به باجى پزیشكى خۆیان هاتووچۆ بكهن.
د. یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەش کردووە "دڵنیایی دەدەین وەکو بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەسەر مافی پزیشکان و کارمەندان بێدەنگ نەبوین و نابین".
شاهێدحاڵێک کە رووداوی دەمەقاڵێی پزیشکەکە و هێزە ئەمنییەکانی بە چاوی خۆی بینیوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پزیشکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێی نەدراوە، بەڵام دەمەقاڵێی زۆریان بوو، بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان نێوەندگیرییان کرد و نەیانهێشت دەستیان بگات بەیەکتر، چونکە هەردوولا هەوڵی پەلاماردانی یەکتریان دەدا".
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە دوای کاژێر 11ی بەیانی بووە، کاتێک پزیشکەکە نەشتەرگەرییەکانی ئەنجامداوە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە، بازگە کاتییەکە رایانگرتووە و لێیان پرسیوە کە بۆچی لە دەرەوەیە، پزیشکەکە لە وەڵامدا گوتوویەتی (بۆ خۆشی)، کاتێک داوای ناسنامە لە پزیشکەکەش دەکەن، ناسنامە پزیشکییەکەی نیشاندەدات و هێزە ئەمنییەکانیش داوای رێگەپێدان دەکەن، بەڵام پێینابێت و دەمەقاڵێ دروست دەبێت".
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکە، هەردوولایان بە توڕەیی قسەیان لەگەڵ یەکدی کردووە، پزیشکەکە لە ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزێت و چەند کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیش لە ئۆتۆمبێلەکەی دووردەخەنەوە بە پاڵنان و پزیشکەکەش هەوڵی پەلاماردانیان دەدات و دەمەقاڵێی تووند دروستدەبێت، چەند کارمەندێکی دیکەی هێزە ئەمنییەکانیش نێوەندگیرییان دەکەن و دەستیان بەیەکدی ناگات.
دوای رووداوەکەش، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەندامانی تیمە ئەمنییەکە دەستبەسەر کراون.
دەقی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە:
پاش ئەوەی ئەمڕۆ رووداوێکی نەخوازراو لەنێوان پزیشکێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چووە شوێنی رووداوەکە و لەسەر داوای بەڕێزیان لە ئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستکراوە بە ئەندامبوونی بەڕێز (د. هەڤاڵ) سەرۆکی بەشی بێهۆشکاری بە نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، نوێنەری هێزە ئەمنییەکان و نوێنەری یاسایی. لە ئێستادا سەرجەمی تیمە ئەمنییەکەی رووداوەکە دەستبەسەرن تاوەکو لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت و ئەنجام رادەگەیەنرێت، لە ئەمڕۆوە هەموو پزیشکان تەنها بە باجی پزیشکی خۆیان دەتوانن هاتووچۆ بکەن و بچنە سەر کارەکانیان کە ئێوارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بڵاودەکرێتەوە، دڵنیایی دەدەین وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەسەر مافی پزیشکان و کارمەندان بێدەنگ نابین و نەبوین.
د. یاد نەقشبەندی
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی