پارێزگاری سلێمانی رێنمایی نوێ لەبارەی هاتووچۆ بڵاودەکاتەوە
رووداو - هەولێر
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی راگەیێندراوێکی لەبارەی رێنمایی هاتووچۆکردن و کردنەوەی فرۆشگەکان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، قەدەخەی هاتووچۆی تەواو تاوەکو 10ی نیسان لە 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیێندراوەکەی پارێزگاری سلێمانی، هاتووچۆی سنووردارکراو بۆ کاری زۆر پێویست و بەپێی رێنماییە تەندروستی و کارگێڕی و ئارامییەکان، لە سنووری مەڵبەندی سلێمانیدا رێگەپێدراو دەبێت.
هەروەها کەرتی تایبەت لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، سوتەمەنی، پاڵاوگە، کارەبا، پەیوەندییەکان، ئینتەرنێت، سیتییەکان، کۆمپانیاکانی سکیوریتی، عەلوە، کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بانکی ئەهلی، کارگەکانی بەرهەمهێنانی پێداویستییە تەندروستییەکان و پاککردنەوە، کۆمپانیاکانی خۆراک، پەلەوەر، خانووی پلاستیکی و کێڵگە کشتوکاڵییەکان، مەڕوماڵات، شیرەمەنی، کۆمپانیاکانی دابەشکاری، چالاکیی فرۆشتنی کارگە پیشەسازییەکان و کارگەکانی دەرمان، بەردەوام دەبن بەپێی رێکارە تەندروستی و کارگێڕی و ئارامییەکان کە دیاریکراون.
قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە سلێمانی ئەو سێکتەرانە ناگرێتەوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دیاریکراون، بەتایبەتیش پزیشکانی هەڵگری ناسنامەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان.
هەروەها کارئاسانی بۆ مووچەخۆران بەپێی لیستی مووچەکانیان دەکرێت، بەمەرجێک بەڵگەی فەرمی پیشانبدەن و پابەندی رێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکان بن.
لە یەکێک لە خاڵەکاندا باس لەوە کراوە کە هەموو هاونیشتمانییەک لەکاتی چوونە دەرەوە و مامەڵەی رۆژانەیدا، پێویستە دەستکێش و ماسک بەکاربهێنێت و پابەندی رێنماییەکان بێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن
بەناوی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە بەیانی ژمارە (25)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆدا پێمان بەخشراوە. بڕیارماندا بە:
1- قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەنێوان یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکانی تر‌و پارێزگاکانی عێراقیشدا تا (10-4-2020) بەردەوام دەبێت.
2- قەدەغەکردنی هاتووچۆی تەواو لە سەعات (6)ی ئێوارە بۆ سەعات (12)ی شەو تا ڕۆژی (10-4-2020) شەوانە بەردەوام دەبێت.
3- دەسەڵاتی تەواو دەدەینە هەموو قائیمقامیەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆئەوەی لەماوەی سەعات (12)ی شەو تا (6)ی ئێوارە، بەپێی تایبەتمەندیی سنورە کارگێڕییەکانیان، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بەپێی ڕێکارەکانی لەلایەن پارێزگای سلێمانی پەسەندکراون و لەسەر بنەمای ڕێنماییە تەندروستیەکان، پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.
4- شەوانە لە سەعات (12)ی شەو بۆ سەعات (6)ی بەیانی هاتووچۆی سنوردارکراو بۆ کاری زۆر پێویست بەپێی ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان، لە سنوری قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، ڕێگەپێدراو دەبێت.
5- قەدەغەکردنی هاتووچۆ ئەو سێکتەرانە ناگرێتەوە کە لە بەیانەکانی وەزارەتی ناوخۆ‌و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دیاریکراون، بەتایبەتیش پزیشکانی هەڵگری ناسنامەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان.
6- هاتووچۆی کارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی کە (پشوو نایانگرێتەوە)، بەپێی ئەوکاتانەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە دیاریکراون لەڕێی ناسنامەو پێناساندنی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی و بەڕێوەبەرێتی فەرمانگەکانی خۆیانەوە دەبێت، وەک (تەندروستی، کارەبا، ئاو، زیادەڕەوی شارەوانیی، بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای گشتی دروستکردنی دانەوێڵە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک، بانکە حکومییەکان، گەنجینەکانی 1 و 2، کشتوکاڵ، ڤێتێرنەری، دەروازە سنورییەکان، گومرگ، فڕۆکەخانە، شێڵتەرو خانەکانی ژنان و مناڵان و نەوجەوانان و بەساڵاچووان).
7- کەرتی تایبەت لە بوارەکانی (ئاڵوگۆڕی بازرگانیی، سوتەمەنیی، پاڵاوگە، کارەبا، پەیوەندییەکان، ئینتەرنێت، سیتیەکان، کۆمپانیاکانی سکوریتی، عەلوە، کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، بانکی ئەهلی، کارگەکانی بەرهەمهێنانی پێداویستیە تەندروستیەکان و پاککردنەوە، کۆمپانیاکانی خۆراک، پەلەوەر، خانووی پلاستیکی و کێڵگە کشتوکاڵییەکان، مەڕوماڵات، شیرەمەنیی، کۆمپانیاکانی دابەشکاریی، چالاکیی فرۆشتنی کارگە پیشەسازییەکان، کارگەکانی دەرمان) بەردەوام دەبن بەپێی ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکانی پێشتر دیاریکراون.
8- كارمەندو ڕۆژنامەوانانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێگەپێدراو دەبن، بەمەرجێك لەگەڵ باج یان ناسنامەی كەناڵەكەیاندا نووسراوی ڕاسپاردنیان بە ئەركی ڕۆژانەی ڕاگەیاندنكارانەیان هەبێت لەلایەن دەزگاكەیانەوە.
9- بەپێی لیستی موچە، ڕۆژانە كارئاسانیی بۆ موچەخۆرانی ئەو شوێنانە دەكرێت كە موچە وەردەگرن، بەمەرجێك بەڵگەی فەرمیی پیشانبدەن‌و پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بن.
10- هەموو هێزەكانی پۆلیس‌و ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆ‌و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و لیواکانی سکرتاریەت و هێزەکانی پێشمەرگە، بە شێوازێكی نوێ‌و بەپێی دابەشبوونی گەڕەكەكان، لە تیمی هاوبەشدا ئەركی چاودێریكردنی پابەندبوون بە قەدەغەی هاتووچۆوە جێبەجێ دەكەن، تەنها پۆلیسی هاتووچۆ مافی لێپێچینەوەی لە شۆفێر‌و ئۆتۆمبێلەكان هەیە، لەگەڵ هەموو تیمێكدا ڕێبەرێكی تەندروستی بەشدار دەبێت بۆ ڕێنماییكردنی شۆفێر‌و سەرنشینان.
11- لەدوای سەعات (12)ی شەوی (6-4-2020)ەوە، هەموو چالاكییە ئابووریی‌و بازاڕگەریی‌و دارایی‌و عەلوەو یەكەكانی نیشتەجێبوون‌و کۆمپانیاکانی سکوریتی و سیتیەكان و كۆمپانیاكانی دابەشكاریی‌و ماركێت‌و خزمەتگوزاریی ڕۆژانە پێویستەكان وەک (مارکێت، بەقاڵ، شیرەمەنیی، نانەواخانە، سەمونخانە، قەسابخانە، دەرمانخانە، (چێشتخانەو خواردنی خێرا – کە پێویستە تەنها بەشێوەی دلیڤەری بن))، لەلایەن قائمقامیەتی سلێمانی‌و (یەكە كارگێڕییەكانەوە) بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووریدا، بە هەماهەنگیی (ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کۆمەڵەی هاوردەو هەناردەکاران و یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاریی) ڕێكدەخرێنەوە، بەمەرجێك كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بن، (قائیمقامەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و (یەکە کارگێڕییەکان) ڕێکاری پێویست بۆ هەر بوارێکیان دیاریدەکەن و ڕایدەگەیەنن).
12- جوڵەو كاروباری دامودەزگا حكومیەكان‌و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لەلایەن پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە ڕێكدەخرێنەوە.
13- پێویستە هەموو هاووڵاتییەك لەكاتی هاتنە دەرەوەو مامەڵەی ڕۆژانەدا، دەستكێش‌و ماسك بەكاربهێنێت‌و پابەندی ڕێنماییە تەندروستی‌و كارگێڕی‌و ئارامییەكان بێت.
14- هەموو كارێكی خێرخوازیی پێویستە بە ئاگاداری یەكە كارگێڕییەكان‌و لیژنەی سەرژمێریكردنی خێزانە كەمدەرامەتەكانەوە بێت لە پارێزگا‌و یەكە كارگێڕییەكاندا.
15- بانكە ئەهلییەكان بەهەمان پەیڕەوی ڕاگەیەندراوی پێشوو بەردەوام دەبن.
16- بازاڕی دراوی سلێمانی‌و هەر شوێنێكی تریش دادەخرێن تا ئەوكاتەی لەلایەن قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش‌و ژوری بازرگانی و پیشەسازییەوە بەشێوەیەكی تەندروستی گونجاو ڕێكدەخرێنەوە.
17- پێویستە هەموو هاووڵاتیان‌و دامودەزگاكانی كەرتی گشتیی‌و تایبەت‌و مێدیاكان‌و ڕێكخراوەكان بایەخی تەواو بە كەلتوری (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی) بدەن‌و برەو بە پەروەردەی تاكپارێزیی بدەن بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی بوارە جیاجیاكان لە ئایندەدا بەجۆرێك، كە تاك خۆی، خۆی بپارێزێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
6-4-2020
هاوکات ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیێندراوێکی بۆ هەمان مەبەست بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌یانی ژماره 25 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا به هاتووچۆی هاووڵاتیان نادات له‌كاتژمێۆ 6ی ئێواره بۆ 12 ی شه‌و.
پشتبه‌ستن به‌بڕگه‌ی سێیه‌م پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێگایان پێده‌درێت له كاتژمێر 12ی شه‌و تا 6ی ئێواره شەقامەکان بەکاربێنن.
له‌بەر بەرژەوەندى گشتى و لەو چوارچێوەى بریار و رینماییەکاندا ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا:
یه‌كه‌م: نانه‌واخانه‌و ماركێته‌كان له كاتژمێر 6ی به‌یانی بۆ 4ی ئێواره ده‌كرێنه‌وه ماركێته گه‌وره‌كان ڕێگایان پێده‌درێت 2 ئۆتۆمبیل به‌كاربهێنن و ماركێتی بچوكیش 1 ئۆتۆمبیل.
دووه‌م: رێكخراوه‌كانی UN و ئه‌و ریكخراوه خیرخوازییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه ریگایان پیده‌دریت و دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی له كاتژمیر 12 ی نیوه رۆ بۆ 5 ی ئیواره ده‌بیت.
سێیه‌م: عه‌لوه‌كان 6ی به‌یانی بۆ 5ی ئیواره.
چواره‌م: میوه فرۆشه‌كان 6ی به‌یانی ده‌رۆنه عه‌لوه‌و پیویسته پیش كاتژمیر 9 بگه‌رینه‌وه بۆ گه‌ره‌كه‌كان.
پێنجه‌م: مریشك فرۆش و قه‌سابه‌كان له 6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره.
شه‌شه‌م: دوكانی موبایل:12 ی نیوه‌رۆ بۆ 4 ی ئیواره.
حه‌وته‌م: جوتیارن و خاوه‌ن كیلگه‌و هه‌نگه‌وانان 6 ی به‌یانی بۆ 5 ی ئیواره.
هه‌شته‌م: هاتوچۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و صیانه‌و ئاو پیویسته به‌پی ی خشته‌ی ئیشكگری بێت كه‌له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیانه‌وه دیاریده‌كریت.
نۆیه‌م: ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگیری به‌ره‌چاوكرنی شوینی جوگرافی كاتی كرانه‌وه‌و داخستنیان دیاریده‌كریت.
ده‌یه‌م: ناوچه‌ی پیشه‌سازی شوینكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌راسه 6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره.
یانزه‌یه‌م: به‌روبوومی ماست و شیره‌مه‌نی 6ی به‌یانی بۆ 10ی به‌یانی.
دوانزه‌یه‌م: غازفرۆشه‌كان:6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره.
سیانزه‌یه‌م: كۆگاكانی بان ئاسیا‌و:6 ی به‌یانی بۆ 5 ی ئیواره.
چواره‌ده‌یه‌م: پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهینان 6ی به‌یانی بۆ 5 ی ئیواره.
پانزه‌یه‌م: ریگا به‌نه‌خۆش و پیداویستی فریاگوزاری هاولاتیان ده‌دریت.
شانزه‌یه‌م: ده‌رمانی دریژخایه‌ن و كوتان 9ی به‌یانی بۆ 1ی نیوه‌رۆ.
حه‌ڤه‌ه‌یه‌م: به‌هیچ جۆریك ریگا به ئوتومبیلی بچوك نادریت له ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عیراقه‌وه بیته ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و هاوولاتیانه‌شی به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومه‌ك و پیداویستی خۆراك دینه ناوچه‌كه ته‌نها به ئوتومبیلی بارهه‌لگری گه‌وره ریگایان پیده‌دریت.
هه‌ژده‌یه‌م: له‌سبینێوه ریگه ده‌دریت مریشكی زیندوو هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عیراق بكریت به‌لام ریگا به‌هه‌نارده‌كردنی هیلكه نادریت.
نوزده‌یه‌م: نوینه‌ری بازرگانه‌كان و موخه‌لیصه‌كانی مه‌رزی په‌رویزخان سنوردارده‌كریت و پیویسته له‌لایه‌ن یه‌كه ئیداره‌ییه‌كانه‌وه به پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌رویزخان ریگایان پیده‌دریت.
بیست:بەنزینخانەى فەرمى بەپیى شوینى جوگرافى لە ٦ى بەیانى بۆ ٥ ى ئیوارە ریگایان پیدە دریت.